لە پاش دەستپێکردنى جەنگەوە، وەزارەتى ئاسایشى نەتەوەیی ئیسرائیل رۆژانە هەزار و 700 مۆڵەتى “چەک هەڵگرتن” بە هاوڵاتیانى وڵاتەکە دەدات، ئەم ژمارەیەش چەندینجار زیاترە بەراورد بە ساڵانى رابردوو.
وەزارەتەکە دەڵێت، لە 7ـى تشرینى یەکەمەوە، واتە لەماوەى تەنها یەک مانگدا، نزیکەى 236 هەزار داواکارى بۆ هەڵگرتنى چەک پێشکەشکراوە، ئەم ژمارەیەش یەکسانە بە ژمارەى ئەو داواکارییانەى لە 20 ساڵى رابروودا لەلایەن هاوڵاتیانى ئیسرائیلەوە بۆ هەڵگرتنى چەک پێشکەشکراوە.
بەگوێرەى ئامارەکانى وەزارەتەکە، لە پاش دەستپێکردنى جەنگى غەزەوە، 18 هەزار هاوڵاتى مەدەنى ئیسرائیل توانیویانە چەک بکڕن.
لەلایەکى دیکەوە، ئیتامار بن گڤیر وەزیرى ئاسایشى نەتەوەیی ئیسرائیل داواى لە هاوڵاتیانى وڵاتەکە کردووە، ئەوانەى تائێستا مامەڵەى هەڵگرتنى چەکیان دەستپێنەکردووە، پێویستە پەلەبکەن و “هەر ئەمڕۆ دەست بە رێکارەکان بکەن”.