▪️زووم..
لاهور شێخ جەنگی راگەیەنراوێکی لەبارەی “تیرۆرکردن”ی موراد کانی کوردەیی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، “دووساڵە عەقید موراد و هاوڕێکانی بە نامەردانە و ترسنۆکانە تیرۆرکراون، بەڵام تاوانباران دەستگیرنەکراون”.
لاهور شێخ جەنگی ئەمڕۆ شەممە راگەیەنراوەکەی بڵاوکردەوەو رایگەیاند، “دووساڵ لەمەوبەر و لە ئێوارەیەکی شووم و خوێناویدا، عەقید موراد و هاوڕێکانی بە دەستێکی نامەردانە و ترسنۆکانە خەڵتانی خوێنکران”.
لاهور شێخ جەنگی راشیگەیاند، “بەداخێکی زۆرەوە دوای تێپەڕبوونی دووساڵ، تا ئێستا تاوانباران و ئەنجامدەرانی ئەو تاوانە قێزەونە دەستگیرنەکراون”.
ئەو لە راگەیەنراوەکەدا جارێکیتر دووپاتیکردووەتەوە، “ئەرکی دەسەڵاتی دادوەرییە لە هەرێمی کوردستان رێکاری یاسایی لەم دۆسیەیە بگرێتەبەر و تاوانبارانی ڕاستەقینەی ئەم کردەوە تیرۆریستییە ئاشکرابکرێن و بە سزای یاسایی خۆیان بگەن”.
موراد کانی کوردەیی عەقید بوو لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان دوو ساڵ پێش ئێستا و لە ئێوارەی رۆژی 25/11/2021 لە شاری رانییە، لەلایەن هێزێکەوە دەسترێژی گولەی لێکراو بەهۆیەوە خۆی و سێ کەسی تر بە ناوەکانی خۆشناو وەیسی و سەرکار فاخیر و هاوکار نازم گیانیان لەدەستدا.