37
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- عینادی تورکیا رێگرە لەبەردەم دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ بەندەری جەیهان
- وەزارەتی ناوخۆی عێراق سەرجەم هێڵە گەرمەکان دەکات بە یەک ژمارە
- وەزارەتی بازرگانی دەڵێت سەبەتەی خۆراک هەوڵەکانی بەرزکردنەوەی نرخی لە بازاڕ شکست پێهێنا
شەرقولئەوسەت
- گرووپە چەکدارە عێراقیەکان یاریەکەیان لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل هێورکردووەتەوە
- دوارۆژی ئاگربەستی غەزەیە و هەوڵەکانی درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە کێبڕکێ دەکات لەگەڵ دەستپێکردنەوەی جەنگ
- عێراق لە هەوڵی کردنەوەی ناوچەیەکی بازرگانی ئازادە لەگەڵ سعودیە
عەرەب
- جوڵەیەکی حیزبی هەیە بە سەرکردایەتی یەکێتی بۆ رووبەرووبوونەوەی دۆخی کوردستانی عێراق
- لێکترازانی نێوان باڵەکانی رژێمی ئێران جەنگی لە غەزە هەڵگیرساندووە
- گەشتوگوزاری ئایینی هەزاران عێراقی بۆ وڵاتەکە رادەکێشێت
زەمان
- فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغداد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای یەکلاکردنەوەی دۆسیەی مووچەکانیان ئەکەن
- دەستەی دەروازە سنوریەکان بەهەدەردانی دوو ملیار دیناری ئاشکراکرد
- حکومەت بێ دودڵی پرۆژەی دروستکردنی رێگای ئاسنین لەگەڵ ئێران دەستپێدەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- دوای ئەنجامدانی سێیەم ئاڵوگۆری بارمتە و زیندانییەکانی ئیسرائیل و حەماس، هیوایەک هەیە ئاگربەستەکەی نێوانیان بەردەوامبێت
- ساڵی رابردوو بەهۆی دواکەوتنی ئامبوڵانس و چاوەڕوانیی دورودرێژی نەخۆش، هەشت هەزار هاوڵاتی بەریتانی زیانی پێگەیشتووە و 112 کەسیش گیانیان لەدەستداوە
- بەرپرسانی ئەمریکا دەڵێن جۆ بایدنی سەرۆک بەشداریی لە لوتکەی COP28ی کەشوهەوا ناکات کە بڕیارە ئەم هەفتەیە لە دوبەی بەڕێوەبچێت
واشنتن پۆست
- دوای ئازادکردنی بارمتەکان ئامادەکاریی بۆ گەڕانەوە بۆ شەڕ دەستیپێکردووە
- مامەڵەی بایدنی سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ پرسی ئیسرائیل و غەزە ستافەکەی بەسەر دوو بەرەدا دابەشکردووە
- پەکین تۆڕێک بەندەری ستراتیجی بۆ وەبەرهێنانی وڵاتەکەی بنیاد دەنێت و ئەمەش دەرهاویشتەی گرنگی سەربازیی دەبێت
ئۆرشەلیم پۆست
- دوای ئازادکردنی گروپێک لە بارمتەی دیکە لەلایەن حەماسەوە، ئەگەری هەیە ئاگربەست لە غەزە درێژبکرێتەوە
- تانکەرێکی مەوادی کیمیایی نزیک لە ئیسرائیل لە گەرووی عەدەن لە دەریای عەرەبی و نزیک یەمەن دەستی بەسەرداگیرا
- رێژەی بێ‌کاری لە ئیسرائیل لە چارەکی کۆتایی ئەمساڵدا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە
عەرەب نیوز
- لەگەڵ ئازادکردنی ژمارەیەکی دیکەی بارمتەکانی لای حەماس، کچێکی ئەمریکی 4 ساڵان ئازادکرا کە دایک و باوکی لە شەڕەکەدا کوژراون
- هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر فرۆکەخانەی دیمەشق لە سوریا دووبارە فرۆکەخانەکەی لەکارخست
- ئەندامانی رێکخراوی هەماهەنگیی ئسیلامی لە شاری جەددە لە سعودیا کۆدەبنەوە بۆ چارەسەری پرسی رەگەزپەرستی
رۆژنامە فارسییەکان
ئافتاب یەزد
- بەڕێوەبەرانی کۆمپانیاکانی ماشێن سازی (سازکردنی سەیارە) لە ئێران، خۆیان و منداڵەکانیان سواری سەیارەی بیانی دەبن
- گۆلی ورمێ بەرەو وێشکبوونی هەمیشەیی دەچێت و میدیاکانی حکوومەت حاشای لێدەکەن
- دیسان لە وڵاتی سینەوە وایرۆسێک بەڕێوەیە کە ئەمجارەیان تەنیا منداڵان دەکرێنە ئامانج
ئەبرار
- حکوومەت توانای کۆنترۆڵکردنی پیسبوونی کەش و هەوای نیە و مردنی خەڵک بەهۆی پیسبوونی هەواوە ئاسایی بۆتەوە!!
- بەرزکردنەوەی تەمەنی خانەنشێنی، دابەزینی سەرمایەگوزاریی نێوخۆیی لێدەکەوێتەوە و لاوان خۆ لە بازاڕی کار نادەن
- بژاردەکان و بیرمەندانی وڵات هیچ ڕۆڵێکیان لە داڕشتنی سیاسەتی نێوخۆیی‌دا نیە
قدس
- چەکدارانی یەمەنی دەستیان بەسەر چوارەمین کەشتیی ئیسرائیل‌دا گرت
- 18هەزار مامۆستای قوتابخانەکانی ئێران گرێبەست و مافی بیمەیان نیە و زیاتر لە ٤٠ هەزار قوتابی، بێ مامۆستان
- دیپلۆماسیی ئابووریی ئێران نەیتوانیوە لە ئابووریی عێراقدا جێی خۆی بکاتەوە؛ سنوورێکی دووردرێژی هاوبەش و ئالوێرێکی کەمی بازرگانی
ئێعتماد
- شورای نیگابان(چاودێری)ی ئێران گەڵاڵەی باڵاپۆش (حیجاب)ی بە ١٤٢ خاڵ تێبینی و ئیرادەوە، ناردەوە پەرلەمان
- شەپۆلێکی دیکەی گرانی لە ئێران؛ تەماتە کیلۆی بە ٧٠هەزار تمەنە و هەڵاوسان دەگاتە ٤٠٪
- ئەندامبوونی پاکستان لە بریکس لە گرەوی پێوەندییەکانی هێندستان و سین دایە
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- خۆشی ئاڵوگۆڕی بارمته‌كان؛ فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به خێزانه‌كانیان و ئیسرائیلییه‌كان به خێزانه‌كانیان شادبوونه‌وه
- ئه‌سته‌نبوڵ گه‌رده‌لوول گرتییه‌وه و ئیزمیر بوو به ژێر ئاوه‌وه
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینان نیشاندا كه 7500 لیره و گوتی ده‌بێت هێنده‌ی كه‌مترین مووچه‌ی كارمه‌ندان بێت
حوڕییه‌ت
- له توركیا له هه‌ر دوو كه‌سێك یه‌كێكیان له خه‌مۆكیدا ده‌ژی
- به‌هۆی گه‌رده‌لوول و بارانی به‌لێزمه‌وه كه سه‌رانسه‌ری توركیای گرته‌وه جگه له زیانه مادییه‌كان دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
- له سێهه‌م رۆژی ئاڵوگۆڕدا، حه‌ماس 13 ئیسرائیلی، هاووڵاتییه‌كی رووسی و 3 تایله‌ندی راده‌ستكرد و ئیسرائیل 39 فه‌ڵه‌ستینی ئازادكرد
جمهورییه‌ت
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێیت كه به‌ریتانیا و توركیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌نده‌ن ژماره‌یه‌ك كه‌شتیی جه‌نگیی راده‌ستی توركیا بكات
- جه‌هه‌په له دیارییكردنی كاندیدی سه‌رۆكی شاره‌وانییه‌كاندا، راپرسیی ره‌زامه‌ندبوونی هاووڵاتییان ئه‌نجامده‌دات
- شاره‌وانی باشاكشههیر له ئه‌سته‌نبوڵ كه سه‌رۆكه‌كه‌ی سه‌ر به ئاك پارتییه، ده‌ستیكردووه به فرۆشتنی زه‌وی به‌شێوه‌ی قیست
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئیسرائیلییه‌كان داوای درێژكردنه‌وه‌ی ئاگربه‌ست ده‌كه‌ن و یه‌كێك له‌و فه‌ڵه‌ستینییانه‌ی ئازادكراوه ده‌ڵێت حه‌زمان نه‌ده‌كرد باجی ئازادكردنمان ئه‌وه‌نده گه‌وره بێت
- ته‌نها له مانگی ئه‌یلوولدا بایی ملیار لیره خۆراك له‌رێگه‌ی قه‌رزی كارته بانكییه‌كانه‌وه كڕدراوه
- پارتی ره‌نج له كۆنگره‌دا ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات كرد له‌باره‌ی سیاسه‌تی دژی كرێكاران