41
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- لە عێراق جوڵە هەیە بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکەی حەلبوسی، بەتۆمەتی ناردنی پارە بۆ لایەنێکی بیانی
- پرۆژەیاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکایە کە رێگە لە ئێران دەگرێت دەستی بگات بە ملیاران دۆلار
- ئاگربەستی غەزە کۆتاییهات، جەنگ بە سەختى دەستیپێکردەوە
قودسی عەرەبی
- دوای دەستپێکردنەوەی جەنگی غەزە، 178 فەڵەستینی کوژران
- ئێران داوا لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکات هێرشەکانیان بۆ سەر غەزە بوەستێنن پێش ئەوەی کار لە کار بترازێ
- گرووپە چەکداریە عێراقیەکان ئامادەن هێرشەکانیان چڕ بکەنەوە لە ناوخۆ و دەرەوەی عێراق لە کاتی بەردەوامی هێرشەکانی ئیسرائیل
زەمان
- مەسعود بارزانی و خەمیس خەنجەر کۆبوونەوە و دۆخی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد
- هەرێم بۆ یەکەم جار هەنگوینی هەناردەی قەتەر کرد
- حەلبوسی: لەبەردەم دادگا ئامادەبووم و دۆڕاوەکان شکستمان پێناهێنن
عەرەبی جەدید
- جەنگی روسیا بۆ سەر ئۆکراین لە دۆخێکی چەقبەستودایە
- زستانی سورییەکان.. گرانی و گیرفانی بەتاڵ
- ئیسرائیل دانوستانی دەوێت لەژێر رەحمەتی ئاگردا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- ئیسرائیل خۆی بۆ شەڕێک لە دژی حەماس ئامادە دەکات کە رەنگە ساڵێک یان زیاتر بخایەنێت و سێ باڵاترین سەرکردەکانی بکوژێت
- لە لوتکەی جیهانیی کەشوهەوای COP28دا لە دوبەی زیاتر لە 80 هەزار کەس بەشدارییان کردووە
- بەهۆی دژایەتییە بەردەوام و پلان بۆ داڕێژراوەکانی چینەوە هەزاران مزگەوت لەو وڵاتەدا لەنێوبراون یان بۆ مەبەستی دیکە بەکارهێنراون
واشنتن پۆست
- بۆمبارانی غەزە دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەردەوامە و دوێنێ هەینی ژمارەیەکی زۆری دیکەی فەلەستینییەکان کوژران
- دەردانی گازی میسان لە کانە خەڵوزییرکانی چینەوە گفتوگۆکانی لوتکەی کەشوهەوا ئاڵۆزتر دەکەن
- بەگوێرەی راپۆرتێک، زۆرینەی روسییەکان لەگەڵ بەردەوامی شەڕی وڵاتەکەیانن لەدژی ئۆکراین
چاینە دەیلی
- چین بەنیازە رێگریی لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ئایدز بکات، بەڵام بۆ ئەو مەبەستە هەوڵی زیاتری پێویستە
- کۆمپانیای تیک تۆکی چینی بەنیازە بەبەهای زیاتر لە 12 ملیار یۆرۆ لە ئەوروپا وەبەرهێنان بکات
- لەدوای مردنی، هێنری کیسینجەری وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا، میراتێکی ئیلهامبەخشی بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و چین جێهێشت
عەرەب نیوز
- وڵاتی ئیمارات بودجەیەکی 30 ملیار دۆلاریی بۆ روبەڕووبووەنەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا تەرخانکرد
- لە هێرشە تازەکانی ئیسرائیل لەدوای کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە 178 فەلەستینی کوژران
- لە هێرشێکدا لە رۆژهەڵاتی عێراق 11 کەس کوژران و پارێزگاری خۆجێییش دەڵێت توندڕەوەکانی داعش هێرشەکەیان ئەنجامداوە
رۆژنامە فارسییەکان
ئاسیا
- بەرهەمێنەرانی “ئۆپێک پڵاس” کە رۆژانە 43 میلیۆن بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنن، لە ناسەقامگیریی بازاڕی جیهانیی نەوت نیگەرانن
- بەشێک لە وڵاتانی ئەندامی بریکس کار لەسەر لابردنی دۆلار لە ئاڵوگۆڕى بازرگانی و مامەڵەکردن بە دراوێکی دیکەی هاوبەش دەکەن
- هوشداری گوتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران بە سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی: سەرنجت بخەرەسەر لایەنی تەکنیکیی ئەرکەکەت و خۆت لە سیاسەت دوور بگرە
جەوان
- سوپای پاسداران هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردەوە و دەڵێت، زایونیستەکان چیدیکە ناتوانن بە ئارامی بژین
- سەرۆکی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی رایگەیاند، دوای 7ـی ئۆکتۆبەر قسەکردنەوە لەبارەى رێککەوتنی ناوکیی ئێران هیچ کەڵکی نەماوە
- ئەمریکا گلۆپی سەوزی بۆ هێرشی دووبارەی ئیسرائیل بۆ سەر غەزە هەڵکرد؛ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گوتی، ئێسرائیل دەبێت دڵنیا بێت 7ـی ئۆکتۆبەرێکی دیکەی لێدوبارە نابێتەوە
شەرق
- بەریتانیا ڤیزا ناداتە وەرزشوانانی تیمی تێکواندۆی ئێران
- دۆخی سینەما لە ئێران لە تراژدییەوە نزیکە و ئەکتەر و شانۆکارانی ئێران هیچ هیوایەکیان بە گۆڕینی دۆخەکە نیە
- توماجی ساڵحی، راپەری بەناوبانگی ئێرانی، سکاڵای لەسەر بەرپرسێکی باڵای حکومەت تۆمارکردوە
ئەبرار
- پێشنیازی نهێنیی ریاز بۆ تاران؛ عەرەبستان بەرامبەر بە وازهێنانی ئێران لە دنەدانی هێزە نیابەتییەکانی لە ناوچەکە، بەڵێنیی سەرمایەگوزاریکردنی لە ئێران داوە بە بەرپرسانی ڵاتەتەکە
- لە 46000 کەسی تووشبوو بە ئایدز لە ئێران، زیاتر لە 22000 کەسیان مردوون
- 66 تا بۆ 68%ـى جوگرافیای ئێران لەسەر چینە بنەنیشتەییەکان(گسل) هەڵکەوتووە
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- ده‌سه‌ڵاتى تورکیا رایگه‌یاند، له 11ـی مانگه‌وه تاوتوێكردنی بڕی كه‌مترین مووچه ده‌ستپێده‌كات، سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌ڵێن، خه‌رجی كرێكارێكی سه‌ڵت 18 هه‌زار و 239 لیره‌یه و سه‌ندیكاكانی كارمه‌ندان داوای 30 هه‌زار لیره ده‌كه‌ن وه‌ک كه‌مترین مووچه
- ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئاكپارتی پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بۆ به‌رهه‌مهێنانی كشتوكاڵی له سوودان دایمه‌زراند، هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه
- له غه‌زه مه‌رگ و له دوبه‌ی وێنه‌ی به‌كۆمه‌ڵ؛ له یه‌كه‌م رۆژی دوای ئاگربه‌ستدا له غه‌زه 109 كه‌س كوژران و له دوبه‌ی سه‌رۆكی وڵاتانی جیهان كه سه‌رۆكی ئیسرائیلیشیان تێدابوو، وێنه‌یان گرت
سۆزجو
- راپۆرتی كۆچی توركیا؛ سوورییه‌كان ده‌یانه‌وێت له ئاینده‌دا له توركیا درێژه به ژیانیان بده‌ن و گه‌نجه توركه‌كانیش ده‌یانه‌وێت توركیا جێبهێڵێن
- ئاكپارتی خه‌ڵاتی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه به خراپ باسی ئه‌تاتورک ده‌كه‌ن، سه‌لمان ئۆگوت كه گوتی كه‌مالیزم ڤایرۆسه، كرایه سه‌رۆكی زانكۆی ئه‌سه‌نیورت
- جه‌هه‌په كاندیدی بۆ سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ دیاریكردووه و ئاكپارتی تاوەکو ئێستا كاندیده‌كه‌ی رانه‌گه‌یاندووه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئه‌مریكا گڵۆپی سه‌وزی هه‌ڵكرد و ئیسرائیل ده‌ستی به كۆمه‌ڵكوژی كرده‌وه، ته‌لئه‌بیب نه‌خشه‌ی داگیركردنی غه‌زه‌ی بڵاوكرده‌وه
- دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌بردنی یه‌كێتیی پزیشكانی توركیا وه‌ک چاوسووركردنه‌وه له سه‌رجه‌م سه‌ندیكاكان و رێكخراوه پیشه‌ییه‌كان لێكده‌درێته‌وه
- وڵاتی ئه‌و كه‌سانه‌ی به كه‌مترین مووچه كارده‌كه‌ن؛ 50%ـی كرێكاران و 60%ـی ژنان به كه‌مترین مووچه كارده‌كه‌ن، كه‌مترین مووچه له توركیا نزمترینه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا
حوڕییه‌ت
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئیسرائیل تاوانی دژی مرۆڤایه‌تی و تاوانی جه‌نگی ئه‌نجامداوه و پێویسته لێپرسینه‌وه‌ی لێبكرێت
- به‌بیانووی ئه‌وه‌ی حه‌ماس ئاگربه‌ستی پێشێلكردووه، ئیسرائیل ده‌ستیكرده‌وه به بۆردوومانكردنی كه‌رتی غه‌زه
- وه‌زیری گه‌نجینه و دارایی تورکیا ده‌ڵێت، هه‌نگاوه‌كانیان له‌بواری ئابورییدا بووه‌ته هۆی زیادبوونی متمانه له ناوخۆ و ده‌ره‌وه، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ری