59
زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان..
گاردیەن
- بەگوێرەى توێژینەوەیەک، پیسبوونی هەوا بەهۆی سوتانی نەوتەوە ساڵانە 5 ملیۆن کەس دەکوژێت لەسەرانسەری جیهاندا
- حەماس دەڵێت بچوکترین بارمتەی ئیسرائیل کە تەمەنی 10 مانگە لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا لەگەڵ دایکی و برایەکی دیکەی گیانیان لەدەستدا
- ئۆرسۆلا ڤۆن دێرلاین سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند بەریتانیا دەتوانێت دووبارە ببێتەوە بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا
واشنتن پۆست
- ئیدارەی بایدن تا دێت زیاتر نیگەران دەبێت لەوەی هێرشی داهاتووی ئیسرائیل بۆسەر باشوری غەزە هەزاران قوربانی دیکەی لێدەکەوێتەوە
- دوای دەستبەسەرداگرتنی ناگۆرنۆ-قەرەباخ، زۆرینەی ئەرمەنییە رەسەنەکان گەڕانەوە ئەرمینیا
- ئەمڕۆ لوتکەی COP28 لە دوبەی بەڕێوەدەچێت و بڕیاروایە داوای بودجەیەک بۆ روبەڕووبوونەوەی گۆڕانکاریی کەشوهەوا بکرێت
ئۆرشەلیم پۆست
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لەگەڵ کۆتاییهاتنی ئاگربەست خۆی ئامادەکردووە بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لە غەزە
- سوپای ئیسرائیل لێکۆڵینەوە لەبانگەشەیەکی حەماس دەکات لەبارەی گیانلەدەستدانی منداڵێکی 10 مانگیی لە بۆردومانێکی ئیسرائیلدا
- تورکیا هێشتا خەریکی دروستکردنی باخیرەیە و مەترسییەکانی بۆ سەر گەمارۆی ئیسرائیل بۆسەر غەزە دیار نییە
عەرەب نیوز
- نەتەوەیەکگرتووەکان داوای چارەسەری دوو-دەوڵەتیی دەکات بۆ کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین
- هێنری کیسینجەر وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد
- سەرکردەی وڵاتانی جیهان و شارەزایان لە ریازی پایتەختی سعودیە لەبارەی درێژبوونی تەمەن و تەندروستی مرۆڤەوە کۆدەبنەوە
زوومى رۆژنامە فارسییەکان..
جیهانی سەنعەت
- بەهۆی سیاسەتی هەڵەی دەرەکییەوە، سەرمایەگوزاری لە ئێران داهاتووییەکی تاریکی دەبێت
- سەبارەت بە تەمەن و مافی خانەنشینان، دەوڵەت و پەرلەمان لێک ناکۆکن
- ئەمریکا دەڵێت، بەڵگەی حاشاهەڵنەگر لەبەردەستدایە کە روسیا دژ بە ئۆکراین کەڵک لە درۆنی ئێرانی وەردەگرێت
ئەبرار
- 52٪ـی دانیشتووانى شارى سنە لە گەڕەکە کۆن و دواکەوتووەکاندا دەژین
- دادگای یەکێتیی ئەوروپا دەنگی بە قەدەغەکردنی هێما مەزهەبییەکان لە شوێنە حکومەتییەکان دا
- ئەمریکا نەیهێشت وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکاندا بەشداربێت
ئێعتماد
- خامەنەیی: کۆماری ئیسلامی هەرگیز نەیگوتووە ئیسرائیلییەکان بخرێنە دەریاوە
- داخرانی فەزای سیاسی لە ئێران و سانسۆر، مەیل و حەزی خوێندنەوەی کتێبی لەنێو خەڵکدا کەمکردووەتەوە
- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، بەشدارینەکردنم لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان، بەهۆی دواخستنی سەفەری سەرۆکۆماری وڵات بۆ تورکیا بوو
ئێران
- ئەگەری درێژکردنەوەی ماوەی وەستاندنی شەڕ لە غەزە، ناکۆکی نێوان کابینەی حکومەتی ناتانیاهۆی لێکەوتووەتەوە
- بۆ دادگاییکردنی موجاهدینی خەڵقی ئێران، زیاتر لە 100 دۆسیە دراوەتە دەزگای دادوەری و کابینەی رەئیسی سوورە لەسەر دادگاییکردنی موجاهدین
- دوای گەردەلوولی ئەقسا، تۆڕێکی سیخوری ئیسرائیل لە ئێران دۆزراوەتەوە
زوومى رۆژنامە تورکییەکان..
حوڕییەت
- ئەردۆغان ئاماژەی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کرد و گوتی: سەرلەنوێ ئەستەنبوڵ
- یەکێتیی ئەوروپا دەیەوێت لە پێدانی ڤیزەدا ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیانی تورکیا بکات
- بەگوێرەى میدیای ئەمریکا، حەماس و ئیسرائیل بە ئەرێنی لە درێژکردنەوەی ئاگربەست دەڕوانن
سۆزجو
- ژمارەی ئەوانەی لە نۆرەی نان بە نرخی هەرزاندا چاوەڕێ دەکەن لە ماوەی ساڵێکدا 60٪ زیادیکردووە
- ئەردۆغان ناتانیاهۆ بە “قەساب”ـی غەزە ناودەبات
- تەنانەت داتاکانی دامەزراوەی ئاماری تورکیاش دەریدەخات کە هاوڵاتی متمانەی بە ئابووری کەمیکردووە
جمهورییەت
- ئەردۆغان و باخچەلی کۆبوونەوە و مشتومڕەکانی 50+1یان بۆ هەڵبژاردن وەلاناوە
- گەردەلول و رەشەبا کە سەرانسەری تورکیای گرتەوە لە ئەستەنبوڵ بووە هۆی گیانلەدەستدان
- لەپێناو هاوپەیمانیدا و لەسەر خواستی ئۆزگور ئۆزەل، ئیی پارتی و جەهەپە کۆدەبنەوە
بیرگون
- لە دۆسیەی تاهیر ئاڵچیدا سەرجەم داواکارییەکان رەتکرانەوە
- نمایشی لوتکەی ژینگە لە دوبەی دەستپێدەکات، ئیمارات یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین بەرهەمی سووتەمەنی بەبەردبووی هەیە
- سەردان لەنێوان پارتەکانی تورکیادا لەپێناو هەڵبژاردن دەستیپێکردووە
زوومى رۆژنامە عەرەییەکان..
سەباح
- داوا لە حکومەتى عێراق دەکرێت رێککەوتننامەى رۆما واژۆ بکات و ببێتە ئەندامى دادگاى تاوانى نێودەوڵەتى
- لە هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى عێراقدا 16 ملیۆن کەس مافى دەنگدانیان هەیە
- عێراق و بەریتانیا گفتوگۆ دەکەن بۆ بەهێزکردنى هەماهەنگى ئەمنى نێوانیان