73
زووم:
ئەمرۆ شەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٧.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی دوورگەی مینداناو لە فلیپین ڕوویدا و هۆشداریش لە “ئەگەری تسونامی” لە ٤ وڵاتدا دەدرێت.
بومەلەرزەکە کاتژمێر ١٠:٣٧ خولەکی شەوی شەممە بەکاتی ناوخۆیی فلیپین (کاتژمێر 5:37 بە کاتى هەرێمى کوردستان) ڕوویداوە و قوڵاییەکەی گەیشتووەتە ٣٢ کیلۆمەتر.
سەنتەری هۆشداری تسونامی زەریای هێمن ڕایگەیاندووە، بە پشتبەستن بە هێز و شوێنى بومەلەرزەکە، پێشبینی دەکرێت شەپۆلی تسونامی فلیپین، ئەندەنوسیا، مالیزیا و بالاو بگرێتەوە.
تائێستا هیچ ئامارێک لەبارەى قوربانییەکانى بومەلەرزەکە نییە، بەهۆى زۆرى گوڕەکەى ئەگەر هەیە ژمارەیەکى زۆر خەڵک بکاتە قوربانى.