41
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پلاندانان هەنگاوێکی دیکە بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی چووەپێشەوە و رەنگە لە تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوودا بکرێت
- وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق: ئاوی پاشەکەوتکراو لە هاوینی داهاتوودا زۆر باشتر دەبێت
- کەرتی تایبەتی عێراقی بە 70 ملیار دۆلار بەشداری لە وەبەرهێناندا دەکات
ئەلعەرەب
- نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق ناکۆکییەکانی نێوان سەرکردە سوننەکانی قوڵترکردووەتەوە
- ژینگە و گۆڕانی ئاوهەوا هۆکارێکی دیکەن بۆ کۆچکردنی هاوڵاتیانی عێراق
- حکومەتی ئیسرائیل بودجەی هەشت ملیار دۆلاری بۆ وەزارەتی بەرگریی پەسەندکرد کە بێپێشینەیە لە زۆری‌دا
شەرقئەوسەت
- لوتکەی باڵای نێوان تورکیا و ئێران لە کۆتا ساتەکاندا هەڵوەشایەوە و باس لەوەدەکرێت بەهۆی ناکۆکییەکان بووە لەسەر غەزە
- لەناو ئیسرائیل‌دا “دەنگی عەقڵ و ژیری” هاوار دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ و پێیان وایە ناتوانرێت حەماس لەناوببرێت
- داڕووخانی کەرتی تەندروستی لە غەزە هەڕەشە لە ژیانی هەزاران بریندار و نەخۆش دەکات
عەرەبی ئەلجەدید
- دەوحە بووەتە بارەگای کۆبوونەوەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەستی غەزە
- ئامانجی شەڕی ئیسرائیل لە کەرتی رۆژئاوا؛ لەناوبردنی بەرخۆدان و لاوازکردنی دەسەڵاتی فەلەستینی
- دوو ملیۆن کەس بەهۆی لافاو و زریانەوە زەرەرمەندبوون
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات رەنگە نەخۆشی لە غەزە لە شەڕ زیاتر خەڵک بکوژێت
- دوای زیاتر لە دوو هەفتە گیرخواردنیان لە تونێڵێکی داڕماودا، 41 کرێکار لە هیندستان بە سەلامەتی دەرهێنران
- ژنی سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی ئۆکراین ژەهرخواردکراوە و لە ئێستادا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە
واشنتن پۆست
- وەک بەشێک لە هەوڵە چڕەکانی بۆ بردنەوەی هەڵبژاردنی ساڵی داهاتوو، ترەمپ خەریکی دەستکەوتنی زانیاریی شاراوەیە لەبارەی دادگاییکردنەکانی
- سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی سی ئای ئەی ئەمریکا بەسەردانێک گەیشتە قەتەر و لەگەڵ سەرۆکی مۆساد کۆدەبێتەوە بۆ قسەکردن لەباری ئاگربەستی درێژخایەن
- هەزاران ئیسرائیلی ئەمریکایان جێهێشتووە بۆ ئەوەی بچنە بەرەکانی جەنگەوە و لە دژی حەماس شەڕبکەن
ئۆرشەلیم پۆست
- لەسەروبەندی دانوستانەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەستێکی درێژخایەن، شەوی رابردوو 10 هاوڵاتیی ئیسرائیلی ئازادکران
- سەرەڕای هەوڵەکان بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست، حەماس هێرشدەکاتە سەر هێزەکانی ئیسرائیل
- دوای زیاتر لە 50 رۆژ لە بارمتەکردنی، هێشتا منداڵێکی ئیسرائیلی 10 مانگیی ئازادنەکراوە
عەرەب نیوز
- تورکیا لەژێر لێکۆڵینەوەی توندیی ئەمریکادایە بەهۆی ئەوەی گوماندەکرێت ئەو کەلوپەلانە بۆ روسیا هەناردەبکات کە سزایان بەسەردا سەپێنراوە
- ریازی پایتەختی سعودیە لە دەنگدانێکی پاریس‌دا بۆ میوانداریکردنی پێشانگای جیهانی ئێکسپۆ بۆ ساڵی 2030 سەرکەوت و لەو ساڵەدا پێشوازیی لە جیهان دەکات
- لولادا سیلڤا، سەرۆکی بەرازیل لە سعودیەیە و لەگەڵ ئەو وڵاتە لە هەوڵدایە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان و خەریکی رێککەوتنە لەبواری کەرتی وزەدا
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- تا دێت جیاوازیی نێوان كه‌مترین مووچه و سنووری برسێتی زیاد ده‌كات، سنووری برسێتی بۆ خێزانێكی چوار كه‌سی 14 هه‌زار و 25 لیره‌یه و سنووری هه‌ژاریش 45 هه‌زار و 686 لیره‌یه
- ئاك پارتی و مه‌هه‌په بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆن په‌رت بكه‌ن له‌رێگه‌ی میدیای لایهنگریانهوه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه له‌نێو جه‌هه‌په و ئیی پارتیدا ده‌ده‌ن
- دانیشتنی دادگای خاوه‌نی یه‌كێك له‌و باڵه‌خانانه‌ی له بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌ڕه‌شدا 43 كه‌س تیایدا گیانیان له‌ده‌ستدا، كۆتایی ئه‌م هه‌فه‌ته‌یه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و باڵه‌خانه‌كه به بیانووی ئه‌وه‌ی كۆن بووه سه‌رله‌نوێ درووستكراوهتهوه به‌ڵام له 8 چركه‌دا داڕماوه
جمهورییه‌ت
- گورزێكی دیكه له عه‌لمانیه‌ت درا؛ له كاتێكدا مشتومڕه‌كانی درووستكردنی مزگه‌وت له خوێندنگه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه، رێگه به خوێندكاران ده‌درێت به كۆمه‌ڵ نوێژی هه‌ینی بكه‌ن له‌نێو خوێندنگه‌كاندا
- پاكێجی پێشنیازه‌یاسا له كۆی 80 مادده نیوه‌ی بۆ ئه‌ردۆغان جیاكراوه‌ته‌وه و تا 2033 ده‌سه‌ڵات ده‌داته ئه‌ردۆغان
- ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كانی ئه‌مریكا، میسر و ئیسرائیل بۆ تاوتوێكردنی ئاگربه‌ست له غه‌زه به نهێنی كۆبوونه‌ته‌وه
سۆزجو
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په بۆ ئه‌ردۆغان: حكومه‌ت كرێی نۆ هێنده له‌سه‌ر كرێچییهكانی به‌رزكردووه‌ته‌وه، تۆ ویژدانت هه‌یه؟
- كارمه‌ندێكی بانك زیاتر له 55 ملیۆن دۆلاری كه‌سایه‌تی جیهانی تۆپی پێی بردووه و له‌نێویاندا ئاردا توران، له ئێستادا 11 ملیۆن دۆلاری دیار نییه
- یۆنان دوورگه‌ی ژماره 21مان داگیر ده‌كات و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه رایگه‌یاند دوورگه‌ی زه‌ڕافه‌ش خاكی ئه‌وانه
سه‌باح
- یاساناسه توركه‌كان دۆسیه‌كانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه ئیسرائیل له غه‌زه ئه‌نجامیداون، گه‌یانده لاهای
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت ده‌بێت ئیسرائیل باجی تاوانه‌كانی بدات
- باخچه‌لی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر قسه‌كانی سه‌رۆكی جه‌هه‌په نیشاندا كه گوتبووی كورد كه‌متر یه‌كسانن و رایگه‌یاند؛ هه‌ده‌پ واته جه‌هه‌په و جه‌هه‌په تا دێت زیاتر له په‌كه‌كه ده‌چێت
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- بەهۆی هەڵسوکەوتی خراپی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە، زۆرێک لە مزگەوتەکان چۆڵن و خەڵک ڕوویان تێناکەن
- پەیوەندییەکانی ئەمریکا و ئازەربایجان ناکۆکی تێدەکەوێت و وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان ڕەخنە لە لێدوانەکانی کۆشکی سپی دەگرێت
- کەشتییەکی فڕۆکەهەڵگری ئەمریکایی دوای وڵامدانەوە بە هەندێک پرسیاری سوپای پاسدارانی ئێران لە سنووری دەریایی ئێران لە کەنداو نزیکبوویەوە
شەهروەند
- بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پەرلەمانی ئێران لە 140ی حیزبی مۆڵەتپێدراو، تەنیا 91 حیزب دەتوانن لیستیان هەبێت
- سەردانی سەرۆککۆماری ئێران بۆ تورکیا و دیداری لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هەڵوەشایەوە
- ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی: ئێران چەکی ناو‌کی نییە بەڵام تواناییەکانی جێگەی نیگەرانین
ئێعتماد
- بە گوێرە ڕاپرسییەکان، ئاستی بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکان لە ئێران، بەتایبەت هەڵبژاردنی پەرلەمان بە ڕێژەیەکی بەرچاو دادەبەزێت
- حەسەن رۆحانی، سەرۆککۆماری پێشووی ئێران بەربژێری هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی شارەزایانی رێبەرییە و سوپای پاسداران پێشوازی لە هاتنی دەکات
- هەڵوێستی حکومەتی ئێران بەرانبەر بە موزیک بانێک و دوو هەوایە؛ کۆنسێرتەکان ئازادن و بڵاوبوونەوەیان لە میدیاکان قەدەغەیە
قودس
- ناڕەزایەتیی موچەخۆران حکومەتی ناچار بە وڵامدانەوە کرد و بەشێک لە باجەکانیان لەسەر هەڵدەگیردرێت
- ئێران فڕۆکەی شەڕکەری می 28 و سۆخۆی 35ی لە روسیا کڕی و تا کۆتایی 2023 دەگەنە ئەو وڵاتە
- بە بەردەوامی مامۆستایانی قوتابخانەکان لێپرسینەوە لە بیروبۆچون و باوەڕەکانیان دەکرێت!