رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- دوای ماوەی پاشەکشێی یاسادانان، هەڵمەتێکی پەرلەمانی بۆ گەڕاندنەوەی یاساکان و هەمووارکردنیان دەستیپێکردووە
- پڕۆژەیاسای وەبەرهێنانی پیشەسازی لەماوەی ئەم خولەی پەرلەماندا تێدەپەڕێنرێت
- لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ چاودێریکردنی کاری موەلیدە ئەهلییەکان و جێبەجێکردنی رێنماییەکان
شەرقئەوسەت
- واشنتن فشاردەکات بۆ خێرا تەواوکردنی جەنگی غەزە
- زێلێنسکی هەوڵ دەدات کۆنگرێسی ئەمریکی قایل بکات بۆ پێدانی هاوکاریی مادیی زیاتر
- پاریس هۆشداری دەداتە لوبنان لە جەنگێکی کراوە لەگەڵ ئیسرائیل
عەرەبی جەدید
- لوتکەی باڵای دەوحە: دەرئەنجامی وێرانکەر بەڕێوەیە ئەگەر دەستدرێژی ئیسرائیل رانەگیرێت
- بارگرژی سەر سنوری لوبنان و ئیسرائیل دۆخەکەی ئاڵۆزکردووە
- دانوستانەکانی سودانی جارێکی دیکە شکستیانهێنا
ئەلعەرەب
- نەبوونی ئۆپۆزسیۆن لە هەڵبژاردنەکانی میسر بووەتە جێگرەوەی دیموکراتی لەو وڵاتە
- زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتی ئەمریکا هەڕەشە لە ستراتیژی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی سعودیە دەکات
- ناتانیاهۆ بۆ واشنتن: هیچ دەسەڵاتێکی فەلەستینی لە غەزەدا نابێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- بەرپرسێکی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت ئەو وێرانەیەی غەزە روبەڕووی بووەتەوە رێگرە لە گەیاندنی هاوکارییەکان
- بەهۆی لێچوونییەوە، وێستگەیەکی ئەتۆمیی لە بەریتانیا مەترسیی لەسەر ناوچەکەدا دروستکردووە
- بەرەی ئەندام پەرلەمانەکانی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا خەریکی لۆبیکردنن لە دژی گۆڕینی یاسای ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا کە چەند رۆژێکی دیکە سوناکی سەرۆکوەزیران دەریدەکات
واشنتن پۆست
- لە ئێستادا باشوری غەزە بووەتە مەیدانی جەنگ و لە خانیونس قوتابخانە بۆمباران دەکرێت و نەخۆشخانەکان پڕبوون
- داواکاری گشتیی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپی بەوە تۆمەتبارکرد کە ئەو هاندەری توندوتیژی بووە و “ئاژاوەگێڕەکانی” ناردووە بۆسەر کۆشکی کاپیۆل هۆڵ لەدوای هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2020
- داعش خەریکە لە ئەفریقا سەرهەڵدەدات، ئەمەش وەک گۆڕانێک سەیردەکرێت لە قەڵاکانیان لە عێراق و سوریا
ئۆرشەلیم پۆست
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ئەنجامدانی هێرشێکی گەورە خێراترین رێگایە کۆتایی بە شەڕ بهێنرێت
- سوپای ئیسرائیل دەچێتە ناو قوڵایی باشوری کەرتی غەزە و روبەڕووی سەختترین شەڕ بوونەتەوە
- لیژنەی تەندروستیی پەرلەمانی ئیسرائیل دەڵێت حەماس دەرمانی کەمکردنەوەی شڵەژانی داوە بە بارمتەکان بۆئەوەی دڵخۆش دەربکەون
عەرەب نیوز
- ئەنجومەنی هەماهەنگیی وڵاتانی کەنداو سەرکۆنەی هێرشەکانی ئیسرائیل دەکات بۆسەر غەزە کە لە یەک رۆژدا دەیان کەس بەهۆی شەڕی سەختەوە کوژراون
- لیژنەیەکی شارەزا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ناوی ئەو بەرپرسە حوسییەیان ئاشکراکرد کە بە خراپی مامەڵە لەگەڵ زیندانییەکانیدا دەکات
- وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت وڵاتەکەی بەس قسە ناکات، بەڵکو وەبەرهێنانیش لە کەمکردنەوەی گۆڕانکارییە ژینگەییەکاندا دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
له رۆژئاوا هیچیان ده‌ستنه‌كه‌وت، با له قه‌ته‌ره‌وه بێت؛ حكومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ئه‌مجاره‌ش له ده‌رگای سه‌رمایه‌ی كه‌نداوی دایه‌وه و له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا 12 رێككه‌وتننامه‌ی واژۆ كرد كه ناوه‌ڕۆكیان نه‌زانراوه
سه‌ردانی ئه‌ردۆغان بۆ یۆنان؛ كاری ناچاری، بڕیاره ئه‌ردۆغان سه‌ردانی یۆنان بكات و سه‌ردانه‌كه وه‌ك پێویستییه‌كی ئه‌و قۆناغه سه‌خته‌ی كه سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا تێیكه‌وتووه، لێكده‌درێته‌وه
ماوه‌ی چوار ساڵه خوێندنگه‌یه‌ك له ئیزمیر ته‌واونه‌كراوه، خوێندكاران به‌ده‌ست دووریی خوێندنگه و دایباب به‌ده‌ست تێچووی زۆری گواستنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن
حوڕییه‌ت
- پلانی نوێی ئیسرائیل؛ ئاماده‌كاریی ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی تونێله‌كانی غه‌زه به ئاوی ده‌ریا پڕبكات
- دوای ئه‌وه‌ی ئیی پارتی ره‌تیكرده‌وه له هه‌ڵبژاردندا هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ بكات، سه‌رۆكی جه‌هه‌په ده‌ڵێت رێز له بڕیاره‌كه‌یان ده‌گرن و دۆستی دێرین نابێته دوژمن
- ئه‌ردۆغان دوای شه‌ش ساڵ سه‌ردانێكی مێژوویی بۆ یۆنان ئه‌نجامده‌دات
سۆزجو
- ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی ئیی پارتی به نه‌خشه روونیكرده‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن له‌گه‌ڵ جه‌هه‌په، هاوپه‌یمانیی كۆمار كه له ئاكپارتی و مه‌هه‌په پێكدێت، 46 پارێزگا ده‌باته‌وه و ئه‌گه‌ر نه‌یكه‌ن 67 پارێزگا ده‌باته‌وه
- تیرۆر به‌رده‌وامه؛ ئیسرائیل بۆردومان ده‌كات، ئه‌مریكا پشتیوانیی و جیهانیش ته‌ماشا ده‌كات
- له‌سه‌رئه‌وه‌ی له هه‌واڵێكدا وێنه‌ی دادوه‌رێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، داوای زیندانییكردنی رۆژنامه‌نووسێك بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ ده‌كرێت
جمهورییه‌ت
- وێنه ره‌شه‌كه؛ له بیركاری و زانست كه‌وتووین؛ به‌پێی پرۆگرامی نێوده‌وڵه‌تیی پله‌به‌ندیی خوێندكاران (PISA)، پله‌به‌ندی خوێندكارانی توركیا له بیركاری، زانسته‌كان و خوێدنهوهدا، له‌خوار تێكڕاوهیه.
- له 2003ـه‌وه تا ئێستا نرخی خۆراك به‌هۆی سیاسه‌تی ئاك پارتییه‌وه 25 هێنده زیادیكردووه، 14.8 ملیۆن كه‌س به‌دخۆراكن
- نه‌تانیاهو ده‌ڵێت دوای جه‌نگ، ده‌سه‌ڵاتێكی فه‌ڵه‌ستینی له غه‌ززه بوونی نابێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- باڵاپۆشیی زۆرەملێ لە ئێران ژووری عەمەلیاتی نەخۆشەکانیشی گرتەوە و مەرجەعێکی دینی ڕەخنە لە پۆششی نەخۆش و کارمەندانی نەخۆشخانەکان دەگرێت و دەڵێت، دەبێ لە ژووری عەمەلیاتیش باڵاپۆشی هەبێت
- نوێنەرانی پەرلەمان ڕادەی ریسوایی گەندەڵی و دزییەکان چاک دەزانن و بێدەنگن
- ئەمریکا رازی بە فرۆشتنی فڕۆکەی پێشکەوتووی سیخوڕی بە عەرەبستانی سعودییە
هەمشەهری
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، هێز و لایەنەکانی بەرخۆدان لە ئێران فەرمان وەرناگرن و بە پێی بەرژەوەندییەکانی خۆیان سەربەخۆ بڕیار دەدەن
- سەرۆکۆماری ئێران ڕۆژی پێنجشەممە لەسەر بانگهێشتی پوتین سەردانی مسکۆ دەکات
- بۆ کۆنترۆڵکردنی غەزەی دوای شەڕ، ئیسرائیل چوار سیناریۆی بەدەستەوەیە: ڕاگواستنی زۆرەملیی دانیشتوان، کۆنترۆڵکردنی هاوبەش لەگەڵ چەند دەوڵەتی عەرەبی، گەراندنەوەی دەسەڵاتی فەلەستینی یان داگیرکردنی هەمیشەیی کەرتەکە
جەوان
- ڕێفۆرمخوازەکان “بەشەرتی چەقۆ” لەگەڵ هەڵبژاردنەکان هەڵسووکەوت دەکەن، تا لە بردنەوەیان دڵنیا نەبن داوا لە خەڵک ناکەن بەشداری هەڵبژاردنەکان بن
- سەرۆکۆماری ئێران لە پەرلەمانی وڵاتەکەیدا گوتی: هیوای نەیارانمان بە ناکۆکیی نێوان دەوڵەت و پەرلەمان کوێر دەکەینەوە
- بەرەی بناژۆخواز؛ نەیارانی ناوخۆیی دەیانەوێت کۆمەڵگە بەسەر دوو بەرەدا دابەش بکەن
جمهوری ئیسلامی
چەند بەڕێوەبەرێکی حکومی لە پەیوەندی لەگەڵ دۆسییەی گەندڵی چاییدا دەستبەسەر کران
بەرپرسێک لە دەوڵەتی پێشوو بە بەرپرسانی دەوڵەتی ئێستا دەڵێت، ئەگەر ڕاست دەکەن بە ئاشکراو و بەبەر چاوی خەڵکەوە دۆسییەی گەندەڵیی هاوردەکردنی چایی بڵاوبکەنەوە