80
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سیستمی دادوەری عێراقی بێلایەنی خۆی سەلماند
- یاسای ئاسایشی نیشتمانی و هەواڵگری تەواوبووە و لە وەرزی یاسادانانی داهاتوودا دەنگی لەسەر دەدرێت
- رەنگە بەهۆی پێشهاتەکانەوە، تێکڕای نرخ نەوت لە بودجەی ساڵی 2024دا بگۆڕدرێت
شەرقولئەوسەت
- دوای بایکۆتی سەدر و دوورخستنەوەی حەلبوسی.. کابوسی دواخستن باڵی بەسەر هەڵبژاردنەکەی عێراقدا کێشاوە
- نسکۆیەکی دیکەی دادوەری توشی ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووەوە لە پرسی ناردنەوەی کۆچبەراندا
- دەیان گوندی سنوریی لوبنان لەگەڵ ئیسرائیل چۆڵکراون و زیاتر لە 40 هەزار کەسیش ئاوارە بوون
جەریدە
- دووەم دانوستانی راستەوخۆی ئێرانی و ئەمریکییەکان لە جنێف بەڕێوەچوو
- خامنەیی دژی ئەو کەسانە وەستاوەتەوە کە رەخنەیان لە دوورخستنەوەی فراوانبوونی جەنگ گرتووە
- کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان بایدن و شی بۆ “نەپچڕانی پەیوەندییەکان” بەڕێوەچووە
عەرەبی ئەلجەدید
- ئیسرائیل “سەرکەوت” بەسەر نەخۆشخانەکەدا!
- پلانی ئێران بریتییە لە “هاوسۆزی بەبێ تێوەگلان لە شەڕ”
- تەنها 32%ی ئەمریکییەکان پاڵپشتی ئیسرائیل دەکەن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- لە هەنگاوێکی دەگمەندا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگی سەرۆکی چین کۆبوونەوە
- ریشی سو‌ناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەڵێندەدات یاسا بگۆڕێت دوای ئەوەی دادگای باڵای بەریتانیا رایگەیاند بڕیاری ناردنی کۆچبەران بۆ رواندا نایاساییە
- بەهۆی پیسبوونی ژینگەوە بەهۆی پلاستیکەوە، لە نیویۆرک سکاڵە لەسەر کۆمپانیای پێپسی تۆماردەکرێت
واشنتن پۆست
- نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە پڕبووە لە سەربازانی ئیسرائیل و گروپەکانی مافی مرۆڤ هۆشداریدەدەن لەبارەی دۆخەکەوە
- ئەمریکا و چین هەنگاودەنێن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سەربازییەکانیان
- ساڵێک دوای ئازادکردنی ناوچەی خێرسۆن لە ئۆکراین، بۆمبەکانی روسیا هێشتا لەو ناوچەیە دەکەونە خوارەوە
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل دەستدەکات بە ئاشکراکردنی چالاکییەکانی حەماس لەنێو نەخۆشخانەی شیفا لە غەزە
- سەربازانی ئیسرائیل لە نەخۆشخانەی شیفادا چەند پارچە چەکێک و هەندێک ئامێری تەکنەلۆژییان دۆزیوەتەوە
- لەسەروبەندی ئازادکردنی 50 بارمتەی دەستی حەماس، برێت مەکگۆرگ نێردەی ئەمریکا گەیشتە ئیسرائیل
عەرەب نیوز
- بەرپرسی رێکخراوی یونسێف دەڵێت، ئەوەی لە غەزە بینیویەتی وێرانکەرە و دەبێت ئەم تۆقاندنە کۆتایی بوەستێنرێت
- لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆسەر گروپە چەکدارەکانی نزیکی ئێران لە سوریا، حەوت چەکدار کوژراون
- فەرەنسا فەرمانی نێودەوڵەتی بۆ دەستگیرکردنی بەشار ئەسەد، براکەی و دوو فەرماندەی سەربازی سوریا دەرکرد
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- بەگوێرەى به‌دواداچوونێک سنووری برسێتی له هه‌زار 13 لیره و سنووری هه‌ژاری له 45 هه‌زار لیره نزیكبووه‌ته‌وه
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، حه‌ماس پارتێكه كه له فه‌ڵه‌ستین هه‌ڵبژاردنی بردووه‌ته‌وه و ئیسرائیل ده‌وڵه‌تی تیرۆره
- دوای هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵاتی بۆ دژایه‌تیكردنی دادگای ده‌ستووریی، مه‌راڵ ئاكشه‌نه‌ر جارێكی دیكه پشتیوانیی بۆ دادگاكه و ئه‌ندامه‌كانی ده‌ربڕی
حوڕییه‌ت
- دوای ئه‌وه‌ی هه‌واڵگری ئه‌مریكا رایگه‌یاند، له‌ژێر نه‌خۆشخانه‌ی شیفادا له غه‌زه تونێلی حه‌ماس هه‌یه، ئیسرائیل به تانكه‌وه چووه نێو نه‌خۆشخانه‌كه‌وه
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئیسرائیل بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی پێده‌كات وا دیاره ئه‌جه‌لی هاتووه
- حكومه‌ت مانگانه پێنج هه‌زار لیره ده‌داته ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆش، كه‌سانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت و به ساڵاچوویان هه‌یه و له ماڵه‌وه خزمه‌تیان ده‌كه‌ن
جمهورییه‌ت
- برسێتی سه‌ده؛ خێزانێک ئه‌گه‌ر ته‌نها نان و چا بخۆن مانگانه پێویستیان به 7200 لیره‌یه. نیوه‌ی خانه‌نشینان 7500 لیره وه‌رده‌گرن
- پزیشكان دیسان بایه‌خ به دامه‌زراندن ناده‌ن، له كۆی 2810 پۆستی به‌تاڵ ته‌نها 598 پزیشک دامه‌زراون
- كورتهێنانی بودجه له ماوه‌ی 10 مانگی ئه‌مساڵدا 600 ملیار لیره‌ی تێپه‌ڕاندووه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- هه‌ڵكشانی تۆقێنه‌ر له ژماره‌كاندا؛ له ماوه‌ی مانگێكدا پێنج خوێندكاری زانكۆ خۆیان كوشتووه
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، ئیسرائیل ته‌نها ده‌كه‌ن به‌ڵام سه‌دان كه‌شتیی بازرگانی كه بۆ ئیسرائیل ده‌چن رانه‌گیراون
- له 86هه‌مین ساڵیادی له‌سێداره‌دانی سه‌ید ره‌زا و هاوه‌ڵانیدا له ده‌رسیم داوا ده‌كرێت ئه‌رشیڤه‌كان بكرێنه‌وه و راستییه‌كان ئاشكرا بكرێن
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- ئیسرائیل توانای روبەڕوبوونەوەی حەماسی نییە و دژ بە منداڵ و نەخۆش دەجەنگێت
- پێنتاگون دانی بە برینداربوونی 59 سەربازددا نا کە لە ئاکامی 55 هێرشی هێزەکانی مقاومەت بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عێراق و سوریا زیانیان بەرکەوتووە
- وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، با ئیسرائیل لە شەڕی غەزەدا بەختی خۆی تاقی نەکاتەوە، هیچ شانسێکی بۆ بردنەوە نیە
شەهروەند
- ئیمتیازێکی دیکەی ئەمریکا بە ئێران؛ سڕکردنەوەی گەمارۆکانی سەر عێراق لە پەیوەندی لەگەڵ دانەوەی قەرزەکانی بە ئێران. عێراق پارەی کارەبای ئێران دەداتەوە
- دادگای باڵای بەریتانیا گەڵاڵەی دەرکردنی پەنابەرانی بۆ رواندا رەتکردەوە
- حەماس بەڵێنی ئازادکردنی بارمتەکانى ئیسرائیلی بە قەتەر داوە، بەمەرجێک ئیسرائیل واز لە شەڕی غەزە بێنێت
ئێران
- راوێژکارێکی باڵای سیاسەتی ئیسرائیل دەڵێت، ئەگەر بە هاوکاری ئەمریکا نەبووایە، ئیسرائیل نەیدەتوانی درێژە بەم شەڕە بدات
- خامنەیی: بۆ مەلومەرجی ئێستای وڵات، پێکهێنانی پێگەیەکی قایمی هێرشبەرانە زۆر پێویستە
- بەڕێوەبەری پێوەندیەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا: وەهمی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی کۆتاییپێهات
ئەبرا
- 500 بەرپرسی باڵای ئەمریکا لە پەیوەندی لەگەڵ پشتیوانی بایدن لە ئیسرائیل ناڕەزایەتییان دەربڕی
- بلینکێن دەڵێت، ئێران بەناردنی بوجە و پێشکەشکردنی تەقەمەنی و راهێنانی سەربازی، پشتیوانی لە حەماس دەکات
- کۆشکی سپی: پەیاممان بۆ حیزبوڵلای لوبنان ناردوە و داوامان لێ کردوون خۆ لە شەڕەوە نەگلێنن، ئەگەر پێچەوانەی ئەوە بکەن هەڵوێستی بەکردەوەمان دەبێت