27
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- گەشەی دانیشتوانی عێراق پێداویستی کارەبای بۆ 50 هەزار مێگاوات بەرزکردووەتەوە
- مەترسی زیادبوونی کردەی تیرۆرستی هەیە لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکاندا
- بيابان 41%ی خاکی عێراقی خواردووە!
ئەلعەرەب
- هێزە شیعییەکانی عێراق فواد حسێن، وەزیری دەرەوە بە بەرپرسیار دەزانن لە بەرامبەر مانەوەی هێزە بیانییەکان
- پوتین لە ئیمارات و سعودیە بوو بۆ رێگری لە لەرزاندنی ئۆپێک پڵەس
- هەزاران فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا کارەکانیان لەناو ئیسرائیل‌دا لەدەستداوە
شەرقئەوسەت
- غەزەییەکان نۆرینگە، قوتابخانە و یاریگاکانیان کردووە بە “گۆڕستانێکی کاتی”
- سعودیە و روسیا.. پشتگیری سەقامگیریی ناوچەکە دەکەن
- سعودیە بودجەی ساڵی 2024ی بە گوژمەی 1.172 ترلیۆن ریاڵ پەسەند کرد
عەرەبی ئەلجەدید
- ئەمریکا مۆڵەتی کوشتنی تاوەکو سەرەتای 2024 درێژکردەوە
- بەرەی لوبنان گەرمتر بووە و بەیروت تەلئەبیب تۆمەتباردەکات بە ئیستیفزازکردنی
- بایدن و ترەمپ یەکتر بە “رووخاندنی دیموکراتی” تۆمەتبار دەکەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- وەزیری کۆچی بەریتانیا بەهۆی یاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا دەستی لەکارکێشایەوە و کابینەکەی سو‌ناک خستە تەنگژەیەکی دیکەوە
- بۆریس جۆنسۆن، سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەهۆی نکوڵیکرد لەوەی هەڵەی گەورەی لە سەردەمی کۆرۆنادا ئەنجامدابێت، رەخنەی لێدەگیرێت
- لە بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان لە باشوری غەزە سوپای ئیسرائیل لە سەرکردەیەکی حەماس نزیکدەبنەوە
واشنتن پۆست
- سوپای ئیسرائیل چووەتە ناو ئەو شوێنەی کە لەپێشدا وەک بەهەشت وابوو بۆ ئاوارەکانی فەلەستین
- دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هەڵمەتێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو رەخنانەی لێیدەگیرێت رادەگەیەنێت
- پرۆگرامە ئاسمانییەکانی چین نیگەرانی لای ئەمریکا دروست دەکات
ئۆرشەلیم پۆست
- بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند سوپای وڵاتەکەی گەمارۆی ماڵی سەرکردەی باڵای حەماس یەحیا سینواریان داوە
- ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات دەبێت هەوڵی زیاتر بدات بۆ کەمکردنەوەی گیانلەدەستدانی فەلەستینییەکان لە غەزە
- حوسییەکانی یەمەن موشەکی بالیستی ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکەن
عەرەب نیوز
- پوتین لە سەردانەکەیدا بۆ وڵاتانی کەنداو لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعودیە کۆبوویەوە
- سعودیە بودجەی وڵاتەکەی پەسەندکرد و خەرجییەکانی بە مەبەستی بەرەوپێشبردنی ئابوری وڵاتەکەی زیادکرد
- بەهۆی بەردەوامی شەڕ لە باشوری غەزە، بەربەست بۆ هاوکارییە مرۆییەکان دروستبووە
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت دوای مانگی حوزه‌یرانی 2024 هەڵئاوسان له تورکیا روو له دابه‌زین ده‌كات
- پێشبینی دەکرێت پڕكردنی تونێله‌كانی غه‌زه به ئاوی ده‌ریا چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك بخایەنێت
- ئه‌مڕۆ سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌ردانی یۆنان ده‌كات و زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه ئه‌نجامده‌دات
سۆزجو
- یۆنان به‌ر هه‌ڵبژاردن دوژمن بوو ئێستا بووه‌ته دۆستمان، ئه‌ردۆغان به‌ر له هه‌ڵبژاردن هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كردن و ده‌یگوت شه‌وێك له ناكاو ههڵدهكوتینه سه‌رتان، ئێستاش ده‌ڵێت دۆستی به‌نرخن
- سه‌رۆكی پارتی ئاینده، ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له سه‌ره‌تای جه‌نگی غه‌زه‌وه تا ئێستا زیاتر له 350 كه‌شتی له توركیاوه ره‌وانه‌ی ئیسرائیل كراوه، ئۆپۆزسیۆن له ده‌سه‌ڵات ده‌پرسێ چی بۆ ئیسرائیل ده‌نێرن؟
- توركیا بووه‌ته ناوه‌ندی چاندنه‌وه‌ی قژ له جیهاندا، فڕۆكه‌كانی هێڵی ئاسمانیی توركی پڕن له‌و كه‌سانه‌ی سه‌ریان به‌ستراوه
جمهورییه‌ت
- سێ هێنده‌ی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ كشتوكاڵ ته‌رخان كرا، كرایه قازانجی ئه‌و پاره‌یه‌ی كه له جیاتی دۆلار به لیره له بانكدا داده‌نرێت
- له زانكۆی پاموكاله خوێندكاره بیانییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی له كۆلێجه‌كانی پزیشكیی و پزیكشیی ددان وه‌رگیراون
- زیاتر له 15 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان نووسیوه بۆ ئه‌وه‌ی ببنه كاندید له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌سه‌ر لیستی جه‌هه‌په
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- بۆ غه‌زه ده‌گرین و كار بۆ ئیسرائیل ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌رچی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت پاڵپشتیی ده‌ره‌كی وایكردووه ناتانیاهۆ له رێگه لابدات، به‌ڵام بازرگانی نێوان توركیا و ئیسرائیل به‌رده‌وامه
- نزیکەی 10 مانگ به‌سه‌ر بوومهلهرزهكاندا تێپه‌ڕی به‌ڵام ده‌یان هه‌زار كه‌س له هاتای هێشتا له‌نێو خێوه‌ت و كۆنتێنهرهكاندا ده‌ژین
- ئه‌نجوومه‌نی چاودێرییكردنی ته‌ندروستی كرێكاران و سه‌لامه‌ت كار ده‌ڵێت له‌ماوه‌ی 11 مانگدا له توركیا 1.772 كرێكار گیانیان له‌ده‌ستداوه
رۆژنامە فارسییەکان
ئیعتیماد
- گوشارەکانی سەر بزووتنەوەی خوێندکاری لە ئێران لە پەرەسەنددان و سەرۆککۆماریش دەڵێت، نابێ زانکۆ ببێتە یانەی حزبە سیاسییەکان
- تەتەلوو، گۆرانیبێژی ناوداری ئێرانی دوای خۆتەسلیمکردنەوەی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا
- پێشەسازیی ئێران هیچ تایبەتمەندییەکی مودێرنی تێدا نییە و ستراتێژییەکی روونی تێدا بەدی ناکرێ
شەرق
- پەرلەمانی ئێران نەک تەنها هۆکاری پێشکەوتنی پیشەسازی نییە، بەڵکو هۆکارە بۆ پاشکەوتوویی
- سەرۆککۆماری روسیا ڕۆژێک دوای دیدار‌و چاوپێکەوتنی لەگەڵ سەرۆکانی سعودیە و ئیمارات، ئەمڕۆ چاوی بە سەرۆککۆماری ئێران دەکەوێت
- حکومەت هیچ تێگەیشتنێکی بۆ خوێندکاریی نییە و هەر لە بنەڕەتەوە پرسەکەی بەلاوە گرنگ نییە
جمهوری ئیسلامی
- نرخی هێلکەیەک لە ئێران سنووری پێنج هەزار تمەنی تێپەڕاند و نرخی گۆشتیش دوو هێندەی ساڵی پارە و یەک کیلۆ بەرزبووەتەوە بۆ 500 هەزار تمەن
- ئێران سەرۆکی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە هەوڵدان بۆ بەئەمنیکردنی بەرنامەی ئەتۆمی تۆمەتبار دەکات
- دۆسییەی گەورەترین گەندەڵیی دارایی بە کراوەیی ماوەتەوە و دەوڵەتی ئێستا دەیخاتەسەر کابینەی پێشوو
ئەبرار
- ئاشکرابوونی گەندەڵییەکی دیکە؛ 17 هەزار میلیارد تمەن لە شارەوانیی تاران نادیارە
- ئێران و ئازەربایجان لەبارەى پەیوەندی و هاوکاریی دوولایەنەی سەربازیی نێوانیان لە قسەکردن و دانوستاندان
- بودجەی داواکراوی دەوڵەت بۆ ساڵی داهاتوو، توانای چارەسەرکردنی هەڵاوسانی 50%ـی نییە