49
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئەمریکا عێراق لە کات و شوێنی هێرشی گروپە چەکدارەکان پێش ئەنجامدانیان ئاگادار دەکاتەوە، ئەمەش عێراقی شۆککردووە
- بەربەستە سونی و شیعیەکان رێگرن لە هەڵبژاردنی سەرۆکێکی تازە بۆ پەرلەمانى عێراق
- جەنگی غەزە پەرەسەندنە ئەتۆمیەکانی ئێرانی شاردووەتەوە
عەرەب
- ناکۆکی لەسەر دەرکردنی ئەمریکیەکان لە عێراق رەهەندێکی تائیفی هەیە، کورد و سونە دەترسن لە ناهاوسەنگی هێز لە بەرژەوەندی ئێران
- غەزە ناشایستەیە بۆ ژیان دوای جەنگ
- سەرکەوتنی پرۆسەی دیل بە دیل، نیگەرانیەکانی لەبارەی بەردەوامی جەنگ نەڕەواندەوە
قودسی عەرەبی
- سەدر پێشوازی لە ئاگربەست دەکات و دەڵێت، ئەمە سەرەتای کۆتاییهاتنی تیرۆری سەهیۆنی – ئەمریکیە
- هاوڵاتیانی غەزە پرسەیان بۆ خزم و کەسیان دانا، هەندێکیشیان لاشەی شیبووەوەیان دۆزیەوە
- حەماس 13 بارمتەی ئیسرائیلی، 10 تایلەندی و فلیپینیەکی ئازادکرد
زەمان
- سەدر ئاگربەست بە سەرکەوتنی فەڵەستین دادەنێت بەسەر ئیسرائیل‌دا
- چاوەرێ دەکرێت بانکی ناوەندی بەمزووانە دانوستان لەگەڵ بانکی فیدراڵی ئەمریکی بکات
- بەغداد و ئەنقەرە دانوستانەکانی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکەنەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- شەڕی ئیسرائیل و حەماس وەستێنراوە و بەشێک لە بارمتەکانی لای حەماس ئازادکران لەبەرامبەر ئازادکردنی هەندێک لە زیندانییەکانی فەلەستین
- وەزیری نوێی ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا تاکە چارەسەر و کۆتا چارەسەر نییە
- ئەمریکا و ئەڵمانیا فشار لە حکومەتی کییڤ دەکەن کۆتای بە شەڕی ئۆکراین بهێنێت لەگەڵ روسیادا
واشنتن پۆست
- غەزە چووەتە ناو دۆخێکی ئارامی ناسکەوە و یەکەمین گروپی بارمتەکان ئازادکران
- روسیا و چین پلانیان هەیە تونێڵێک بە ژێردەریادا بۆ دورگەی کریمیا دروستبکەن کە لەساڵی 2014 روسیا لە ئۆکراین داگیری کرد
- گۆڕینەوەی بارمتەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بەشێوەی دەستە دەستە بەردەوامدەبێت
چاینە دەیلی
- شی جینپینگی سەرۆکی چین رایدەگەیەنێت فێربوونی هاوبەش لەنێوان گەلاندا کلیلی بەرەوپێشچوونە
- چین رێگە بە هاوڵاتییانی شەش وڵاتی ئەوروپا و ئاسیا دەدات بەبێ ڤیزا سەردانی وڵاتەکە بکەن
- بەرپرسانی تەندروستی چین دەڵێن ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسەوە توشی نەخۆشییەکی کۆئەندامی هەناسەدان بوون، رووی لە زیادبووندایە
عەرەب نیوز
- لەکۆتاییدا چەکەکانی ئیسرائیل لەسەر غەزە بێدەنگبوون، 24 بارمتە و 39 فەلەستینی ئازادکران
- تورکیا و بەریتانیا لە پێشهاتێکی چاوەڕواننەکراودا رێککەوتنێکی ئاسایشی واژۆدەکەن
- دوای دوو هەفتە لە گیرخواردنی 41 کرێکار لە تونێڵێکی باکوری هیندستان هێشتا هەڵکۆڵین بۆ رزگارکردنیان بەردەوامە
رۆژنامە فارسیەکان
کەیهان
- بەرەی مقاومەت هەست بە سەرکەوتن دەکات و ئیسرائیل و ئەمریکاش هەست بە بچوکبوونەوە و پووچی دەکەن
- حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، لە سەرەتای شەرەوە 40 پێگەی سەربازیی ئیسرائیلی خاپوور کردووە و 43 شارۆچکەی یەهوودی نشینیشی ناچار بە چووڵکردن کردووە
- ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکانی ئیسرائیل لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەکە کەوتووەتە پەراوێزەوە و دۆسییەکەی داخراوە
شەهروەند
- رێفۆرمخوازان لە دەنگ نەهێنانەوە دەترسن و باس لە ئەگەری بایکۆتی هەڵبژاردنەکان دەکەن
- ئەمریکا، بریتانیان، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیسرائیل بۆ هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ئێران، پیلانی شەڕێکی تێکەڵاویان داڕشتووە
- وەزیرەی دەرەوەی ئێران دەڵێت، چارەنووسی داهاتووی غەزە لەلایەن گەل و مقاومەتی فەلەستینەوە بڕیاری لەسەر دەدرێ
ئێران
- خامەنەیی دەڵێت، بێبەزەییەکانی رژێمی زایونیستی بێ وەڵام نامێنێتەوە
- هەوڵە دیپلۆماتیکەکانی ئێران لە ناوچەکە بۆ راوەستانی شەڕە، راوەستانێکی هەمیشەیی
- پرسی فەلەستین بەرهەمی نایەکگرتوویی و ناکۆکیی نێوان وڵاتانی ئیسلامییە
ئەبرار
- وڵامی پرسیاری نەوە و جیلی ئێستا بە زۆر و هەڕەشە و توندوتیژی نادرێتەوە
- بۆ چاودێریکردنی چالاکییە ئەتۆمییەکانی ئێران، ئەمریکا بڕی یەک ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردوە
- گۆلی ورمێ نابووژێتەوە، شەشەمین گوڵی سوێری جیهان بۆ هەمیشە کۆتاییپێهات
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- دژی توندوتیژیی ژنان له سه‌رشه‌قامن، له 10 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا زیاتر له 350 ژن كوژراون
- هێرشه‌كانی ئیسرائیل كه ئاگربه‌ستیشدا به‌رده‌وام بوون، ده‌ستڕێژی له سڤیله‌كان كرد و لانیكه‌م دوو كوژراوی لێكهوتهوه
- خهجییهكانی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له ساڵی 2024دا له خه‌رجی 7 وه‌زاره‌ت زیاتره
سۆزجو
- له ماوه‌ی ساڵێكدا 26 ملیار دۆلار هاتووه‌ته توركیا كه هیچ تۆمارێكی بانكی نییه و ده‌سه‌ڵات نایه‌وێت لێی بكۆڵێته‌وه
- په‌رله‌مانتارێكی جه‌هه‌په لیستێكی دوو مه‌تریی كه ناوی ئه‌و باندانه‌ی تێدایه له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا له توركیا ده‌ستگیركراون، له په‌رله‌مان ده‌خاته‌ڕوو
- مامۆستایان خۆپیشاندانیان كرد و ده‌ڵێن پهسنمان مه‌كه‌ن، مافی خۆمان بده‌نێ
حوڕییه‌ت
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت سێیه‌م وڵاتن له‌رووی خێرایی زیادكردنی هه‌نارده‌وه
- یه‌كه‌م ئاڵوگۆڕ كۆتاییهات؛ حه‌ماس 15 بارمته‌ی ئیسرائیلی و 10 تایله‌ندیی و 1 فلیپینی راهدست كرد و ئیسرائیل 39 فه‌ڵه‌ستینی نێو گرتووخانه‌كانی ئازادكرد
- دوای پاداشتكردنی ئه‌و خانه‌نشینانه‌ی كارناكه‌ن به بڕی 5000 لیره، حكومه‌ت بڕیاریدا پاداشته‌كه ئه‌و خانه‌نشینانه‌ش بگرێته‌وه كه كارده‌كه‌ن
جمهورییه‌ت
- هه‌وڵه‌كانی پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی درێژه‌یان هه‌یه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌نقه‌ره، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵیش كه هه‌ردووكیان سه‌ربه جه‌هه‌په‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئیی پارتی گفتوگۆی كرد
- له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی سه‌رمادا، جلی زستانه سێ هێنده گران بووه
- دوا كاردانه‌وه به‌رفراوانه‌كان، ده‌سه‌ڵات بڕیاریدا پاداشته‌كه ئه‌و خانه‌نشینانه‌ش بگرێته‌وه كه كارده‌كه‌ن