49
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- خۆپیشاندانەکانی دژ بە دواکەوتنی مووچە لە سلێمانی سەریهەڵدایەوە
- لیژنەی نەوت و گاز و سەرچاوەمرۆییەکانی پەرلەمانی عێراق داوای ناردنی پرۆژەیاسای نەوت و گاز دەکات لە حکومەت
- پسپۆڕان دەڵێن رێکارەکانی بانکی ناوەندی پێویستی بە بانگەشەی میدیاییە
شەرقولئەوسەت
- کەتائیبی حیزبوڵڵای عێراق سزاکانی ئەمریکا بە گاڵتەجاڕی ناودەبات
- خامەنەئی داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکات بۆ ماوەیەکی کاتی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن
- جەنگی غەزە ئامادەکارییەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران شاردووەتەوە
عەرەب
- دوای حەلبوسی، ئایا دادگای فیدراڵی ئەکەوێتە جوڵە دژی کوردستان؟
- گازی زیاتر، کلیلی عێراقە بۆ بەدیهێنانی سەربەخۆیی وزە
- ئێران براوەیە لە جەنگی غەزە
قودس
- گرووپە چەکدارە عێراقییەکان دەڵێن بنکە ئەمریکیەکان لە کوردستان و سوریا بەئامانج دەگرین
- ئێران ئامادەکارییەکانی دەستپێکردووە بۆ هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو
- مارکێت و دوکانەکانی غەزە بەرەو چۆڵبوون دەچن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- ئیسرائیل لە لێواری رێککەوتنی ئازادکردنی بارمتەکانی دایە و لەبەرامبەردا 5 رۆژ ئاگربەست رادەگەیەندرێت
- بەهۆی پشتیوانیکیردنی لە وەزیری لەکارلابراوی ناوخۆ، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەرپرسێکی باڵای وەزارەتەکە لەکارەکەی دوردەخاتەوە
- دوای چەند رۆژێک دورخستنەوەی لە پۆستەکەی، پێشبینی دەکرێت بەڕێوەبەری کۆمپانیای چات جی پی تی بگەڕێنرێتەوە سەرکارەکەی
واشنتن پۆست
- کۆمپانیاکانی فرۆکەوانی لە ئەمریکا لەدژی حکومەت شەڕدەکەن بۆ هێشتنەوەی ئەو باجە زیادانەی لەکاتی گەشتەکان لە گەشتیارانی وەردەگرن
- لە ئەرجەنتن سەرکردەیەکی دڵخوازی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەنگی بەرچاوی بەدەستهێنا و خۆشی هاوشێوەی ترەمپە
- بەهۆی زیادبوونی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵا لەسەر سنوری لوبنان، مەترسی فراوانبوونی شەڕەکە دەکرێت
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە دەریدەخات حەماس بارمتەکانی لە نەخۆشخانەی شیفای غەزەدا شاردووەتەوە
- بەرپرسانی ئەمریکا، ئیسرائیل ە قەتەر دەڵین پێدەچێت رێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی دیلەکان بەمنزیکانە ئەنجامبدرێت
- ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت هێرشکردنە سەر کەشتییەکی دەریای سور لەلایەن گروپەکانی نزیک لە ئێرانەوە دیارخەری زیادبوونی دەستدرێژییەکانی ئەو وڵاتەیە
عەرەب نیوز
- لەگەڵ بەردەوامیی هێرشەکانی ئیسرائیل، دەیان منداڵی نابەکام لە نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە گوازرانەوە
- سێیەم زیندانیی یەمەنی لەژێر دەستی حوسییەکاندا لەم مانگەدا گیانی لەدەستدا
- لە هەڵمەتێکدا بۆ پاراستنیان، 85 ئاژەڵی کێویی لە سعودییە گەرێندرانەوە ناو سروشت
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- خامنەیی دەڵێت، ئیسرائیل لە غەززە بە تەواوەتی تێکشکاوە و ئەم شکستە ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاواییش دەگرێتەوە
- بە ئامادەبوونی خامنەیی، سپای پاسداران پەردەی لەسەر مووشەکی هایپێرسۆنیک (فەتاحی٢) و درۆنی “شاهد ١٤٧” لادا
- وەزیری دەرەوەی ئێران هوشداریی دەداتە ئەمریکا و ئیسرائیل و دەڵێت، بەهەر شێوەیەک هێزەکانی ئێران لە سووریا بکرێنە ئامانج، وڵامدانەوەی توندمان دەبێت
ئەبرار
- لە ئاکامی پێشگیری لە کاندیدبوونی جیابیران و ڕێفۆرمخوازان، خەڵک چیدیکە بیر لە هەڵبژاردنەکان ناکەنەوە کە ئەوەش زۆر مەترسیدارە
- وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ماوەی ٤٠ ڕۆژی ڕابردوودا ئێران و ئەمریکا کۆمەڵێک پەیامیان سەبارەت بە دۆخی ناوچەکە بۆ یەکتر ناردوە
- وتارێکی ڕۆژنامەی “هائارتس”ی ئیسرائیلی ئیدیعا دەکات کە هێرش بۆسەر جێژنی موزیکی ئیسرائیلییەکان کاری خودی حکوومەتی ئیسرائیل بووە
هەمشەهری
- خامنەیی: تەنیا ئیدانەکردن بەس نیە، دەبێ ڕەگ و سەرچاوی ژیان و بژیوی ڕژێمی زایونیزم بپچرێندرێ
- شاری تاران دابەش دەکرێت؛ سەرۆکۆماری ئیران ڕایگەیاند، پێداچوونەوەیەک بە دابەشکاریی ئەم پارێزگایەدا دەکرێ
- هیرش بۆ سەر نەخۆشخانەکانی غەززە، نیشانەی تووڕەیی ئیسرائیل لە شکستێکە کە نایهەوێ دانی پێدابنێ
جەوان
- ئەمریکاش دەرەقەتی حەماس نایەت؛ شکستی ئیسرائیل بە مانای دۆڕانی سیاسەتەکانی ئەمریکایە
- گەردەلوولی ئەقسا، دەبێ وەک تەمرین و خۆنەرمکردنێک بۆ رزگارکردنی فەلەستین سەیر بکرێ
- کردنە ئامانج و ڕاگرتنی گەشتتییەکی ئیسرائیل لە لایەن هێزەکانی یەمەنەوە، شکستێکی دیکەی زانیاریی سپای رژێمی زایونیستییە
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو:
- پاشگه‌زبوونه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان له 50+1 بۆ هه‌ڵبژاردنی سهركۆمار، بووه‌ته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بۆچوونی جیا له هاوپه‌یمانیی كۆماردا، هه‌مووان چاوه‌ڕێی هه‌ڵوێستی مه‌هه‌په‌ی هاوپه‌یمانی ئاك پارتین
- به‌فر و باران پێكه‌وه ئه‌سته‌نبوڵ گرته‌وه و له هه‌ندێك ناوچه كرایه پشوو
- كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌بیحه گۆكچه‌ن به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، شاره‌زاییان گه‌شته ئاسمانییه‌كان نییه
جمهورییه‌ت:
- هه‌نگاوێك له‌پێناو ده‌ستوورێك به باڵای ئه‌ردۆغان، دوای قه‌یرانی دادگاكان مشتومڕی 50+1 سه‌ریهه‌ڵدا
- پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوودا بانكه‌كان به‌هۆی دیجیتاڵبوونهوه كۆتایی به راژه‌ی 40 هه‌زار كه‌س بهێنن
- باران و گه‌رده‌لوول وڵاتی گرته‌وه، رێگاكان داخران و رووباره‌كان سه‌ررێژ بوون
ئه‌ڤره‌نسه‌ل:
- ئیسرائیل نه‌خۆشخانه‌كان له‌ناوده‌بات، رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی ده‌ڵێت نه‌خۆشخانه‌ی شیفا چیتر ناتوانێت خزمه‌ت بكات
- تولای هاتیمئۆغوڵڵاری سه‌رۆكی هه‌ده‌پ بانگه‌وازی هه‌ڵگرتنی دابڕینی سه‌ر ئۆجه‌لان و چاره‌سه‌ری دیموكراتییانه و ئاشتییانی پرسی كوردی كرد
- گۆڕانی كه‌شوهه‌وا و هه‌ڵاوسان بوونه‌ته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی زه‌یتون و رۆنه‌كه‌ی
حوڕییه‌ت:
- ده‌نگۆی رێككه‌وتنی حه‌ماس و ئیسرائیل هه‌یه له‌سه‌ر ئاگربه‌ستێكی كاتیی و زیادكردنی هاوكارییه مرۆییه‌كان له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك بارمته‌دا
- داوای زیندانیكردنه‌وه‌ی بكوژی رۆژنامه‌وان هرانت دینك ده‌كرێت و له‌وباره‌یه‌وه تۆمهتنامهیهك ئاماده‌كراوه
- زستان دره‌نگ به‌ڵام به توندی هات؛ پله‌كانی گه‌رما به‌خێرایی دابه‌زین و گه‌رده‌لوول و شه‌پۆلی به‌فر چه‌ندین پارێزگای گرته‌وه