29
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- جێرمی هەنت، وەزیری خەزێنەی بەریتانیا بە بڕی 20 ملیار پاوەن کەمکردنەوەی باجی راگەیاند و ئەو پەرلەمانتارانەی لە دژی بوون ئێستا بە هەڵبژاردنی داهاتووی وڵاتەکەوە سەرقاڵن
- لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی راگەیاندنی ئاگربەست بوو، بەرپرسێکی باڵای ئیسرائیل دەڵێت ئاگربەستەکە بۆ رۆژی هەینی دواخرا
- گۆڤاری زانکۆی هارڤاردی ئەمریکی تۆمەتباردەکرێت بەوەی سانسۆری خستووەتە سەر توێژینەوەیەک کە ئیسرائیل بە جینۆسایدی غەزە تۆمەتباردەکات
واشنتن پۆست
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی راگەیاندنی ئاگربەستەکەی نێوان ئیسرائیل و حەماس، هیوا و ترس لەدڵی خێزانی بارمتەکاندا دروستبووە و بۆمبارانیش هێشتا بەردەوامە
- رووداوی تەقینەوەکەی نێوان ئەمریکا و کەنەدا پێناچێت کردەوەیەکی ‘تیرۆریستی’ بووبێت
- بەگوێرەی راپۆرتێکی شیکاریی، ئیسرائیل و حەماس بەمانای وشە غەزەیان وێرانکردووە
ئۆرشەلیم پۆست
- سەرەڕای دواخستنی ئاگربەست، بارمتەکانی هەردوولایەنی حەماس و ئیسرائیل ئامادەکراون بۆ ئازادکردن
- زۆرینەی زیندانییەکانی ئیسرائیل لە رۆژهەڵاتی قودس ئازاددەکرێن و بەشێکیان ئەندامن لە گروپە چەکدارەکانی فەلەستین
- یەکێک لەو شتانەی ئیسرائیل لەپاڵ لەدەستدانی چەندین هاوڵاتی لە 7ی مانگی رابردوو لەدەستیدا، نەمانی متمانەیە بە دامەزراوە ئاسایشییەکانی وڵاتەکە
عەرەب نيوز
- بەرپرسێکی باڵای ئسرائیل دەڵێت، هیچ ئاگربەستێک تا رۆژی هەینی راناگەیەندرێت
- ئێران هۆشداریی دەدات لەوەی مەودای شەڕەکە فراوانتر بێت ئەگەر ئاگربەستەکە درێژ نەکرێتەوە
- سعودیە یەکەم کاروانی هاوکارییە مرۆییەکانی خۆی لەسەر سنوری رەفەح ئامادەکردووە بۆ ئەوەی رەوانەی غەزەی بکات
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنی ئاگربه‌ست له‌نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه
- له بوودجه‌ی 2024ی وه‌زاره‌تی خێزاندا ته‌نها له هه‌زاردا 8.6 بۆ به‌هێزكردنی ژنان دانراوه
- كاره‌كانی گه‌ڕان به‌دوای كارمه‌ندانی سه‌ر ئه‌و كه‌شتییه‌ی له میانی گهردهلوولهكهدا ژێرئاوكه‌وت به‌رده‌وامه
جمهورییه‌ت
- مشتومڕی 50+1 ئاكپارتی دابه‌ش كردووه، زۆرینه‌ی پارته‌كه له‌گه‌ڵ هێشتنه‌وه‌یه‌تی
- سه‌باره‌ت به ئاگربه‌ستی چوار رۆژه له كه‌رتی غه‌زه، حیزبوڵڵای لوبنانیش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ئیسرائیل پابه‌ند بێت ئه‌وان هێرش ناكه‌ن
- جه‌هه‌په له‌باره‌ی قه‌یرانی دادوه‌ریی له توركیا، ده‌ستی به “ئێشكگریی دادپه‌روه‌ریی” كردووه و دژی هه‌وڵه‌كانی دادگای باڵایه بۆ كوده‌تا
سۆجو
- سه‌رۆكی ئیی پارتی بۆ ئه‌ردۆغان: دوێنێ داكۆكیت له 50+1 ده‌كرد و ئه‌مڕۆ ده‌ته‌وێت بیگۆڕیت، له 2017 هۆشدارییمان له‌باره‌ی ئه‌م سیستمه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه دابوو
- ئه‌مڕۆ حه‌ماس 50 و ئیسرائیل 150 بارمته ئازاد ده‌كه‌ن
- وه‌زیری دادی ئاشكرایكرد، له سكاڵاكانی په‌یوه‌ست به هه‌وڵی كوده‌تای 15ی تهمموز 99 هه‌زار كه‌س بێ‌تاوان ده‌رچوون و 123 هه‌زار كه‌س مه‌حكوم كراون
حوڕییه‌ت
- حه‌ماس رۆژانه لانیكه‌م 10 بارمته ئازاد ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان ئاشكرا نه‌بێت داوای كردووه به شه‌و ئازاد بكرێن
- ئه‌ردۆغان داوا ده‌كات ئاگربه‌ستی كاتی له غه‌زه بكرێته هه‌میشه‌یی
- تا گومه‌زی ئاسنین كه سیستمی به‌رگریی ئیسرائیله مووشه‌كه‌كانی ته‌واو نه‌بوو، نه‌تانیاهو واژووی ئاگربه‌ستی نه‌كرد
رۆژنامە فارسییەکان
رەسالەت
- راگرتنی شەڕ بە قازانجی بەرەی مقاومەتە، ئیسرائیل هێڵە سورەکانی خۆی پێشلکرد و رادەستى وەستانی شەڕەکە بوو
- سەرۆککۆماری ئازەربایجان رایگەیاند، هیچ بەربەستێک بۆ رێککەوتن لەگەڵ ئەرمەنستان نەماوەتەوە
- بەرپرسان و بیرمەندانی رۆژئاوایی، لە یەکگرتوویی جیهانیی دژ بە پرۆژەی زایونیزم سەریان سووڕماوە
ئێعتماد
- مردنی گۆلی ورمێ؛ بەگوێرەی وێنە ماهوارییەکان، لە خەزەڵەوەری پارەکەوە تائێستا 80%ی ئاستی ئاوی گۆلی ورمێ دابەزیوە
- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، تا رزگارکردنی تەواوی فەلەستین دەستی بەرەی مقاومەت لەسەر پەلاپیتکەیە
- سەرۆککۆماری پێشووی ئێران، حەسەن روحانی دەڵێت؛ گرفتەکانی وڵات بە تۆران و خۆپەراوێزخستن و هاتنەسەر شەقام، چارەسەر ناکرێن
کەیهان
- خامەنەیی: ئیسرائیل پشتی وەعەرزی کەوت، ئەم دۆڕانە قورسە بە موشەکباران قەرەبوو ناکرێتەوە
- باڵوێزی روسیا لە ئەرمەنستان گوتی: سیاسەتی ئەمریکا لە قەوقاز بۆ دژایەتیکردنی روسیا و ئێرانە
- ئەمریکا پێی وایە ئیسرائیل هێز و توانای لەناوبردنی حەماسی نییە
ئەبرار
- جێگری وەزیری دەرەوەی سعودیە دەڵێت، بەمەبەستی سەقامگیری و دابینکردنی ئاسایش و ئەمنیەتی ناوچەکە، هاوکاریی ئێران دەکەین
- تەنانەت پەرلەمانی دەستنیشانکراوی وڵاتیش (پەرلەمانی ئێستای ئێران)، پشتیوانی لە هاتنەسەرکاری وەها دەوڵەتێک (کابینەی رەئیسی) ناکات
- ئەمریکا ئێرانی بە دەستێدابوون لە دەستبەسەرداگرتنی کەشتییە ئیسرائیلییەکە لە لایەن یەمەنەوە، تۆمەتبار کرد