زووم:
ماوه‌ی ده‌یان ساڵه ئه‌و به‌شه ئاوه‌ی عێراق لهدیجله و فوراته‌وه پێیده‌گات به‌رده‌وام له‌كه‌مبوونه‌وه‌دایه، هۆكاری ئه‌مه‌ش پرۆژه‌ی گاپە، کە له‌ساڵی 1989دا دهستیپێكردو له‌ساڵی 2015دا ته‌واوبوو، پرۆژه‌كەش لە 22 به‌نداو و 19 وێستگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پێکدێت.
له‌ساڵی 2021وه، كه‌مكردنه‌وه‌ی سیستماتیكی ئاوی رووباره‌كان لە عێراق دەستیپێکردووە، کە بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی به‌رێژه‌ی 50% كه‌مبكات، لەگەڵ دروستبوونى گرفتی نه‌بوونی ئاو، بەو هۆیەشەوە هه‌زاران جووتیار له‌سه‌ر كێڵگه و ماڵ و حاڵیان هه‌ڵكه‌نراون و هه‌ژاریی له‌پارێزگا كشتوكاڵییه‌كان زیادیكردووه، ئیستا ئه‌گه‌رى زیادبوونی مه‌ترسییه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئه‌منییه‌كان به‌هۆی كۆچی ناوخۆوه، له هه‌موو كات زیاتر له‌ئارادایه.
قه‌یرانه‌كه ته‌نیا له‌كه‌می ئاو و رێژه‌ی نزمی بارانبارینه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه، به‌ڵكو پلاندانانی بێسوود، خراپ به‌كارهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو و نه‌بوونی ته‌كنه‌لۆجیای مۆدێرنی ئاودێرییش، هۆكارگه‌لێكن گرفته‌كه‌یان قورستركردووه.
داتاكان ئه‌وه نیشانده‌ده‌ن پشكی عێراق له‌ئاوی دیجله و فورات، دوای ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی گاپ كه‌میكردووه، وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق تا ساڵی 2020 داتاكانی په‌یوه‌ست به‌داهاتی ئاوی لهرووبارهكانی دیجله و فوراته‌وه بڵاوده‌كرده‌وه، به‌ڵام له‌و ساڵه به‌دواوه بۆ ئه‌وەی ترس و دڵه‌ڕاوكێ لای شه‌قام دووست نه‌بێت بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی راگرتووه.
هاوکات عێراق ده‌ستی به به‌كارهێنانی ئاو گلدانەوە كردووه‌و به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ئاو، له‌ساڵی 2022دا، ئاوی گلدراوه، به‌راورد به‌ساڵی رابردووتر، 60% كه‌میكردووه و بۆ نزمترین ئاستی له 100 ساڵی رابردوودا دابه‌زیوه، له‌مانگی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵیشدا بۆ 7 ملیار مه‌تر سێجا دابه‌زیوه، كاربه‌ده‌ستان ئاماژه بهكورتهێنانی 100 ملیار مه‌تر سێجا له‌ئاوی گلدراوه ده‌كه‌ن.
به‌غدا به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه، له‌دانوستان و كۆبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره، ته‌نانه‌ت گرنگترین ته‌وه‌ری كۆبوونه‌وه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، كه مانگی ئاداری رابردوو سه‌ردانی توركیای كرد، بریتی بوو له‌پرسی ئاو.
عێراق ده‌یه‌وێت له‌چركه‌یه‌كدا لهدیجلهوه 400 مه‌تر سێجا و لهفوراتهوه 500 مەتر سێجا ئاوی پێبگات، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌زانێت جگه لهرێككهوتننامهی ساڵی 1987، كه هه‌ردوولا گوێیان نه‌داوه‌تێ، هیچ ده‌قێكی دیكه، یان رێككه‌وتننامه‌یه‌ك نییه له‌نێوانیان، كه ئه‌نقه‌ره پابه‌ند بكات.
پرسی ئاو له‌نێوان توركیا و عێراقدا لهرێككهوتننامهی دۆستایه‌تی و په‌یوه‌ندیی باشی دراوسێیه‌تیدا، كه له‌ساڵی 1946دا له‌نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا واژووكراوه، جێكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نقه‌ره به‌درێژایی ساڵانی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به‌رده‌وام بووه له‌درووستكردنی به‌نداوی نوێ، كه بوونه‌ته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی عێراق له‌ئاو.
شاره‌زایان باوه‌ڕیانوایه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی به‌نداوی ئەلیسۆ له‌سه‌ر رووباری دیجله له‌ساڵی 2018دا، قه‌یرانی كه‌می ئاو له عێراق قووڵتر بووه‌ته‌وه، یه‌كێكی دیكه له‌و به‌نداوانه‌ش به‌نداوی ئه‌تاتوركه، كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له‌نێو ئه‌و كارتانهدا، كه به‌غدا ده‌توانێت له‌به‌رامبه‌ر گرتنه‌وه‌ی، یان كه‌م به‌ردانه‌وه‌ی ئاوی رووباره‌كانی دیجله و فوراتدا دژی توركیا به‌كاریانبهێنێت، یه‌كێكیان قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵاته، كه نزیكه‌ی 25 ملیار دۆلاری ساڵانه‌یه، هه‌روه‌ها پرسی په‌كه‌كه‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نقه‌ره‌یه بۆ سه‌ریان له‌نێو خاكی عێراق.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یمانگه‌ی سه‌رچاوه‌كانی جیهان، نیشانده‌ری سترێسی ئاو له‌عێراق 3.7 پلەیە له 5 پلە، كه به‌رزترین ئاستی نه‌بوونی ئاو نیشانده‌دات، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌و ژماره‌یه له‌ساڵی 2040دا بگاته 4.6 و وشكییهكی ته‌واوه‌تی لێبكه‌وێته‌وه.