93
رۆژنامە عەرەبییەکان
عەرەبی ئەلجەدید
- هاوپەیمانەکانی ئێران تۆمەتباردەکرێن بە لابردنی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق
- ئاوارەبوون گەیشتە باشوری غەزەش
- جەنگی زۆری بۆ ئابوری ئیسرائیل هێناوە
ئەلعەرەب
- گومانی ملکەچبوون بۆ هەژمونی سیاسی زۆری بۆ دەسەڵاتی دادوەری لە عێراق هێناوە
- ڕێککەوتنی ئاگربەست لە یەمەن، حوسییەکان ئارام دەکاتەوە و باشوورییەکان توڕە
- ئیسرائیل بە رۆبۆت و تەقینەوە تونێلەکانی حەماس لە غەزە لەناودەبات
شەرقئەوسەت
- نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت دۆخی غەزە گەورەترین ئاوارەبوونی فەلەستینییەکانە لەدوای ساڵی 1948
- ئیسرائیل باس لە ئەنجامدانی قۆناغی سێیەمی جەنگی غەزە دەکات
- روسیا ئەمریکا تۆمەتباردەکات کە تاقیکردنەوەی چەکی بایەلۆجی کردووە
قودسی عەرەبی
- ناتانیاهۆ لە کۆتا ساتەکاندا پاشگەزبوویەوە لە رێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان
- ئیسرائیل بەردەوامە لە روخاندنی نەخۆشخانەکان و دانیشتوانی غەزەش لە برسا دەمرن
- بزوتنەوەی فەتحی فەلەستینی: دەبێت هەموو لایەنێک خۆی ئامادەبکات بۆ دروستکردنی داهاتووی فەلەستین
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- گروپێک لە فەمانبەرانی باڵای وەزارەتی بەرگریی بەریتانیا لە نامەیەکدا بۆ وەزارەتەکە، باس لەو دەستدرێژیی و گێچەڵە سێکسییانە دەکەن کە لەلایەن کەسێکی ناو وەزارەتەوە پێیانکراوە
- تەرمی بارمتەیەکی 60 ساڵیی ئیسرائیل لە نزیک باڵەخانەیەکی نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە دۆزرایەوە
- گروپێک لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و بەشێکی دیکەش لە پارتی پارێزگارانی بەریتانیا بەڵێنیان داوە پلانی سەرۆکوەزیران بۆ ناردنی پەنابەران بۆ رواندا سەرنەگرێت
واشنتن پۆست
- ئۆپەراسیۆنی ئیسرائیل لەناو نەخۆشخانەی شیفا بەردەوامە و تا ئێستا هیچ بارەگایەکی حەماس لە ناویدا نەدۆزراوەتەوە
- بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە هێڵەکانی پەیوەندیی لە غەزە بەتەواویی پچڕاون
- ژنانی شاری مادێرنای ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەدەست نەبوونی نەخۆشخانەی منداڵبوونەوە دەناڵێنن
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل تەرمی بارمتەیەکی لەنزیک نەخۆشخانەی شیفا دۆزییەوە و دوێنێ سێ سەربازی ئیسرائیلی کوژران
- لە هێرشێکدا بۆسەر خاڵێکی پشکنین لە قودس سەربازێکی ئیسرائیلی کوژرا و دوانی دیکەش برینداربوون
- بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ئاماژەی بەهێز هەیە کە پێشتر بارمتەکانی لای حەماس لە نەخۆشخانەی شیفادا بوون
عەرەب نیوز
- سوپای ئیسرائیل داوا لە ئاوارەکانی باکوری غەزە دەکات لە کامپی خان یونس لە باشوری کەرتەکە بچنە دەرەوە
- نەخۆشخانەی شیفا 48 کاتژمێرە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە داگیرکراوە و هەردەقەیەک تێپەڕببێت نەخۆشی زیاتر گیانلەدەستدەدەن
- بەشار ئەسەد بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ هەموو زیندانییە تاوانبارەکانی وڵاتەکەی دەرکرد جگە لەوانەی لە کوشتن یان قاچاغی چەک و تەقەمەنییەوە تێوەگلاون
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- درۆكه‌ی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به نه‌خۆشخانه‌ی شیفا له‌رێگه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌وه ده‌ركه‌وت كه بڵاویان كرده‌وه، تا ئێستا ته‌لئه‌بیب به‌ڵگه‌یه‌كی قایلكاری نه‌خستووه‌ته‌ڕوو
- وه‌زیری به‌رگریی توركیا ده‌ڵێت ده‌مانه‌وێت له‌گه‌ڵ یۆنانی دراوسێماندا به ئاشتی بژین
- له ماوه‌ی چوار ساڵدا لانیكه‌م 569 هه‌زار كه‌س خزمه‌تی سه‌ربازییان كڕیوه‌ته‌وه
جمهورییه‌ت
- قه‌یرانی مرۆیی غه‌زه به‌رده‌وامه، بۆردومانه‌كان به هه‌موو هێزه‌وه درێژه‌یان هه‌یه
- وه‌زیری كار و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی توركیا ده‌ڵێت هیچ كه‌سێك نییه كاربكات و به ته‌واوه‌تی برسی بێت یان له‌ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه بێت
- فه‌رمانگه‌ی كاروباری ئایینی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی له چه‌ند وه‌زاره‌تێك زیاتره، له 10 مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا له‌جیاتی 36.4 ملیار، 39.4 ملیار لیره خه‌رجی هه‌بووه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده ده‌ڵێت به‌مزووانه گۆڕانكارییه‌كانی نێو پرۆگرامی خوێندن ته‌واو ده‌بێت و سه‌ندیكاكانی په‌روه‌رده داوای پرۆگرامی زانستیی و عه‌لمانی خوێندن ده‌كه‌ن
- ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه به‌رۆكی ئیی پارتی به‌رنادات، دووه‌م په‌رله‌مانتار له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه
- زه‌حمه‌تترین میوانی ئه‌ڵمانیا؛ ئه‌ردۆغانە. ئه‌ڵمانیا و توركیا له چه‌ند روویه‌كه‌وه پێویستیان به یه‌كتره
سۆزجو
- ده‌سه‌ڵات هه‌موو رۆژێك 15.5 ملیۆن لیره له كۆشك خه‌رجده‌كات و خانه‌نشینێك ده‌بێت به 250 لیره‌ی رۆژانه بژی
- ئازادكردنی بكوژی رۆژنامه‌وان هرانت دینك، كاردانه‌وه‌ی لێكهوتهوه
- دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی دوو په‌رله‌مانتاریان، ژماره‌ی په‌رله‌مانتارانی ئیی پارتی له 44 ه‌وه بۆ 42 دابه‌زی