26
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقئەوسەت
- هەرێم و بەغداد شکستیانهێنا لە چارەسەرکردنی قەیرانی موچە
- سعودیە کەمکردنەوەی خۆویستانەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی درێژکردەوە تاوەکو ئازاری ساڵی داهاتوو
- راپرسییە ئەمریکییەکان ئاماژە بە دابەشبوونێکی روون دەکەن لەبارەى دۆخی غەزە
قودسی عەرەبی
- لە ماوەی ئاگربەستدا زیاتر لە 300 تەرمی قوربانیانی مەدەنی لە غەزە دەرهێنراون
- هەوڵەکانی دادگایی‌کردنی ناتانیاهۆ دەستیانپێکردەوە
- جەنگی غەزە درزی نێوان گەل و حکومەتی میسری فراوانتر کرد
عەرەبی ئەلجەدید
- ئیسپانیا دەڵێت داننان بە فەلەستیندا لە بەرژەوەندی ئەوروپایە
- ئایا جەنگی غەزە دەبێتەهۆی دۆڕاندنی بایدن؟
- ئوردن سەرباری رەخنەکان، بەڵام هێشتا پشت بە غازی ئیسرائیلی دەبەستێت
ئەلعەرەب
- فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر تورکیا بەردەوامە بۆ کۆکردنەوەی پارەکانی حەماس
- دادگایەکی نێودەوڵەتی دامەزرا بۆ لێکۆڵینەوە لە هێرشە کیمیاییەکان لە سوریا
- جیهان لە مەترسی دووبارەبوونەوەی قەیرانی برنجی ساڵی 2008دایە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- لە لوتکەی کەشوهەوای COP28دا لە دوبەی رێککەوتن کراوە یارمەتی وڵاتە هەژارەکان بدرێت لەگەڵ قەیرانی کەشوهەوادا هەڵبکەن
- لە هێرشێکی حماس بۆسەر وێستگەیەکی پاس لە قودس سێ ئیسرائیلی کوژران
- دوای کۆتاییهاتنی ئاگربەست، سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ هەینی دەستکردەوە بە هێرشەکانی بۆسەر غەزە
واشنتن پۆست
- پاپای ڤاتیکان هۆشدارییەکی توند لەبارەی شەڕی غەزەوە بە ئیسرائیل دەدات
- لە لوتکەی کەشوهەوای COP28 وڵاتان رێککەوتنێکیان لەبارەی تەرخانکردنی بودجەیەک بۆ ناوچە زیانلکەوتووەکان واژۆکرد
- دادگای باڵای روسيا جموجۆڵەکانی هاوڕەگەزخوازانی لە وڵاتەکەیدا قەدەغەکرد وەک گروپی توندڕەو هەژماری کردن
ئۆرشەلیم پۆست
- ئەمریکا داوا لە ئیسرائیل دەکات لە هێرشەکانی داهاتوویدا بۆسەر غەزە هاوڵاتییانی مەدەنی بپارێزێت
- هێرشەکەی قودس ئەوە دەسەلمێنت پریشکی ئاگری شەڕ لە غەزە زیاتر پەرەدەسەنێت بۆ ناوچەکانی دیکە
- دوای حەوت رۆژ ئاگربەست شەڕ لە ناوچەکەدا دەستیپێکردەوە
عەرەب نيوز
- ئاوارەکانی سوريا کە لە کامپەکانی باکوری وڵاتەکەدا دەژین، خۆیان بۆ زستانێکی سەخت ئامادە دەکەن بەهۆی نەبوونی سوتەمەنییەوە
- شەوی رابردوو حەماس دوو بارمتەی دیکەی ئیسرائیلی ئازادکرد و ئەمڕۆش شەڕ دەستیپێکردەوە
- سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت تەرخانکردنی بودجە بۆ وڵاتە زیانلێکەوتووەکان بەهۆی کەشوهەوا ئامرازێکی گرنگە
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په له‌جیاتی هاوپه‌یمانی له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا، پێشنیازی هاریكاریی بۆ سه‌رۆكی ئیی پارتی كرد
- پێش سیستمی سه‌رۆكایه‌تی لە ساڵی 2018دا، ژماره‌ی بێكاران 5.9 ملیۆن بوو، بەڵام ئێستا 8.3 ملیۆنه، هه‌ر دۆلارێك 4.66 لیره بوو، بەڵام ئێستا 28.8 لیره‌یه
- جیهان له هه‌وڵی درێژكردنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگربه‌سته‌دایه كه ئه‌مڕۆ له غه‌زه كۆتاییدێت
سه‌باح
- ئابووری توركیا بۆ 13مین چارەکە ساڵە لە گه‌شه نه‌وه‌ستاوه، خێراترین گه‌شه‌ی ئابووری هه‌یه له نێو وڵاتانی G20دا
- ژماره‌یه‌كی زۆر تەرمی رزیوی منداڵان له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی نه‌سردا دۆزرانه‌وه كه ئیسرائیل به‌شێوه‌ی زۆره‌ملێ چۆڵی كردبوو
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ئامانجیانه سه‌رجه‌م شاره‌وانییه‌كان بهدهستبهێنننهوه به ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نقه‌ره‌شه‌وه
جمهوریه‌ت
- رۆژی دووشه‌ممه سه‌ركردایه‌تی ئیی پارتی تاوتوێی پێشنیازه‌كه‌ی سه‌رۆكی جه‌هه‌په ده‌كات بۆ هاریكاریی نێوانیان
- له‌كاتێكدا ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان به‌رده‌وامه، قودس پێكدادانی به‌خۆوه بینی و سێ ئیسرائیلی كوژران، حه‌ماس به‌رپرسیارێتیی هێرشه‌كه‌ی له ئه‌ستۆ گرت
- ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی یه‌كێتیی پزیشكانی تورك كه بووه‌ته ئامانجی ده‌سه‌ڵات، له‌رێگه‌ی بڕیاری دادگاوه دوورخرانه‌وه و له‌جێگه‌یان قه‌یوم داده‌نرێت
میللی گازه‌ته
- ئیسرائیل له دیمه‌نی ئیسرائیلییه‌كان له كاتی ئازادكردنیان نیگه‌رانه
- سه‌ندیكاكانی كرێكاران كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر زیادكردنی مووچه‌ی كرێكاران نیشاندا و ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر ساڵی جارێك زیاد ده‌كرێت با هه‌ر زیاد نه‌كرێت
- سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتر ئیسرائیل، ئێهود باراك دانی پێدا نا، ئه‌گه‌ری دۆڕانی حه‌ماس كه‌مه