100
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- قەیرانی حەلبوسی کۆتایی هات،بەڵام گەردەلولی گۆڕانکاری ئێستا دەستیپێکرد
- سزا ئەمریکیەکان کەتائیبی حیزبوڵڵا بە ئامانج دەگرێت لە عێراق
- گرووپە چەکدارییە عێراقییەکان بۆردومانی هەریر و عەین ئەسەدیان دەستپێکردەوە
قودسی عەرەبی
- هادی عامری ئاماژە بەبەکارهێنانی چەکی نەوت دەکات بۆ وەستاندنی جەنگی غەزە
- ئێران یۆرانیۆمی زیاتر دەپیتێنێت لەگەڵ سەختبوونی جەنگی غەزە و نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا
- بەهۆی گەمارۆی نەخۆشخانەکان لەلایەن ئیسرائیل، 50 نەخۆش گیانیان لەدەستدا لە ماوەی چەند رۆژێک
عەرەب
- چوارچێوەی هەماهەنگی موزایەدە دەکات بە دۆسیەی رۆیشتنی ئەمریکیەکان لە عێراق
- رەخنەگرتن لە ئیسرائیل ناکۆکی خستە نێوان ئەردۆغان و ئۆلاف شۆڵزی راوێژکاری ئەڵمانیا
- ئێران سیستەمی بەرگری ئاسمانی بەهێز دەکات لە میحوەرەکانی سوریا و لوبنان
زەمان
- حەلبوسی لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریکا و تورکیا تاوتوێی لێکەوتەکانی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەکات
- درۆنەکان دووبارە هێرشیانکردە سەر بنکەکانی عەین ئەسەد و هەریر
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لە مەرگی بەکۆمەڵ لە غەزە بەهۆی برسێتیەوە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- رێکخراوی ئۆپێک خۆی ئامادەکردووە کەمکردنەوەی بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە ساڵی داهاتوودا درێژبکاتەوە
- هاوڵاتییانی غەزە بۆ پەیداکردنی نان فڕکانفڕکانیانە و ئیسرائیل خۆی بۆ هێرشکردنە سەر باشوری غەزە ئامادەکردووە
- دوای لەدەستدانی متمانەیان پێی، بۆردی کۆمپانیای زیرەکی دەستکردی ChatGPT سام ئاڵتمانی بەڕێوەبەریان لە پۆستەکەی دورخستەوە
واشنتن پۆست
- لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024، جۆ بایدن و ترەمپ هێرشەکانیان بۆسەریەکتریی چڕدەکەنەوە و کاندەدەکانی دیکە فەرامۆشدەکەن
- تەمەنیان چەند هەفتەیەکە بەڵام بەهۆی جەنگەوە، کۆرپەکانی غەزە لە دایکانیان جیابوونەتەوە و لەچاوەڕوانیدان پێیان شادببنەوە
- سەرکردەکانی تەکنەلۆژیا گەرمبوونەوەی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا بە گرنگ دەزانن بەڵام لەبارەی سیستمەکانی زیرەکی دەستکردەوە ناکۆکییەکان هێشتا بەردەوامن
ساوس چاینە مۆرنینگ پۆست
- دوای کۆبوونەوەی سەرۆکی چین و سەرۆکوەزیرانی ژاپۆن، ئەو دوو وڵاتە دەڵێن دەتوانین بەئاشتییانە بەیەکەوە بژین
- جاک ما، بەڕێوەبەری کۆمپانیای عەلی بابا دەڵێت زۆر ئەرێنییانە لەداهاتووی کۆمپانیاکە دەڕوانێت سەرەڕای ئەوەی بەشێک لە پشکەکانی فرۆشتووە
- وڵاتانی بەشدار لە لوتکەی ئاپێک لە سان فرانسیسکۆ کۆکن لەبارەی بازرگانی و گۆڕانکاریی کەشوهەوا، بەڵام لەبارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ڕایان جیاوازە
عەرەب نیوز
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات تەواوی هاوڵاتییانی غەزە کە ژمارەیان 2.3 ملیۆن کەسە، روبەڕووی برسێتی بوونەتەوە
- دوای ناردنەوەی 250 کۆچبەی رۆهینگیا لەلایەن ئیندۆنیزیاوە بۆ دەریا، مەترسیی لەسەر ژیانیان رووی لەزیادبووندایە
- بەهۆی رودانی بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.7 پلە لە فلیپین، بووک و زاوایەک گیانیان لەدەستدا
رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- هەوساری ڕووناکبیرانی ئێرانی کەوتۆتە دەست میدیاکانی بێگانە و گوتاری “انقلاب” تا دێت لاوازتر دەبێت
- خامنەیی؛ ئەرکی هەمووانە کە بەستێن و دەرفەتێکی لەبار و چالاک بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان بڕەخسێنن
- ناتانیاهۆ دانی بە سەرنەکەوتنی سپای ئیسرائیل لە غەززەدا نا و گوتی؛ تا ئێستا دیلەکانمان بۆ نەدۆزراونەتەوە
ئێران
- لە فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێرانەوە بۆ چەکدارانی حەماس: لەم جەنگە مێژووییەدا ئەوەی لە دەستمان بێت دەیکەین
- سپای ڕژێمی زایونیزمی ئیسرائیل لە هێرشکردنە سەر نەخۆشکانەکانی غەززە بەردەوامە و ڕۆژانە منداڵ دەکوژن
- ناتانیاهۆ لەبەرئەوەی هیچ دەستکەوتێکی نەبووە، ڕاگرتنی شەڕ بە قازانج نازانێ
هەمشەهری
- ئیسرائیل لە بەلاڕێدابردنی بیروڕای گشتیی جیهان شکستی هێنا و، لە شەڕی میدیاییشدا دۆڕاندوویەتی
- وەزیری دەرەوەی ئێران هوشداریی فراوانتربوونی شەڕ دەداتە ئەمریکا و دەڵێ، بە قازانجی هەمووانە ئیسرائیڵ شەڕەکە ڕابگیردرێ
- حیزبوڵڵا کۆبوونەوەی سەربازانی ئیسرائیلی کردە ئامانج و مقاومەتی عێراقیش بە درۆن هێرشی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە “عینالاسد”
ئەبرار
- بەپێچەوانەی خواستی ئەمریکا، بەشار ئەسەد بە پشتیوانی و ئیرادەی ئێران لە سەر کورسیی دەسەڵات مایەوە
- ئەمریکا و ئیسرائیل لەسەر ئیدارەکردنی غەززەی دوای کۆتایی شەڕ، ناکۆکییان تێدەکەوێ
- دەرکردنی فەلەستینییەکان لە غەززە، هێڵی سووری وڵاتانی عەرەبییە و ئیسرائیل هەوڵی دەرکردنیان دەدات
رۆژنامە فارسییەکان
سۆزجو
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په ده‌رگاری به‌ڕووی هاوپهیمانییهكاناندا بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرده‌وه و رایگه‌یاند ئاماده‌ن بۆ دانوستان
- له‌په‌رله‌مان ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوان په‌رله‌مانتارێكی هه‌ده‌پ و په‌رله‌مانتارێكی مه‌هه‌په له‌سه‌ر ناوی كوردیی بۆرهكێك روویدا، په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی مه‌هه‌په له‌جیاتی كورد وشه‌ی كوت-ی به‌كارهێنا.
- سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاری 700 ملیۆن لیره قه‌رزی له بانكێكی حكومه‌ت وه‌رگرتووه بێ دانانی هیچ گره‌نتییه‌ك
جمهورییه‌ت
- دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماده نه‌بوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F-16 به توركیا بفرۆشێت، ئه‌نقه‌ره ده‌یه‌وێت فڕۆكه‌ی جه‌نگیی یۆرۆفایته‌ر له ئه‌ورووپا بكڕێت
- هاوسه‌ری هرانت دینكی رۆژنامه‌وان دوای ئه‌وه‌ی بكوژی مێرده‌كه‌ی ئازادكرا، ده‌ڵێت جارێكی دیكه نادادی یه‌خه‌ی گرتینه‌وه
- بانگه‌وازه‌كانی ئاگربه‌ست له غه‌زه بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه
حوڕییه‌ت
- ئه‌ردۆغان له‌پێناو ئاگربه‌ست له غه‌ززه پێشنیازی پێكه‌وه كاركردنی بۆ ئه‌ڵمانیا كردووه
- خێزانی بارمته ئیسرائیلییه‌كان نامه‌یه‌كیان بۆ ئه‌ردۆغان ناردووه و داوای هاوكاریی ده‌كه‌ن
- شه‌پۆلی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كان له نێو ئیی پارتیدا تا دێت فراوان ده‌بێت
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- غه‌زه له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌رگدایه به‌هۆی برسێتییه‌وه
- بریتیش پێترۆلیۆمیش توركیای جێهێشت، له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا زیاتر له 100 براندی جیهانیی له توركیا كشانه‌وه
- كۆنفیدراسیۆنی سه‌ندیكاكانی كرێكاران ده‌ڵێت پشكی كرێكاران له داهاتی نیشتمانیی له نزمترین ئاستیدایه له مێژوودا