37
گاردیان
- سەرۆکی ئۆکراینا دەڵێت هیچ هەنگاوێک بۆ چارەسەری قیرانی کەشوهەوا لە جیهان چارەسەر نابێت لەکاتێکدا شەڕ بەردەوامە
- پارتی دیموکراتەکانی جۆ بایدن ترسی لەدەستدانی کۆنگرێسیان هەیە، کاتێکدا دۆناڵد ترەمپ بە نیازە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2024 کاندید بکاتەوە
- بەهۆی هێرشەکانی روسیاوە نزیکەی چوار ملیۆن هاوڵاتی ئۆکراینا وڵاتەکەی بێ کارەبان
تایمز
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، وەزیرێکى دەوڵەتی کابینەکەی بە ناوی گاڤین ویلیامسۆن بەهۆی قسەی نەشیاو و جوێندانەوە لە پۆستەکەی دورخستەوە
- حکومەتی بەریتانیا بە نیازە باجی خزمەتگوزاری گەڕەکەکان لەسەر هاوڵاتییان زیادبکات، بەمەش بارگرانی زیاتر بژێوی ژیانیان دروستدەکات.
- کۆمارییەکان کۆنترۆڵی کۆنگرێس بگرنەوەدەست، دووبارە سیاسەتەکانی ترەمپ پەیڕەودەکەنەوە بۆ رێگری لە کۆچبەرانی مەکسیک
دەیلی تەلەگراف
- لەبەرامبەر پێدانی 100 درۆنی جەنگی، روسیا موشەکێکی دەستبەسەرداگیراوی دژە تانکی بەریتانی دەدات بە ئێران
- بەهۆی زۆربوونی خواست لەسەر خانەنشینبوونی پێشوەخت لە بەریتانیا، بانکی ئینگلتەرا هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی رێژەی سود
- دوای شکستهێنانی بۆ هەناردەکردنی کاروانێکی هاوکاری بۆ ئۆکراینا، یەکێتی ئەوروپا روی نییە جارێکی دیکە سەیری ئۆکراینا بکاتەوە
فاینەنشیەڵ تایمز
- بەگوێرەی راپرسییەکان پێدەچێت کۆمارییەکان زۆرترین کورسی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت و کۆنترۆڵی کۆنگرێس بگرێتەوەدەست
- لەدوای کڕینی تویتەرەوە، ئێلۆن مەسک تاوەکو ئێستا بە بەهای چوار ملیار دۆلار ئۆتۆمبێلی تێسلای فرۆشتووە
- کۆمپانیای مێتا کە خاوەندارییەتی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی فەیسبوک، ئینستاگرام و واتسئاپ دەکات هەزاران کارمەندی ئاگادارکردووەتەوە، لە کارەکانیان دوردەخرێنەوە