زووم:
محەمەد ئەبو سەلیمە بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە، لە پەیوەندییەکدا لەگەڵ سکای نیوز عەرەبی ئاشکرایکرد، هەموو نەخۆشەکانی بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەکە گیانیان لەدەستداوە، بەهۆی گەمارۆدانی ئیسرائیل بۆ سەر کۆمەڵگە پزیشکییەکە.
ئەبو سەلیمە ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەرەتای گەمارۆی ئیسرائیلەوە زیاتر لە ٥٤ کەس لە چاودێری چڕدا گیانیان لەدەستداوە.
هەروەها رایگەیاند، تاکە تایبەتمەندی ئێستا لە نەخۆشخانەی شیفا مردنە، بەو پێیەی چارەسەر و ئاو و ئۆکسجین لە نەخۆشخانەکەدا بەردەست نین، بەهۆی ئەو گەمارۆیەی زیاتر لە هەفتەیەک بەسەر کۆمەڵگە پزیشکییەکەدا سەپێنراوە.
سەبارەت بەو کۆرپانەی پێشوەختە لەکایکبوون و پێویستیان بە چارەسەرە، ئەبو سەلیمە وتی، “ئەگەر منداڵەکان چارەسەر و هاوکاری پزیشکییان بۆ دابین نەکرێت، ئەوا یەک لە دوای یەک دەمرن.
ئەبو سەلیمە نەخۆشخانەکەی بە بنکەیەکی سەربازی وەسف کرد و ئاماژەی بەوەدا، سوپای ئیسرائیل تەقە لە هەر شتێک دەکات، کە لە نەخۆشخانەکەدا بجوڵێت.
نەخۆشخانەی شیفا، گەورەترین کۆمەڵگەی پزیشکییە لە کەرتی غەزە، ماوەی هەفتەیەکە بە بیانووی بوونی تونێل و چەکداری حەماس لە نەخۆشخانەکە، سوپای ئیسرائیل دەستی بە گەمارۆ و هێرش بۆ سەر نەخۆشخانەکە کردووە.