41
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- پەرلەمانتاران داوای چارەسەری راستەقینە بۆ قەیرانی دۆلار دەکەن
- سودانی: عێراق ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هاوکاری لەپێناو کۆتاییهێنان بە مەینەتی غەزە
- ترامپ کۆچبەرە نایاساییەکان بە دوژمن ناودەبات
شەرقولئەوسەت
- سودانی دەستلەکارکێشانەوەی سێ وەزیر رەتدەکاتەوە بەهۆی لەکارلادانی حەلبوسی
- سودانی هەوڵ دەدات گروپە چەکدارییەکان رازی بکات بۆ وەستاندنی هێرشەکان
- ئێران: گروپە چەکدارییەکان لە وەڵامدانەوە ناوەستن تا جەنگی غەزە کۆتایی پێ نەیەت
قودسی عەرەبی
- وەزیری دەرەوەی عێراق کارەکانی گروپە چەکدارەکان خزمەت بە سەقامگیری عێراق ناکەن
- باران و سەرما دۆخی ئاوارەکانی غەزەی خراپتر کردووە
- بایدن: رێککەوتن لە بارەی بارمتەکانی غەزە زۆر نزیکە
زەمان
- ترس هەیە لە مانەوەی پەرلەمانی عێراق بەبێ سەرۆک
- سودانی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکان رەتدەکاتەوە و داوا دەکات دەست بەکارکردن بکەنەوە
- حکومەتی عێراق گفتوگۆ دەکات لەبارەی رێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە رێی بەندەری جەیهانەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات جیهان لەسەر لێواری ئەوەدایە پلەی گەرمبوونی 3 پلەی ‘دۆزەخیی’ تێبپەڕێنێت
- لە کاتێکدا وڵاتەکە بە قەیراندا تێدەپەڕێت، دۆستێکی ترەمپ لە هەڵبژاردنەکانی ئەرجەنتین دەیباتەوە
- تا دێت فشارەکان لەسەر وەزیری خەزێنەی بەریتانیا زیاتر دەبن بۆ کەمکردنەوەی باج لەسەر داهاتی تاک لەو وڵاتەدا
واشنتن پۆست
- دوای رەوانەکردنی 28 کۆرپەی نابەکام لە غەزەوە بۆ میسر، دایک و باوکێک رەتیانکردەوە منداڵەکەیان بنێرن بۆچارەسەر، بۆ ئەوەی لێیان جیانەبێتەوە
- کارمەندانی کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی ئۆپن ئەی ئای هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن بەهۆی ئەوەی بەڕێوەبەرەکەیان لەکارەکەی دورخراوەتەوە
- وڵاتی سعودیە خەریکە دەستی لە جیهانی وەرزشی گیردەکات
ئۆرشەلیم پۆست
- ئەمریکا دەڵێت، رێککەوتنی بارمتەکان نزیکە و حکومەتی ئیسرائیل لەگەڵ خانەوادەکانیان کۆدەبێتەوە
- سوپای ئیسرائیل لە باکوری غەزە لەپێشڕەویدایە بەڵام هەڵدانی موشەک رووی لە زیادبوونە
- دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی رۆڵێکی گرنگی بینیوە لە ئاشکراکردنی خراپ بەکارهێنانی نەخۆشخانەکانی غەزە لەلایەن حەماسەوە
عەرەب نیوز
- بەهۆی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆسەر نەخۆشخانەیەکی دیکە بەناوی نەخۆشخانەی ئیندۆنیزیا 12 کەس کوژران
- دوای ساڵێک لە دەستگیرکردنیان لە ئێریتیریا بەهۆی بەزاندنی سنورەوە، 54 ماسیگریی یەمەنی ئازادکران
- دوای هاوینێکی گەرم و تاقەتپڕوکێن، بارانی زستان وەک دیمەنێکی نامۆ و جوان رووی لە ریازی پایتەختی سعودیە کردووە
رۆژنامە فارسییەکان
شەهروەند
- نامەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ سەرۆکانی 50 وڵات: ئیسرائیل ناچار بە راگرتنی شەڕ بکەن
- وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر راگرتنی هێرشەکانى ئیسرائیل لە غەزە ئاکامێکی لێنەکەوێتەوە، دۆخێکی دیکەی نەخوازراو دێتە ئاراوە
- سەرۆککۆماری تازەی ئەرجەنتین، ترەمپێکی دیکەیە و باری دەروونی و ئەخلاقیی تەواو نییە
ئەبرار
- روسیا راوەستانی شەڕ لە غەزە بە قازانج نازانێ و بۆ راگرتنی شەڕی غەزە، دەنگی سپی دەدات
- تاڵیبان لە ئەفغانستان بە مەرجى بارانبارین، رازی بە بەردانەوەی ئاوی بەنداوەکانی بۆ ئێران دەبێت
- گفتوگۆکانى نێوان ئیسرائیل و حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، بە نێوبژیوانی قەتەر پێشکەوتنی پێوە دیارە
ئێران
- لە شەو و رۆژی رابردوودا جینایەتکارانی زایونیستی، 300 منداڵی فەلەستینییان کوشتووە
- ئەمریکا خوازیاری بەرفراوانبوونی کێشەکان نییە و ناتوانێ روبەڕوبوونەوەی چەندبەرە ئاڵۆزی و تێکەڵچوون ببێتەوە
- وەزیرانی دەرەوەی ئێران و قەتەر، پێکەوە کار لەسەر راگرتنی شەڕ لە غەزە دەکەن
کەیهان
- حیزبوڵڵا هێرشێکی بێ وێنەی کردە سەر ئیسرائیل و بنکەیەکی سەربازی ئەو وڵاتەی تێکشکاند
- سوپای یەمەن رایگەیاند، تا هێرش بۆسەر غەزە بەردەوام بێت، هێرشی بۆ سەر کەشتییەکانی ئیسرائیل درێژە پێ دەدەین
- ئەندامێکی پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێت، بۆ کوشتنی فەلەستینییەکان، وڵاتانی رۆژئاوایی چەکی سپییان بۆ ئیسرائیل مۆر کردوە
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- ئاماری لافاو و گه‌رده‌لوول له سه‌رانسه‌ری توركیادا؛ نۆ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
- نرخه‌كان رێژه‌ی هه‌ڵاوسانی تێپه‌ڕاند و به‌رهه‌مهێنه‌ران له چاوه‌ڕوانیی هاوكارییدان به ستانداردی یه‌كێتیی ئه‌وروپا
- جه‌هه‌په له‌باره‌ی پێشنیازی لادانی 50+1 بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار، “وا دیاره پێویستیی به مه‌هه‌په بوونی نه‌ماوه”
حوڕییه‌ت
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، توركیا رێگه نادات پرسی چه‌كی ئه‌تۆمیی ئیسرائیل بیر ببرێته‌وه و بیر بچێته‌وه
- لێدوانه‌كانی بكوژی هرانت دینك له‌باره‌ی بزوتنه‌وه‌ی خزمه‌تی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن كه توركیا رێكخراوی تیرۆریستیی ناساندووه، وه‌ک به‌ڵگه‌ی تاوان له‌دژی هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌هۆیه‌وه دادگایی ده‌كرێته‌وه
- جگه‌له گیانله‌ده‌ستدانی نۆ كه‌س له لافاوه‌كاندا، یانزه كارمه‌ندی كه‌شتییه‌كیش كه له ده‌ریای ره‌ش ژێرئاو كه‌وت، بێسه‌روشوێنن
جمهورییەت
- ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ كه سه‌ر به جه‌هه‌په‌یه، ده‌ڵێت، ئامانجمانه سه‌رۆكی شاره‌وانه‌ی هه‌ر 39 ناوچه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ ببه‌ینه‌وه له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا
- به‌ڵێنه‌كانی به زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌ڕه‌ش درابوون، ته‌نها وه‌ک مانشێت مانه‌وه، خانووه‌كانیان راده‌ست نه‌كرا و كۆنتێنه‌ره‌كانیان بوو به ژێر ئاوه‌وه
- بارانی ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوو 7% رێژه‌ی ئاوی له به‌نداوه‌كانی ئه‌سته‌نبوڵ به‌رزكردووه‌ته‌وه و گه‌یاندوویه‌تییه 22.6%
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئیسرائیل جارێكی دیكه هێرشی كرده‌وه سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان؛ له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌یدا بۆ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی ئیندۆنیزی 12 فه‌ڵه‌ستینی كوژران
- لافاو و گه‌رده‌لوول بۆ كاره‌سات گۆڕا
- لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی گۆڕینی ده‌نگی پێویست بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار، وه‌ک ناكۆكی نێوان ئاک پارتی و مه‌هه‌په لێكده‌درێته‌وه