43
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی عێراق جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کردەوە
- کۆمپانیای گشتیی بازرگانیی ئۆتۆمبێل بەنیازە ئۆتۆمبێلی چینی و کۆری دۆستی ژینگە هاوردە بکات
- تەندروستی هانی هاوڵاتیان دەدات خۆیان دژی ئەنفلۆنزای وەرزی بکوتن
شەرقئەوسەت
- جەنگی غەزە متمانەی بەرپرسانی ئەمریکی بە بایدن لاواز کردووە
- ئیسرائیل هێرشەکانی فراوانترکرد و کارەساتی نەخۆشخانەکانی غەزەش سەختتربوو
- عومان: بەبێ چارەسەری کێشەی فەلەستین ئاشتی لە ناوچەکە بەدی نایەت
قودسی عەرەبی
- ناڕەزایەتی لەناو دەزگا حکومییەکانی وڵاتانی رۆژئاوا لەسەر غەزە دروستبووە
- قەتەر: خراپتربوونی دۆخەکە هەوڵەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان پەکدەخات
- چاودێرە ئیسرائیلییەکان دەڵێن، حەماس خۆڕاگرە و دوورە لە خۆبەدەستەوەدان
عەرەبی جەدید
- لە عێراق هەڕەشە لەو کۆمپانیایانە دەکرێت کە پشتگیری ئیسرائیل دەکەن
- میسرییەکان هەوڵی خێراکردنی هەوڵەکانی ئاڵوگۆڕی دیلەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەدەن
- لایەنگری بۆ ئیسرائیل هەڵمەتێکی چڕی لەسەر بایدن و ئیدارەکەی دروستکردووە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- دوای دورخستنەوەی لە پۆستەکەی وەزیری پێشووی ناوخۆی بەریتانیا سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەی بە ‘خیانەت’ی نیشتیمانی تۆمەتباردەکات
- بەهۆی گەمارۆدانیان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، فەلەستینییەکان لەناو نەخۆشخانەی شیفادا گۆڕ بۆ مردووەکانیان هەڵدەکەنن
- دوای شەش ساڵ، شی جینپینگی سەرۆکی چین گەیشتە ئەمریکا و لەگەڵ بایدنی سەرۆک کۆدەبێتەوە
واشنتن پۆست
- پارێزەرێکی پێشووی دۆناڵد ترەمپ دەڵێت ترەمپ لەسەرەتای شکستی هەڵبژاردنی 2020 نیازی نەبووە لەژێر هیچ بارودۆخێکدا کورسی سەرۆکایەتی جێبهێڵێت
- گیانلەدەستداوانی غەزە چیتر لە ژماردن نایەن لەکاتێکدا نەخۆشخانەکانی ئەو شارە گەمارۆدراوە پەکی کەوتووە
- جۆ بایدن و شی جینپینگی سەرۆکی چین کۆدەبنەوە و گرژییەکانی نێوانیان لەبارەی تایوانەوە لەوپەڕی بەرزیدایە
چاینە دەیلی
- لوتکەی سەرکردەکانی وڵاتانی ئاسیای سەر زەریای هێمن وەک قۆناغێکی گرنگ بۆ جیهان سەیردەکرێت
- پێشبینی دەکرێت ساڵی 2023 وەک گەرمترین ساڵ لە ساڵی 1850ەوە هەژمار بکرێت
- پێشبینی دەکرێت بە سەردانەکەی سەرۆکی چین بۆ ئەمریکا پەیوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە ئاسایی ببێتەوە
عەرەب نیوز
- تەرمی گیانلەدەستداوان لە نەخۆشخانەی شیفا لەسەر یەکتریی کەڵەکەبوون و 179 کەس لە گۆڕێکی بەکۆمەڵدا نێژران
- نەتەوەیەکگرتووەکان داوادەکات رێگەی پێبدرێت یارمەتی سودانییەکان بدات کە توندوتیژی قورس تەنگی پێ هەڵچنیون
- سوپای ئیسرائیل دەستیکردووە بە هێرشەکانی بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا و دەڵێت بۆ چەکدارانی حەماس لە نەخۆشخانەکەدا دەگەڕێت
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- ده‌سه‌ڵات جگه له گوتاری سیاسی هیچ هه‌ڵوێستێكی دژی ئیسرائیل نه‌بووه له ماوه‌ی شه‌ڕدا
- باخچه‌لی ده‌ڵێت، با دادگای ده‌ستووریی دابخرێت و سه‌رۆكه‌كه‌ی بچێت بۆ قه‌ندیل
- له میانی گفتوگۆكانی په‌یوه‌ست به بودجه‌دا له لیژنه‌ی پلان و بودجه‌ی په‌رله‌مان ره‌خنه‌ی توند له وه‌زیری كشتوكاڵ له‌باره‌ی جووتیاران گیرا
جمهورییه‌ت
- له بورسا هێرشی چه‌كداری كرایه سه‌ر رۆژنامه‌وانێك كه له‌باره‌ی گه‌نده‌ڵییه‌وه ده‌ینووسی
- له غه‌زه تا دێت تراژیدی گه‌وره ده‌بێت و شاره‌كه بووه‌ته گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ
- سه‌رۆكی په‌رله‌مان سه‌ردانی پارته سیاسییه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت به قه‌یرانی دادگاكان و سه‌ردانی هه‌ریه‌ک له ئاكشه‌نه‌ر و داودئۆغڵوی كردووه
بیرگون
- وه‌زیری په‌روه‌رده‌ى تورکیا ده‌ڵێت، زیاتر له 437 هه‌زار منداڵ له خوێندنگه دابڕاون
- هه‌ڵاوسانی خۆراک له جیهاندا روو له داكشان و له توركیا رووی له‌به‌رزبوونه‌وه‌یه، تێكڕای گشتیی له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا 8.1%و له توركیا 75% ـە
- دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی له ده‌ره‌وه‌ی توركیاوه پاره دابینبكات ده‌ستیكردووه به فرۆشتنی زه‌وییه‌كان و له 44 پارێزگا 622 پارچه زه‌وی ده‌فرۆشێت
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- له‌نێو بودجه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌ردا خواردن بۆ خوێندكاران و دامه‌زراندنی مامۆستا بوونی نییه
- به‌هۆی نه‌بوونی هه‌نارده‌وه، جوتیاران ناتوانن به‌رهه‌مه‌كانیان ساغ بكه‌نه‌وه و له تێچووی خۆی به كه‌متر ده‌یفرۆشن
- سه‌رۆكی جه‌هه‌په ده‌ڵێت، دژی دهستوورێكین ئه‌ردۆغان بینووسێته‌وه
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- سەدان هەزار یەمەنی ئامادەییان بۆ بەشداری لە شەڕ دژبە ئیسرائیل دەربڕی
- داوای ئەمریکا لە حەسەن نەسروڵڵا: بۆ پاراستنی دامەزراوە ناوکییەکان ئامادەین، هێزەکانمان لە ئیسرائیل بە ئامانج مەگرن
- باڵوێزخانەی هوڵەندا: ئیسرائیل هیچ ستراتژییەکی لە شەڕی غەزەدا نییە
ئەبرار
- لە حیزبی لیکود بۆ لەسەرکارلابردنی ناتانیاهۆ کەوتوونەتە گوتوێژەوە
- ناتانیاهۆ دەڵێت، ئەگەر ئیسرائیل لە شەڕی غەزەدا سەرکەوتن وەدەستنەهێنی نۆرە دەگاتە ئەمریکا و ئەوروپا و ئەوانیش تووشی وەها دۆخێک دەبن
- ناتانیاهۆ پێیوایە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان توانای چارەسەرکردنی کیشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینی نییە
جەوان
- جینایەتی رژێمی زایونیستی، پێشانگای لیبراڵ دێموکراسیی رۆژئاوایە
- یەهودییەکانی بەریتانیا بە تاوانی رەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی ئیسرائیل دەستبەسەر دەکرێن
- رێبەری ئەنساروڵڵا لە یەمەن دەڵێت، ئەگەر دەوێرن ریگا بکەنەوە با سەدان هەزار مجاهیدی یەمەنی بە چاوی خۆتان لە غەزە ببینن
ئێران
- لە 600 تانکی مرکاوای سوپای ئیسرائیل، 182 دانەیان لەلایەن هێزەکانی حەماسەوە تێکشکێندراون
- لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکانی حکومەتەکانی جیهان، سەرۆککۆماری ئێران داوای راگرتنی شەڕ لە غەزە دەکات
- 40%ـی کارەبای عێراق لە ئێرانەوە دابیندەکرێت و 10 میلیار دۆلار پارەی کارەبای ئێران لە عێراق وەردەگیرێتەوە