38
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- عێراق هێرشی ئەمریکیەکان بۆ سەر پێگەی گرووپە چەکدارەکان رەتدەکاتەوە
- تاران داوا لە هاوپەیمانەکانی دەکات پابەندی ئاگربەست بن و داوای هێورکردنەوەی دۆخی باشوری لوبنان دەکات
- بایدن وەڵامی فشاری چەپەکانی حیزبەکەی ناداتەوە بۆ وەستاندنی جەنگی غەزە
عەرەب
- کورد و سوننەکان تۆمەتباردەکرێن بە هەماهەنگی کردن لەگەڵ ئەمریکا
- هێرشی ئەمریکیەکان بۆ سەر گرووپە چەکدارەکانی عێراق نامەیەکە بۆ ئێران: پاسداران لە ژێر رەحمەتی فرۆکەکانمانە
- ئەڵمانیا هەڵمەتێکی پشكنینی دەستپێکردووە دژ بەو کەسانەی هاوسۆزن لەگەڵ حەماس و گرووپەکانی سەر بە ئێران
قودسی عەرەبی
- جوڵانەوەی “نوجەبا” لە عێراق داوای راگەیاندنی جەنگ دەکات دژی ئەمریکا
- بەرپرسێکی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستگیرکرا بەهۆی پشتیوانیکردنی منداڵانی غەزە
- پەرلەمانی ئەوروپا هێرشەکانی دەسەڵاتی ئێران دژ بە ژنان ئیدانە دەکات
عەرەبی جەدید
- بەغداد دژی هێرشەکانی ئەمریکایە
- بەئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دوادەکەوێت
- 2.2 ملیۆن کەس لە غەزە پێویستیان بە خۆراکە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- بەپێی چەند بەڵگەنامەیەک دەرکەوتووە پاشای بەریتانیا لە موڵکی هەزاران کەس کە کۆچی دواییان کردووە بە نهێنی قازانج دەکات و بەهۆیەوە دەیان ملیۆن پاوەنی دەستکەوتووە
- ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستییپێکرد بەڵام سوپای ئیسرائیل دەڵێت هێشتا شەڕ کۆتایی نەهاتوەە
- خۆپیشاندانی بەفراوان لە ئێرلەندا بەڕێوەدەچێت دوای ئەوەی دایکێک و منداڵەکە لە هێرشێکدا بە چەقۆ برینداربوون
واشنتن پۆست
- ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکرد و چاوەڕێی ئازادکردنی بارمتەکانی لای حەماس دەکرێت
- زۆرێک لە شرۆڤەکرران ئەمریکا تۆمەتباردەکەن بەوەی بووەتە هۆکاری وێرانبوونی غەزە لە بۆردومانەکانی ئیسرائیل‌دا
- سوربوونی جۆ بایدن لەسەر نێوەندگیریی بۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس رەنگە دەنگدەرە گەنجەکانی وڵاتەکە لەخۆی بتۆرێنێت
ئۆرشەلیم پۆست
- لە ئاگربەستەکەی ئەمڕۆدا 13 بارمتەی ئیسرائیل لەلایەن حەماسەوە کاتژمێر 4ی ئێوارە ئازاددەکرێن
- سوپای ئیسرائیل بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفای لە غەزە دەستگیرکرد
- میسر دەڵێت لەدوای ئاگربەستەکەوە رۆژانە 130 هەزار لیتر سوتەمەنیی رەوانەی غەزە دەکرێت
عەرەب نیوز
- بەرلە راگەیاندنی ئاگربەستەکە، ئیسرائیل رۆژانە 300 هێرشی ئاسمانیی ئەنجامداوە
- بەهۆی تەندوتیژییەکانی سەر سنوری لوبنان تا ئێستا 78 کەس کوژراون
- دوای ئازادکردنیان لەلایەن وڵاتی ئەریتیریاوە، 38 راوچی ماسیگرتنی یەمەن گەڕانەوە وڵاتەکەیان
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- ئاگربهستهكهشی مرۆڤ ده‌كوژێ؛ ئیسرائیل ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی ده‌بوو دوێنێ ده‌ستیپێبكات، ئه‌مڕۆ ده‌یخاته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
- له رۆژی مامۆستایان‌دا له توركیا، به‌پێی راپرسییه‌ك كه له‌گه‌ڵ مامۆستایان ئه‌نجامدراوه له 100 مامۆستا 91یان به مووچه بژێوییان دابین نابێت و 76یان كاری دیكه ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ مامۆستایه‌تی
- بانكی ناوه‌ندیی سوودی بانكی زیادكرد به‌لام به‌هۆی فشاری هه‌ڵبژاردنه‌وه سوودی سه‌ر قه‌رزه‌كانی بانكی زیاد نه‌كرد
سۆزجو
- ده‌سه‌ڵات تا شه‌ش مانگ به‌ر له ئێستا داكۆكی له دابه‌زاندنی سوودی بانكی ده‌كرد، دوێنێ بانكی ناوه‌ندیی رێژه‌ی سوودی له 35%ه‌وه كرده 40%
- دراوێكی لیره‌یی له ساڵی 2009دا كه ده‌رچوو 94 یۆرۆ بوو، ئێستا 6 یۆرۆیه
- له رۆژی جیهانیی مامۆستایان‌دا، یه‌ك ملیۆن مامۆستا چاوه‌ڕ دامه‌زراندن ده‌كه‌ن
جمهورییه‌ت
- دوو له‌و ده‌ریاوانانه‌ی رۆژی گه‌رده‌لووله‌كه كه‌شتییه‌كه‌یان ژێرئاوكه‌وت گیانیان له‌ده‌ستداوه و 10یان تا ئێستا بێسه‌روشوێنن
- ئیسرائیل له جیاتی ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بوو له بۆردومان، ژماره‌ی كوژراوه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان گه‌یشته 14 هه‌زار و 532
- بانكیی ناوه‌ندیی له‌سه‌روو پێشبینییه‌كانه‌وه، رێژه‌ی سوودی به‌رزكرده‌وه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- له سێرت سێ كرێكاری كانه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا و دووانی دیكه برینداربوون
- له رۆژی مامۆستایان‌دا؛ كێشه‌ی هاوبه‌شی مامۆستایان بریتییه له‌وه‌ی ناتوانن بژێویی دابین بكه‌ن
- زیاتر له ئه‌كادیمیست له توركیا و جیهانه‌وه، وه‌ڵامی هابه‌رماس و ژماره‌یه‌ك ئه‌كادیمیستی ئه‌ڵمانی ده‌ده‌نه‌وه كه پشتیوانی‌یان له ئیسرائیل كردبوو