35
▪️زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان..
گاردیەن
- رێککەوتنی ئیسرائیل و حەماس بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکەی نێوانییان هیوا بۆ ئازادکردنی بارمتەی دیکە زیاتردەکات
- دادگایەکی بەریتانیا ئاشكریکرد دوو هەرزەکار ویستویانە کچێکی ١٦ ساڵ بکوژن، لیستێکی دیکەی ٥ کەسیشیان پێبووە بۆ ئەوەی بیانکوژن
- سەرەڕای پلانە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی بەهەمە نەوتییەکان، پلانێکی سعودیە بۆ زیادکردنی ئاشکرادەکرێت
واشنتن پۆست
- بارمتەکانی لای حەماس نهێنییەکان ئاشکرا دەکەن و دەڵێن بە خواردنی برنج و
نان لە ژیاندا ماونەتەوە - تا دێت نیگەرانییەکان لەبارەی سەرچاوەی دارایی بەرپرسانی پارتی کۆمارییەکانی ئەمریکا زیاتر دەبێت سەرەڕای کەمبوونەوەی هاوکارییەکان بۆ ئەو حزبە
- روسيا کەیسێکی تاوانکاریی لەدژی رۆژنامەنوسی ئەمریکی-روسی ماشا گێسەن کردەوە
ئۆرشەلیم پۆست
- حەماس ١١ بارمتەی دیکەی دوای درێژکردنەوەی ئاگربەست بۆماوەی دوو رۆژ ئازادکرد
- ئیسرائیل لیستی ژمارەیەکی دیکەی بارمتەی بەدەستگەیشتووە کە بڕیارە ئەمڕۆ ئازادبکرێن
- ئیلۆن مەسک، خاوەنی کۆمپانیای سپەیس ئێکس دوای ئەوەی بەهۆی پۆستێک بۆ نەهێشتنی دژیەتیکردنی جولەکەوە رەخنەی لێ‌گیرا، سەردانی ئیسرائیلی کرد
عەرەب نيوز
- لە درێژکردنەوەی دوو رۆژی دیکەی ئاگربەستی ئیسرائیل و حەماسدا ٢٠ بارمتەی ئیسرائیلی و ٦٠ فەڵەستینی ئازاددەکرێن
- هێرشەکانی دەریا لەلایەن حوسییەکانەوە داواکان بۆ ناساندنەوەی ئەوگروپە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی زیاتردەکات
- لوتکەی وڵاتە عەرەبی و ئەوروپییەکان پرسی دوو دەوڵەتیی بە چارەسەر دەزانن بۆ قەیرانی ئێستای غەزە
▪️زوومى رۆژنامە فارسییەکان..
ئێعتماد
- قەبارەى قاچاخچێتى کەلوپەل بۆ ئێران 20 ملیار دۆلارە و ئەگەر رێگە لەم دیاردەیە بگیردرێت، سێ میلیۆن و 300 هەزار کەس هەلی کاریان بۆ دەڕەخسێت
- بواری بەشداریی خەڵک لە هەڵبژاردنەکاندا لە ئێران زۆر بەرتەسک کراوەتەوە
- لە نامەیەکدا بۆ دەزگای دادوەری ئێران، سکرتێری حیزبی “ندای ایران” دەپرسێت؛ ئەوەندەی گیر بە میدیاکان دەدەن، ئایا لە کردەوەی وەزیرەکانیش دەپرسنەوە؟!
ئەبرار
- فەرماندەی هێزی دەریایی سوپاى ئێران دەڵێت، بە بەرهەمهێنانی موشەک و درۆن، پەیامی دۆستایەتی و ئاشتەوایی لە سەرانسەری جیهاندا بڵاو دەکەینەوە
- بڕیاری پەرلەمانی ئێران تایبەت بە تەمەنی خانەنشینان، کارناسانە نییە
- ئێران نۆ ملیۆن کەسی بەساڵاچووی تووشبوو بە نەخۆشیی درێژخایەنی هەیە
رەسالەت
- 300 جۆر دەرمانی زۆر پێویست لە دەرمانخانەکانی ئێران‌دا دەستناکەون
- هاوردەکردنی ئۆتۆمبیێلى “دەستی دوو”ـی بیانی، کێبڕکێى بەرهەمی نێوخۆیی لێ دەکەوێتەوە
- درێژەی شەڕ لە غەزە کاریگەری لەسەر پەیوەندییەکانی روسیا و ئیسرائیل داناوە
شەرق
- سیاسەتی ئێران بەرامبەر ئەفغانستان “بانێک و دوو هەوایە” سەرکردەکانی تاڵیبان لە تاران میوانداری دەکرێن، بەڵام بە فەرمى ئەفغانستان وەک حکومەت ناناسن
- گۆڕینی یاسای شوراکان ناکۆکییەکان قوڵتردەکاتەوە
- دەستێکی بەهێز لە پشت ئەو کەسانەوە هەیە کە گوایا “خۆرسکانە” چاودێریی باڵاپۆشیی ژنان لە شەقامەکانی تاران‌دا دەکەن
▪️زوومى رۆژنامە تورکییەکان..
جمهورییه‌ت
- شاره‌زایان داواده‌كه‌ن سزای بازرگانیكردنی نایاسایی به چه‌كەوە زیادبكرێت
- جه‌هه‌په چاوه‌ڕێی ئارامبوونه‌وه‌ی هه‌ڵكشان و داكشانهكانی نێو “ئیی پارتییه” بۆ به‌ستنی هاوپه‌یمانی
- سه‌ردانێكی هه‌ستیار؛ راوێژكاری وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا بۆ تیرۆر و هه‌واڵگریی دارایی سه‌ردانی توركیا ده‌كات
حوڕییه‌ت
- ئاگربه‌ستی غه‌زه دوو رۆژ درێژكرایه‌وه
- به‌هۆی ناله‌باریی كه‌شوهه‌واوه بارهه‌ڵگره‌كان كه به‌رهه‌می توركیا بۆ بولگاریا دەگوازنەوە به درێژایی 20 كیلۆمه‌تر له‌سه‌ر سنوور له چاوه‌ڕوانیدان
- ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی له باكوری عێراق گیانیان له‌ده‌ستدابوو، له زێدی خۆیان به‌خاكسپێردران
سه‌باح
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، له پێناو ئاشتیدا له غه‌زه ئاماده‌ین هه‌موو به‌رپرسیارێتییه‌ك له ئه‌ستۆبگرین
- هه‌وڵه‌كانی توركیا له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا بۆ ئازادكردنی بارمته بیانییه‌كان سه‌ریگرت و ئێستا نۆره‌ی بارمته ئه‌رجه‌نتینی، تایله‌ندی و تهنزانییهكانه
- له ترابزۆن بەهۆى گه‌رده‌لول و بارانی به‌لێزمه، ئاستی ئاوی ده‌ریا به‌رزبووەته‌وه و شه‌قامه‌كان ژێرئاو كه‌وتوون
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- پاش هه‌شت ساڵ له تیرۆركردنی سه‌رۆكی پێشووی ژووری پارێزه‌رانی دیاربه‌كر، داواده‌كرێت دۆسیه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه یه‌كلایی بكرێته‌وه
- په‌رله‌مان ئه‌م هه‌فته‌یه بۆ خاوهنكاران كارده‌كات، به‌پێی ئه‌و پاكێجه‌ی پێشكه‌شكراوه هه‌ر كۆمپانیایه‌ك له ده‌ره‌وه دراوی بیانی بهێنێت، داشكاندنی له باجدا بۆ ده‌كرێت
- له ئورفا كرێكارانی كارگه‌یه‌كی جلوبه‌رگ به‌هۆی كه‌می موچه‌وه كاره‌كانیان جێهێشت