103
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئیسرائیل هێرشە زەمینیەکانی فراوان دەکات… هێرش دەکاتە سەر باشوری غەزە
- ئێران رەتی دەکاتەوە لە قەتەر پارەکانی بلۆک کرابێت
- ئۆکرانیا روسیا تۆمەتبار دەکات بەوەی سەربازە دیلەکانی دەکوژێت
زەمان
- پسپۆڕانی کەربەلا داوای چارلاەسەری گیایی دەکەن لەبری چارەسەری دیکە
- وەزارەتی پلاندانان پلانی پێنج ساڵی داهاتووی گەشەپێدانی نیشتیمانیی ئاشکرا دەکات
- دوای شکانی ئاگر بەست دوو تانکەری سوتەمەنی دەگاتە غەزە
سەباح
- بودجەی ساڵی داهاتوو کورتهێنانی نابێت
- فەرمانبەرانی هەرێم داوا دەکەن مووچەکانیان لە رێگای بانکەکانی حکومەتی ناوەندی وەربگرن
- لیژنەی مادەی 140 لە چەند هەفتەی داهاتوودا قەرەبوو دابەش دەکات
قودسی عەرەبی
- حوسییەکان: دوو کەشتی ئیسرائیلمان بە ئامانج گرتووە
- میدیای ئیسرائیلی: حەماس دوورە لە شکان و سەرکەوتن لە جەنگدا بوونی نیە
- جەنگ ناکۆکی نێوان ناتانیاهۆ و گالانتی قوڵتر کردووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- کەیر ستامەر، سەرۆکی پارتی کرێکارانی بەریتانیا دەڵێت ئەگەر لە هەڵبژاردنەکاندا بیبەنەوە، خەرجییەکانی حکومەت زیادناکەن، ئەمەش بودجەی کەرتی گشتی کەمدەکاتەوە
- سەرۆکی لوتکەی کەشوهەوای COP28 دەڵێت هیچ بەڵگەیەکی زانستیی نییە باس لە کەمکردنەوەی نەوت بکات بۆ رێگریی لە بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە لە باکوری ئینگلتەرا، هاتوچۆ و گەشتەکانی ئەو وڵاتە پەکیان کەوتووە و پلەکانی گەرما زۆر دابەزیون
واشنتن پۆست
- ئەمریکا پلان بۆ داهاتووی غەزە دادەنێت و هەڵبژاردنی سەرۆکێک بۆ فەلەستین لە ئێستادا بووەتە کێشە لەبەردەم پرۆسەکە
- تا دێت گروپە یاخییە رەسەنەکانی میانمار چالاکییەکانیان زیاتر دەبێت و ئاراستەی شەڕی ناوخۆی وڵاتەکە دیاریدەکەن
- هاوڵاتییانی مەدەنی غەزە تەنها چەند شوێنێکی کەمیان ماوە کە سەلامەت بێت بۆ ئەوەی خۆیانی تیادا بشارنەوە
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر باشوری غەزە و تا ئێستاش خەریکی ‘پاککردنەوە’ی باکوری کەرتەکەیە
- ئەمریکا دەڵێت سەرکردایەتی فەلەستین لە ئێستادا جێگای متمانە نییە بتوانێت حوکمی غەزە بکات
- لە هێرشەکانی دوێنێی حزبوڵای لوبناندا بۆسەر ئیسرائیل 11 سەرباز و یەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون
عەرەب نیوز
- پاپای ڤاتیکان داوای راگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێدەکات بۆ شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس
- دوێنی شەو کەشتییەکی جەنگی ئەمریکا و چەند کەشتییەکی بازرگانیی لە دەریای سوردا هێرشیانکرایەسەر
- لە هێرشێکی ئەمریکادا بۆسەر گروپێکی چەکدار پێنج ئەندامی گروپەکە کوژران لەکاتێکدا خەریکی خۆئامادەکردن بوون بۆ هێرشێک
رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- یەمەنییەکان هێرشیان کردۆتەسەر ناوگانێکی ئەمریکا لە دەریای سوور و دوو کەشتیی ئیسرائیلیشیان کردۆتە ئامانج
- بە هۆی پیسبوونی هەواوە لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا 6398 کەس لە تاران گیانیان لەدەست داوە
- باقری، فەرماندەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ بەغدا باسی کشانەوەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی لە سنوورەکان هێنایەوە بەرباس
ئێعتماد
- بە پێچەوانەی ئیدیعای نوسینگەی سەرۆککۆماری، گەندەڵیی “مافیای دێبش” تایبەت بە کابینەی ئێستای دەوڵەتە و پێوەندیی بە کابینەی پێشووەوە نیە
- پرۆژەی یەکدەستکردنی دامەزراوەکانی دەسەڵات شکستی هێنا و ئینشقاقی هێزە بناژۆخوازەکانی لێکەوتەوە
- قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران و رەئیسی، سەرککۆمار لەسەر سەرکردایەتیکردنی بناژۆخوازەکانی نێو دەسەڵات، لە کێبڕکێدان
شەرق
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران توانای بەڕێوەبردنی ئەرکەکانی پەرلەمانی نیە و بەرەیەک بە قازانجی حکومەت کاری تێدا دەکات
- یاسای باڵاپۆشی، نە ئێعتباری یاسایی هەیە و نە جێبەجێ دەکرێ، پرسەکە تەواو سیاسییە
- پەرلەمان و حکوومەت لە ئێران ئەرکەکانیان گۆڕدراوە، ئێستا پەرلەمان جێبەجێکاری گەڵاڵە و داواکارییەکانی حکومەتە!!
ئەبرار
- عێراق ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەبردنی نمایشی هاوبەشی سەربازیی لەگەڵ ئێران دەربڕی
- بڕی 60000 میلیارد تمەن شتومەکی قاچاخ لە ئێران دەستی بەسەردا گیرا
- بەرەی مقاومەتی سەر بە ئێران هێرشەکانی بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە پەرە پێدەدات
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- له دیاربه‌كر دیسان مناڵانیان به‌كارهێنا بۆ گوتنه‌وه‌ی درووشم له به‌رژه‌وه‌ندی حه‌ماس و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی گوته‌بێژه‌كه‌ی
- ئه‌و ئامێرانه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی كڕیویه‌تی بۆ چاودێرییكردنی كوتان، گرفتیان هه‌یه و ئاگاداركردنه‌وه‌ی هه‌ڵه ده‌ده‌ن
- ئێران ده‌ڵێت ره‌نگه جه‌نگی غه‌ززه قوڵتر و فراوانتر ببێت
حوڕییه‌ت:
- دۆخی غه‌ززه ئه‌وه‌نده ترسناكه كه ته‌نانه‌ت ئه‌مریكاشی ناڕه‌حه‌ت كردووه
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ ئیی پارتی ده‌ڵێت پلانی Bمان نییه، دوو دانه پلانی Aمان هه‌یه
- سه‌رده‌سته‌ی باندێكی مافیایی دیكه كه به ره‌گه‌ز رووسییه له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌ستگیركرا
سۆزجو
- دوو ئه‌ندامی سه‌ربه هه‌ده‌پ له ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی له ئورفا كه ده‌سه‌ڵات به‌ر له هه‌ڵبژاردن به تیرۆریست ناویان ده‌بات، كه بڕیاریاندا بچنه ریزه‌كانی ئاك پارتییه‌وه رێزیان لێ‌نرا
- هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات سه‌باره‌ت به ئیسرائیل له گوتاری سیاسیی زیاتر نییه، ئیسرائیل كۆمه‌ڵكوژی ده‌كات و ئێمه‌ش قسه
- له 2014دا سه‌به‌ته‌یه‌ك دیاریی سه‌ری ساڵ به 169 لیره بوو، ئێستا ته‌نها سه‌به‌ته‌كه به به‌تاڵی به هه‌زار و 45 لیره‌یه
بیرگون
- جێرێمی كۆربین، سه‌رۆكی پارتی كرێكارانی به‌ریتانیا: ته‌واوی دانیشتوانی غه‌ززه به‌ره‌و بیابانی سینا ره‌وانه ده‌كرێن و غهززهیهكی نوێ درووست ده‌كرێت
- به‌هۆی سیاسه‌تی ئابووریی ده‌سه‌ڵاته‌وه ژماره‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كه هاوكاریی كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن سێ هێنده زیادی كردووه
- ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانیی كانگهره، توركیا له پله‌ی یه‌كه‌می حاڵه‌ته‌كانی مردندایه له‌سه‌ر ئاستی جیهان له‌نێو كرێكارانی كانگهردا