زووم:
ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراین پێیوایە، ئەم زستانە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا دەچێتە “قۆناغێکی نوێ”، شەڕەکە ئاڵۆزتر دەبێت.
زێلێنسکی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، کە لە خارکیڤ لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراین، دوای سەردانی بۆ بەرەکانی جەنگ رایگەیاند، ئێمە قۆناغێکی نوێی شەڕ دەستپێدەکەین، ئەوەش بەهۆی هاتنی وەزی زستانەوە.
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا، کە ئایا لە ئەنجامی دژە هێرشەکانی سوپاکەی رازییە، رایگەیاند، “سەیرکە ئێمە پاشەکشە ناکەین، من ڕازیم، ئێمە لەگەڵ دووەم باشترین سوپای جیهان شەڕ دەکەین”.
ئەو سەرەڕایی رازیبوونی بە وەڵامی هێرشەکانی سوپای رووسیا، بەڵام نیگەرانی خۆی لە زۆری ژمارەی قوربانییەکانی سوپای ئۆکراین و تەنانەت خەڵکانی مەدەنیش نەشاردەوەو رایگەیاند، “خەڵک لەدەست دەدەین، من لەوە ڕازی نیم”.
هەروەها نیگەرانیشی لە کەمی چەک نیشانداو وتی: “هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی جیهان بە تەواوی بەدەستیان ناگات”، نەشیشیاردەوە، ترسی ئەوەی هەیە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس وایکردبێت هاوکارییەکان بۆ ئۆکراین کەمیکردووە.