47
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- ئەمرۆ پەرلەمان سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت
- ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لیژنەیەک پێکدەهێنێت بۆ یەکخستنی سیاسەتی گومرگی
- وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەیەوێت هێڵی ئاسمانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا و ئوستراڵیا و مالیزیا بکاتەوە
شەرقولئەوسەت
- ئەمریکا دژی هێرشبەرانی سەری لە عێراق کەوتە جوڵە
- هەواڵگری ئیسرائیل پێشبینی هێرشی حەماسی کردووە، بەڵام نەتەنیاهۆ گوێی پێنەداوە
- پەرلەمانی عێراق ئەمرۆ باس لە هەڵبژاردنی جێگرەوەی حەلبوسی دەکات
قودسی عەرەبی
- گرووپە چەکداریە عێراقییەکان بەرپرسیارێتی چوار هێرشیان هەڵگرت دژ بەو بنکانەی ئەمریکیەکانی تێدایە
- درۆنێکی ئیسرائیلی چەند رۆژنامەنووسێکی لوبنانی کرد بە ئامانج و کوژران
- مانەوەی لاشەی فەڵەستینیەکان لە ژێر داروپەردودا ئازاری خێزانەکانیانی زیاتر کردووە
زەمان
- عێراق هاوکارییەکانی نارد بۆ غەزە
- سودانی پابەندبوون بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسیەکان دوپاتدەکاتەوە، عەین ئەسەدیش دووبارە بە ئامانج گیرا
- عێراق و ئازەربایجان رێککەوتنێک واژۆدەکەن لە بواری کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- جێرمی هەنت، وەزیری خەزێنەی بەریتانیا، بە داواکارییەکانی پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران رازی دەبێت بۆ کەمکردنەوەی باج، وەک هەوڵێک بۆ بوژاندنەوەی ئابوری
- ئیسرائیل و حەماس رازیبوون لەماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئاگربەستێکی چوار-رۆژی رابگەیەنن و لە داهاتووشدا درێژی بکەنەوە
- تەرمی چوار هەرزەکاری بەریتانیا دۆزرایەوە کە بۆ گەشتێکی شاخەوانی روویان لە باکوری وێڵز کردبووە ئۆتۆمبێلەکەیان وەرگەڕابوو
واشنتن پۆست
- ئیسرائیل و حەماس لەسەر راگرتنی شەڕ و ئازادکردنی بەشێک لە دیلەکان رێککەوتن
- بەڕێوەبەری لەکارلابراوی کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی ئۆپن ئەی ئای لە گفتوگۆدایە بگەڕێتەوە پۆستەکەی
- ئامادەبوونی بەرپرسانی دامەزراوە نەوتییەکان لە کۆبوونەوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان کە تایبەتن بە کەشوهەوا زیادیکردوو
ئۆرشەلیم پۆست
- کابینەی حکومەتی ئیسرائیل لەبارەی رێککەوتننامەی ئیسرائیل بۆ گەڕانەوەی بەشێک لە دیلەکان کۆبووەوە
- ئاگربەستەکەی غەزە هەم مەترسی و هەمیش دەرفەت دروستدەکات بۆ ئیسرائیل و حەماس
- سوپای ئیسرائیل دەڵێت ئاگربەستی بارمتەکان شەڕ دوادەخات بەڵام کۆتایی پێناهێنێت
عەرەب نیوز
- کابینەی جەنگی ئیسرائیل رێککەوتننامەی نێوان وڵاتەکەیان و حەماس پەسەند دەکات و 50 بارمتەی ئیسرائیل ئازاد دەکرێن
- دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکی بازرگانیی ئیسرائیلی لەلایەن حوسییەکانی یەمەنەوە لە دەریای سور توڕەیی نێودەوڵەتی بەدوای خۆیدا دەهێنێت
- شازادەی جێنشینی سعودیە داوای پرۆسەیەکی ئاشتی جددیی دەکات بۆ دەوڵەتی فەلەستین
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- دوای منداڵ کوشتن، نۆرە گەیشتە کوشتنی میدیاکاران
- بەگوێڕەی هەواڵ و زانیارییەکان، هەردوو لایەنی ئیسرائیل و حەماس لەسەر ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە، ڕێککەوتوون
- شەڕ بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ ڕادەگیرێ و 100 دیلی فەلەستینی بەرانبەر بە 50 دیلی ئیسڕائیلی ئازاد دەکرێن
ئەبرار
- تونێلەکانی نەخۆشخانەی شیفا لە غەززە، بە دەستی ئیسرائیل ساز کراون
- بەردەوامبوونی جینایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، داوێنی شەڕەکە بەرفراوانتر دەکات
- فەرماندەی سپای پاسداران دەڵێت، ئیسرائیلییەکان چاوەڕوانی وەستاندنی شەڕن، بەڵام ئەمریکاییەکان ناهێڵن
جەوان
- ئیسرائیل لە ژێر گوشارەکانی بەرەی مقاومەتدا تەسلیمی وەستانی شەڕ بووە
- سەرۆکۆماری ئێران پێشنیار دەکات بریکس بۆ هەمیشە پێوەندی خۆی لەگەڵ ئیسرائیل بپسێنێ
- ئەنساروڵڵا ڕایگەیاند، تا شەڕ لەغەززە ڕانەوەستێندرێ، کەشتییە دەستبەسەرگیراوەکانی ئیسرائیل نادرێنەوە
ئێران
- لە کۆبوونەوەی تایبەتیی بریکسدا بۆ کۆتایی هێنان بە جینایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، ئێران حەوت گەڵاڵەی چارەسەریی پێشنیار دەکات
- بیروڕای گشتیی خەڵک لە وڵاتانی ئورووپایی لە پێوەندی لەگەڵ شەڕی غەززەدا بە سەر دووبەرەدا دابەش بووە
- بۆ فریودانی رۆژئاواییەکان، بایدەن گەردەلوولی ئەقسای بە هێرشی تێرۆریستی 11ی ئەیلول چواند
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووتری ئیسرائیل ئێهود باراك دانی به‌وه‌دا نا تونێله‌كانی ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفا خۆیان درووستیان كردووه
- سه‌رۆكی مه‌هه‌په ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی ده‌ڵێ بڕبڕه‌ی پشتی سیستمی به‌ڕێوه‌بردنی توركیا 50+1ه
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په، ئۆزگو ئۆزه‌ل نامه‌یه‌ك بۆ سه‌ركرده‌ی پارته چه‌په‌كانی جیهان له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه ده‌نووسێت
سۆزجو
- وه‌ك ئه‌وه‌ی قه‌یرانی دیكه له وڵات‌دا نه‌بێت، ده‌سه‌ڵات باسی هه‌ڵبژاردن ده‌كات
- جه‌هه‌په بۆ ئه‌ردۆغان: هاوكارت نابین له هه‌مواركردنه‌وه‌ی ده‌ستوور له‌باره‌ی 50+1
- سنووری برسێتی 13684 لیره و سنووری هه‌ژاریی 44573 لیره‌یه، هاوكات كه‌مترین مووچه 11402 لیره‌یه
جمهورییه‌ت
- ئه‌مریكا چاوی بڕیوه‌ته وزه كێڵگه‌كانی گازی سرووشتیی له كه‌ناراوه‌كانی غه‌ززه، راوێژكاری بایدن بۆ وزه له ئیسرائیله
- دادگای باڵا داواكاری گشتیی بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووریی ده‌ستنیشانكرد
- پلانی ئاك پارتی روونه؛ زیادكردنی مووچه به‌گوێره‌ی هه‌ڵاوسان كه ئه‌مه‌ش مووچه‌خۆر خانه‌نشینان زیاتر برسی ده‌كات
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- بكوژی رۆژنامه‌وان هرانت دینك جارێكی دیكه ده‌چێته‌وه به‌رده‌م دادوه‌ر و به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی تاوان بۆ رێكخراوی گوله‌ن داوای 12 ساڵ زیندانییكردنی ده‌كرێت
- زیانبه‌ركه‌وتووانی ناوچه‌ی بوومه‌له‌رزه له كۆنتێنهرهكاندا دوای هه‌ر بارانێك ژیانیان ژێراوژوور ده‌بێت
- له لافاوه‌كه‌ی باتماندا چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و سه‌رۆكی پێشووی شاره‌وانی كه قه‌یوم له جێگای دانراوه ده‌ڵێت دوای ئێمه چاكسازیی و ژێرخانی رووباره‌كان كاری تێدا نه‌كراوه