34
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- مادەی 140 رێگرە لە تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای زەوییە کشتوکاڵیەکان
- کەرکوک بەجۆش و خرۆشە بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان
- چوونی عێراق بۆ ناو بانکی ئەوروپی ئومێدەکانی ئاوادانکردنەوەی عێراق زیندوو دەکاتەوە
شەرقولئەوسەت
- بایکۆتی سەدرییەکان بۆ هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان، شیعەکانی نیگەران کردووە
- حەلبوسی شۆکی لەکارلادانی قبوڵ کردووە
- واشنتۆن دەیەوێت هاوسەنگی بپارێزێت لە نێوان وەڵامدانەوەی میلیشیاکان و ئاگربەرنەدان لە ناوچەکە
قودسی عەرەبی
- لابردنی حەلبوسی و بایکۆتی سەدرییەکان گومانەکان لەسەر ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکانی عێراق تۆخدەکەنەوە
- قوربانیە زیندووەکانی غەزە ئەوانەن کە سەرچاوەی رزقیان لەدەستداوە
- ئەمریکا باجی پشتیوانی بایدن بۆ ئیسرائیل لە جەنگی غەزە دەدات
زەمان
- عەمار حەکیم هۆشداریدەدات لە دەرئەنجامەکانی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکان
- بۆ یەکەمین جار لە ساڵی 2014وە کەمپێکی ئاوارەکان لە کوردستان دادەخرێت
- وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران تاوتوێی دۆسیەی ئاوارەکان دەکات لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
ئۆبزێرڤەر
- جێرمی هەنت وەزیری خەزێنەی بەریتانیا روبەڕووی راپەڕینی بەشێک لە پەرلەمانتاران دەبێتەوە ئەگەر ئەو بودجەیەی رایدەگەیەنێت لە خزمەتی دەوڵەمەندەکانی وڵاتەکەدا بێت
- لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆسەر کامپی جەبالیا لە باکوری غەزە، دوێنێ 80 فەلەستینی کوژران
- ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنسا بەڵێندەدات یەک ملیار یۆرۆ بۆ لێکۆڵینەوە لە توانەوەی ناوچە بەسەتەڵەکییەکانی زەوی تەرخانبکات
واشنتن پۆست
- ئەمریکا، ئیسرائیل و حەماس نزیکبوونەتەوە لە رێککەوتن بۆ ئاڵوگۆڕی ئەو بارمتانەی کە ژن و منداڵن و لەبەرامبەردا 5 رۆژ شەڕ دەوەستێنرێت
- هەنتەر بایدن کوڕی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا ناو و پێگەی باوکی بۆ دروستکردنی پەیوەندیی ئاڵۆز لەگەڵ چیندا بەکارهێناوە
- نەخۆشخانەی شیفا بەهۆی چڕبوونەوەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل لە باکوری غەزە چۆڵکراوە
ئۆرشەلیم پۆست
- لەگەڵ بەردەوامیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئیسرائل لە باکوری غەزە 5 سەربازی دیکەی ئیسرائیل کوژران
- دوای پێنج رۆژ لە رێکردن لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم، خێزانی بارمتەکانی لای حەماس کۆتای‌یان بە خۆپیشاندانەکان هێنا
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێن وڵاتەکەی بۆ ئەوە نەچووەتە ناو غەزە تا رادەستی فەلەستینی بکات
عەرەب نیوز
- لە دوو هێرشی جیاوازی سوپای ئیسرائیل‌دا بۆسەر باکوری غەزە 80 کەس کوژران و سەدان کەس بە پێی پەتی نەخۆشخانەی شیفایان جێهێشت
- لە هێرشێکدا لە ئیستامبوڵ، تورکیا سەرۆکی باندێکی ماددەی هۆشبەری دەستگیرکرد
- شرۆڤەکارانی نێودەوڵەتی دەڵێن شەڕی غەزە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئابووریی ‘شلوشۆقی’ جیهانیی
رۆژنامە فارسییەکان
ئەبرار
- ئێران و سعودیە بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە، هاوکارییەکی دوو لایەنەیان دەستپێکردوە
- بەرپرسانی رووسیا دەڵێن، بۆ دەستپێڕاگەیشتن و چوونەنێو ئاوەکانی کەنداو، ئێران باشترین ڕێگایە
- کوشی سپی: ئێران ناتوانێ لە پاڕەی فرۆشی کارەبا بە عێراق دڵخوازانە کەڵک وەربگرێت و چوارچێوەی بۆ دیاریکراوە
رەسالەت
- لە ڕێپێوانێکی سەرانسەریدا، سیاسەتی منداڵکوژیی رژێمی ئیسرائیل مەحکووم کرا و فەرماندەی سپای پاسداران گوتی؛ بۆ ئازادکردنی فەلەستین هەموو شتێک ئامادەیە
- زلینسیکی، سیاسەتمەدارێک کە خۆی کردە فیدای ڕۆژئاوا؛ تازە هاتوهاوار و نیگەرانییەکان لە سەر دۆخی ئۆکراین هیچ فایدەیەکی نیە
- ناکۆکیی نێوان کۆماریخوازان و دێموکراتەکانی ئەمریکا لەسەر هاوکارییەکانی کۆشکی سپی بە ئۆکراین و ئیسرائیل قوڵتر دەبێتەوە
کەیهان
- ئێران دەنگی فەلەستینە، چیدیکە رژێمی زایونیستی ناتوانێ ڕووی ئاسایش و ئارامی بەخۆیەوە ببینێ
- دوای نەخۆشخانەکان، ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر قوتابخانەکانی غەززە. تا ئێستا ٨٨ نەخۆشخانە و بنکەی تەندرووستی وێران کراون
- ڕێکەوتنی ئێران و تورکمەنستان، گەشەسەندنی کوریدۆری باکوور – باشوور و ڕۆژهەڵات – ڕۆژاوای لێ دەکەوێتەوە
شەرق
- بناژۆخوازەکان لە ئێران شەرتی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو، ڕەتکردنەوەی کاندیدی ڕێفۆرمخوازەکانە
- هۆکاری بێهەڵوێستیی ڕووناکبیران و بژاردەکانی ئێران بەرانبەر بە جینایەتەکانی ئیسرائیل لە غەززە، سڕینەوەی شوناسی سیاسییە لە حکوومەت پێڕەوی دەکات
- جێگری سەرۆککۆماری پێشووی ئێران حوکمی ساڵێک زیندانیی بۆ دەبڕدرێتەوە و پارەێزەرەکەی داوای پێداچوونەوەی بڕیاری دادگا دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون:
- ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی پارتی چه‌پ به‌ڕێوه‌ده‌چێت و نه‌خشه‌رێگای كاركردنی داده‌نێت
- 3.7 ملیۆن خێزان له هاوكارییه‌كانی هه‌ژاریی له راده‌به‌ده‌ر سوودمه‌ند بوون له كاتێكدا وه‌زیری كاری توركیا ده‌یگوت هه‌ژاریی له راده‌به‌ده‌ر بوونی نییه
- سزا به‌مه‌به‌ستی بێده‌نگكردن، دامه‌زراوه‌ی رادیۆ و ته‌له‌ڤیزیۆنی توركیا سزای حه‌وت كه‌ناڵی دا
ئه‌ڤره‌نسه‌ل:
- كۆنتێنه‌ره‌كان له ئادیامان جارێكی دیكه به‌هۆی بارانه‌وه ئاو چووه ناویان و یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه سه‌ره‌ڕای تێپه‌ڕینی 9 مانگ و نیو ته‌واونه‌كراوه
- وه‌زیری ته‌ندروستیی كه یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی نه‌خۆشخانه‌ی مهدیپۆڵی تایبه‌ت، 5.9 ملیۆن لیره‌ی به‌ناوی هاندانی گه‌شتیاریی ته‌ندروستییه‌وه وه‌رگرتووه
- كه‌سوكاری بارمته‌كان به رێپێوان پرۆتستۆی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان كرد
سۆزجو:
- ئه‌ردۆغان داوا ده‌كات له جیاتی 50+1ی ده‌نگه‌كان، هه‌ركه‌سێك زۆرترین ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا ببێته سهركۆمار
- ئه‌ورووپا چاوتان كوێره؟ كاتێك كه رووسیا هێرشی كرده سه‌ر ئۆكراینا، ئه‌ورووپا هه‌ستایه سه‌رپێ به‌ڵام ته‌ماشای كوشتنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه ده‌كات، دووڕووانه مامه‌ڵ ده‌كات
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په ده‌ستی هاوپه‌یمانیی بۆ ئیی پارتی درێژ ده‌كات؛ دۆستی دێرین نابێته دوژمن
حوڕییه‌ت:
- ئه‌ردۆغان فه‌رمانی داوه‌ته میت كار له‌سه‌ر كه‌یسی بارمته ئیسرائیلییه‌كان بكه‌ن و لێی بكۆڵنه‌وه
- سه‌رۆكی كرواتی باندێكی دیكه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له ئه‌سته‌نبوڵ ده‌سگیركرا كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داواكراو بوو
- له 7ی مانگی رابردووه‌وه تا ئێستا ئیسرائیل به هێزی دوو بۆمبی ئه‌تۆمی بۆردومانی غه‌ززه‌ی كردووه