74
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- 170 یاسای هەڵپەسێردراو لە هۆڵی پەرلەماندا گیریانخواردووە
- سەندیکای دەرمانخانەکانی عێراق: 45%ی ئەو دەرمانانەی لە بازاڕەکانی عێراقن لەگەڵ رێنماییەکان یەکناگرنەوە
- بەرزبوونەوەی داهاتی تاکەکەس بازاڕەکانی بەسرەی بەرەو گەشانەوە بردووە
شەرقئەوسەت
- سەرباری زریانی کارەساتەکانی غەزە، لوتکەی کەنداو لە قەتەر بەڕێوەدەچێت
- ترەمپ هەفتەی داهاتوو دەچێتەوە بەردەم دادگە
- حزبی لیکودی دەسەڵاتدارە ئیسرائیلییەکان بە هاتنی حکومەتێکی جێگرەوە دەترسێنن کە پشتگیری فەلەستینییەکان بکات
عەرەبی جەدید
- ئەمریکا لە بۆردومانەکانیدا لە عێراق دەیەوێت تواناکانی دروستکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران پەکبخات
- بەرپرسانی ئیسرائیلی تێچووی خەمڵێنراوی جەنگ بە 51.5 ملیار دۆلار مەزەندە دەکەن
- برسێتی هێرشی بۆ سودانییەکان هێناوە
ئەلعەرەب
- تورکیا کاردەکات بۆ لاوازکردنی پەیکەری بەڕێوەبردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات
- گرانبوونی زەیتی زەیتوون مشتومڕێکی گەورەی لە تونس دروستکردووە
- پرۆسەی ئاشتی نێوان فەلەستینی و ئیسرائیلییەکان ئێران دەخاتەبەردەم بژاردەیەکی زۆر قورس
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- وێستگەیەکی ئەتۆمی بەریتانیا لەلایەن چەند گروپێکەوە هاککرا کە نزیکن لە روسیا و چینەوە
- ئیسرائیل هێرشەکانی بۆسەر باشوری غەزە فراواندەکات
- جەیمس کلێڤەرلی، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا موچەی کرێکارانی کۆچبەری بۆ داواکردنی ڤیزا بەرزکردەوە تاوەکو ژمارەیان کەمبکاتەوە
واشنتن پۆست
- شەڕی ئیسرائیل و حەماس بەرەوە باشوری غەزە دەڕوات و هێرشەکانیش پێدەنێنە قۆناغێکی نوێوە
- باڵیۆزێکی پێشووی ئەمریکا تۆمەتباردەکرێت بەوەی هاوکاریی کوبای کردووە
- فەلەستینییەکان بە چیرۆکی مامەڵەی رەق و سەختەوە زیندانەکانی ئیسرائیل جێدەهێڵن
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل هێزەکانی لە باشوری غەزە کۆدەکاتەوە لەگەڵ ئەوەی شەڕەکە قورس‌تر دەبێت
- ئەمریکا دەڵێت پێشبینی دەکەین سوپای ئیسرائیل هێرش نەکاتە سەر ئەو ناوچانەی باشوری غەزە کە لێی قەدەغەکراوە
- ئەنجومەنی ئاسایشی ئیسرائیل ئاستی مەترسیی گەشتکردنی ئیسرائیلییەکانی بۆ 80 وڵاتی جیهان بەرزکردەوە
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل بیرلەوەدەکاتەوە تونێڵەکانی غەزە پڕبکات لە ئاوی دەریا
- لە هێرشێکی ئیسرائیل‌دا بۆسەر قوتابخانەیەک 50 هاوڵاتی فەلەستینی کوژران
- حکومەتی یەمەن هۆشداریی دەدات لە هێرشی گەورەی حوسییەکان و دانوستانەکانی ئاستی لە وڵاتەکەدا تێکبداتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- ئاستی هەڵئاوسان لای حکومەتی تورکیا 61.98%ـە به‌ڵام لای ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی ئه‌ناگ 129.27%ـیە
- ئیی پارتی پێشنیازه‌كه‌ی جه‌هه‌په‌ی بۆ هه‌ماهه‌نگی له هه‌ڵبژاردندا ره‌تكرده‌وه و به كاندیدی خۆیه‌وه به‌شداریی ده‌كات
- توركیا به توندی وه‌ڵامی ئیسرائیل ده‌داته‌وه له‌باره‌ی تیرۆركردنی سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس
حوڕییه‌ت
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ناتانیاهۆ تاوانباری جه‌نگه و ده‌بێت هاوشێوه‌ی میلۆسۆڤیج دادگایی بكرێت
- له ماوه‌ی چه‌ند خوله‌كێكدا دوو بوومه‌له‌رزه ده‌ریای مه‌ڕمه‌ڕه‌ی هه‌ژاند، شاره‌زایان هۆشداریی له بوومه‌له‌رزه‌ی گه‌وره ده‌ده‌ن
- له هه‌ر سێ كه‌سێك كه له غه‌زه ده‌كوژرێن دووانیان منداڵ و ژنن، تا ئێستا 6.500 غه‌زه‌یی بێسه‌روشوێنن
سۆزجو
- سه‌باره‌ت به رێژه‌ی راگه‌یه‌ندراوی هەڵئاوسان؛ ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌یتوانی تای نه‌خۆشه‌كه داببه‌زێنێت، ده‌ستكاری پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی كرد
- ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتی به‌ڕێوه‌به‌ر بۆ فڕۆكه‌خانه‌یه‌ك داده‌نێت كه هێشتا نه‌كراوه‌ته‌وه
- پارێزگای ئه‌لازیغ سه‌باره‌ت به بوومه‌له‌رزه كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا و ته‌نها په‌رله‌مانتاره‌كانی ئاك پارتی بانگ كرد
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- له‌کاتێکدا سه‌دان خوێندنگه مه‌ترسی زۆریان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌وه له‌سه‌ره، په‌روه‌رده‌ی تورکیا له‌جیاتی رێكار دژی بوومه‌له‌رزه، ۆركشۆپی “ئاماده‌كاری مه‌عنه‌وی و رۆحی” بۆ كاتی بوومه‌له‌رزه سازده‌كات
- له ماوه‌ی 11 مانگی رابردوودا یه‌ك ملیۆن و 73 هه‌زار و 982 ئۆتۆمبیێل فرۆشراوه كه له چاو ساڵی پاردا، 60.8% زیادیكردووه و ژماره‌یه‌كی پێوانه‌ییه
- ئیسرائیل له په‌لاماره‌كانی بۆ سه‌ر باشووری غه‌ززه به‌رده‌وامه، ژماره‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له 16 هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه كه زیاتر له شه‌ش هه‌زاریان منداڵن
رۆژنامە فارسییەکان
ئیعیتماد
- گرانبوونی خواردەمەنی و بەتایبەت نان، خراپترین شوێنەواری لەسەر ژیانی خەڵکی گووندەکان داناوە
- هۆکاری پشتیوانی ئەردۆغان لە حەماس، حەز و خوولیای زیندووکردنەوەی ئیمپراتۆرێکی رووخاوە
- وشکبوونی گۆمی ورمێ، ئاکامی 25 ساڵ پەرەپێدانی هەڵە و ناهاوسەنگە
کەیهان
- پاڕێزگاری تاران ڕەتی دەکاتەوە پیسبوونی هەوای تاران بەهۆی سووتانی رۆنی رەشەوە بێت و دەڵێت، لە رۆنی رەش کەڵک وەرناگرین
- دەوڵەتی رەئیسی دەڵێت، دەستبەجێ پێشیان بە گەندەڵی گرتووە و ئەو کەسەی لە پشت گەندەڵییە سێ میلیارد دۆلارییەکەوە بووە، قۆڵبەس کراوە
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هوشداریی دەداتە ئەمریکا و دەڵێت، دەستوەشاندن لە ڕاوێژکارە سەربازییەکانمان لە سوریا بێوەڵام نامێنێتەوە
ئەبرار
- بەڕێوەبردنی رێکەوتنی ئەمنی نێوان تاران و بەغدا و چەککردنی حزبە ئۆپۆزسیۆنەکان لە پەرلەمانی ئێران دەخرێتە بەر باس
- ئەوە روسیا بوو شەڕی دەستپێکرد و دژایەتی لەگەڵ ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە ڕاگەیاند، نەک حەماس
- پێشەسازیی کارەبای ئێران 100 هەزار میلیارد تمەن قەرزدارە
جەوان
- سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی ئێران داوا لە سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات سوور بێت لەسەر چەکداماڵینی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
- کۆماری ئیسلامی ئێران و کوبا حەوت بەڵگەنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد و خامەنەیی داوای لە سەرۆککۆماری کوبا کرد بەرامبەر بە ئەمریکا بەرەیەکی جیهانی پێک‌بێنن
- قوتابخانەکانی ئێران 200 هەزار مامۆستایان کەمە و هۆکارەکەی کەمتەرخەمیی حکوومەتە