زووم:
سەرچاوە هەواڵییەکان بڵاویانکردەوە، “کارەساتێکی نوێ” لە باکووری غەزە ڕوویداوە، ئەوەش بەهۆی بۆردومانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر قوتابخانەی فاخورە.
سوپای ئیسرائیل، ئەمڕۆ شەممە قوتابخانەی فاخورەی بۆردومانکردووە، کە سەدان کەس ئاوارەی ناو قوتابخانەکە بوون و لەوێدا خۆیان پەناداوە، بەهۆی بۆردومانەکەشەوە دەیان کەس کوژراون و برینداربوون.
باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاند، “هێزەکانی ئیسرائیل کۆمەڵکوژییەکیان لە قوتابخانەی فاخورە ئەنجامداوە، کە دەکەوێتە باکووری غەزە”.
باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس راشیگەیاند، “بۆردومانەکەی سوپای ئیسرائیل خەڵکی ئاوارەبووی ناو قوتابخانەکەی بە ئامانج گرتووەو بەلایەنی کەمەوە ٢٠٠ کەس کوژران و دەیان کەسی تریش برینداربوون”.
سوپای ئیسرائیل تا ئێستا هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو ڕووداوە نەداوە، کە کاردانەوەی زۆری بەدواوە هاتووە.