37
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- شارەزایان: رێککەوتنی عێراق و ئەمریکا سەرەتایەکە بۆ سەقامگیرکردنی بەهای دۆلار
- ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوە بۆ هەمواری یاسای کۆمسیۆن دەکات
- ساڵی داهاتوو شۆڕشێک دەبێت بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە نیشتمانییەکان
شەرقئەوسەت
- داوای سەدر بۆ بایکۆتی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دۆخی عێراقی هێندەی تر ئاڵۆز کرد
- نەخۆشخانەکانی غەزە دەمرن و ئیسرائیلیش فشارەکان زیاد دەکات
- لەدوای کۆبوونەوەی رەئیسی و سیسی.. پێشبینی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکانی ئێران و میسر دەکرێت
ئەلعەرەب
- ئەردۆغان بە نمایش‌کردنی درامای سەڵاحەدینی ئەیوبی داغڵی شەڕی غەزە بوو!
- بە گەڕانەوەی دەیڤد کامیرون بۆناو حکومەت جەماوەری بۆریۆس جۆنسن نامێنێت
- جەنگی حەماس یان جەنگی ویلایەتی فەقێی ئێرانی لە غەزە؟!
عەرەبی ئەلجەدید
- بۆردومانەکانی ئەمریکا بەئامانجگرتنی بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا راناگرێت
- ئیسرائیل لە فشارێکی توندی نێودەوڵەتی دەترسێت کە زۆر نزیکە
- پەرەپێدانی بازرگانی نێوان تورکیا و کەنداو؛ کارگەیەکی بۆ دروستکردنی 200 هەزار ئۆتۆمبێلی کارەبایی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- دەیڤد کامیرۆنی سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەریتانیا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو وەک وەزیری دەرەوە گەڕایەوە ناو حکومەتێک کە لە ئاڵەنگارییەکی گەورەدایە
- نەخۆشانی غەزە لەناو نەخۆشخانەی شیفادا گیریان خواردووە و تانکەکانی ئیسرائیل لەبەردەم دەرگاکانی نەخۆشخانەکەدان
- گروپێکی مافەکانی مرۆڤ لە ئەمریکا سکاڵا لەسەر جۆ بایدنی سەرۆک تۆماردەکەن و تۆمەتباری دەکەن بەوەی شکستیهێناوە رێگریی بکات لە روودانی جینۆساید لە غەزە
واشنتن پۆست
- شەڕی ئیسرائیل و غەزە لە دووری هەزاران مایڵ ناوچەیەک لە نیویۆرکی ئەمریکا دەکاتە دووبەشەوە کە بە شاری مەدەنییەت و پێکەوەژیان ناسراوە
- باڵەخانە مەدەنییەکان بوونەتە چەقی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل لە غەزە نەخۆشخانەکان لە ئێستادا سیمبولی ‘نامرۆڤایەتیین’ لەو ناوچەیەدا
- لە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا چەند چەکدارێکی ئەو گروپانەی کوشتووە
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل بارمتەیەکی حەماس و گۆگایەکی تەقەمەنی لەژێر نەخۆشخانەی رانتیسی ئاشکرادەکات
- پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ هەزاران کەس بۆ پشتیوانی لە ئیسرائیل لە واشنتن گردببنەوە
- جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت دەبێت نەخۆشخانەکانی غەزە لە هەڵمەتەکانی ئیسرائیل‌دا پارێزراوبن
عەرەب نیوز
- پزیشکانى غەزە لەپێشبڕكێدان لەگەڵ کاتدا بۆ پاراستنی منداڵانی ناو نەخۆشخانەکان لەکاتێکدا شەڕ لە دەوروبەریاندا دەستیپێکردووە
- لە هێرشەکەی ئەمریکا لە سوریا، هەشت چەکداریی گروپەکانی سەربە ئێران کوژراون
- ژامارەی گیانلەدەستداوان لەدوای گەمارۆی تانکەکانی ئیسرائی بۆسەر نەخۆشخانەی شیفا گەیشتە 27 کەس و 7 منداڵ
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئیسرائیل و ئه‌مریكا مشومڕیانه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ غه‌زه به‌ڕێوه‌ببات
- له كاتێكدا ده‌توانرا خواردنی دوو ژه‌م بۆ 9.5 ملیۆن خوێندكاری به‌دخۆراک ده‌سته‌به‌ربكرێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ى تورکیا پشتگوێی خست
- سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی دوور و درێژیی زیندانییكردنیان ته‌واو بووه، به‌ڵام گولتان كشاناک و ئایسه‌ل توغڵوک ئازاد نه‌كراون
بیرگون
- له توركیا 400 هه‌زار نه‌خۆشی شه‌كره هه‌ن كه قاچیان برینداره و هه‌موو ساڵێک 30 هه‌زار كه‌س به‌هۆی شه‌كره‌وه قاچی ده‌بڕدرێته‌وه
- له غه‌زه هه‌ڵهاتن به‌رده‌وامه و نه‌خۆشخانه‌كان بوونه گۆڕستان
- له‌دوای ئه‌ردۆغان، دوێنێ وه‌زیری دادی توركیاش ره‌خنه‌ی له پێكهاته‌ی دادگای ده‌ستووریی گرت
حوڕییه‌ت
- حه‌ماس ئاماده‌یه له‌به‌رامبه‌ر ئاگربه‌ستێكی 5 رۆژی‌دا، 70 بارمته ئازاد بكات
- ماكرۆن سێ رۆژ به‌رگه‌ی نه‌گرت و له قسه‌كانی په‌شیمان بوویه‌وه كه داوای كردبوو ئیسرائیل هێرشه‌كانی رابگرێت
- حكومه‌ت پلانی هه‌یه به‌هۆی قه‌یرانی له‌گه‌ڵ دادگای باڵا، شێوازی كاركردنی دادگای ده‌ستووری بگۆڕێت
جمهورییه‌ت
- ئه‌و زه‌وییه سه‌ربازییانه‌ی ئه‌ردۆغان گوتی ده‌كرێته سه‌وزایی، ده‌درێته كۆمپانیاكانی نزیك له ده‌سه‌ڵات تاوه‌كو بیكه‌نه یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون
- یاخیبوون دژی نادادی له باجدا، سه‌ندیكای كۆنفیدراسیۆنی رێكخراوه كرێكارییه‌كان له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه بۆ ئه‌نقه‌ره رێپێوان ده‌كات
- دانیشتوانی غه‌ززه كه پێكدادانی ده‌سته‌ویه‌خه گه‌یشتووه‌ته شاره‌كه‌یان، له چاوه‌ڕێی هاوكارییدان
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- وروژانی بیروڕای گشتی خەڵکی جیهان دژ بە رژێمی زایونیستی، بۆ ئیسرائیل شکستێکی گەورەتر لە ٧ـی ئۆکتۆبەر
- فەرماندەیەکی سوپای پاسداران دەڵێت، ئەمریکا بە زمانی پاڕانەوە پەیام بۆ ئێران دەنێرێن، زمانی هەڕەشەی ئەمریکاییەکان گۆڕاوە بە زمانی پاڕانەوە
- لێکەوتەکانی شەڕی غەزە ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بێ دایک و باوک کردووە
ئەبرار
- نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە ئێران دەکات بۆ ئازادکردنی بارمتەکان، حەماس رازی بکات و بەر لە خۆتێوەگلاندنی حیزبوڵڵا لە تێکەڵچوونی سەربازی بگرێت
- پەرلەمانتارێکى ئێران دەڵێت، لەبەرئەوەی نوێنەرێکی گوێڕایەڵ نەبووم، کاندیدبوونم بۆ خولی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو رەتکراوەیەوە
- ئەمریکا دەڵێت، لە عێراق و سوریا سوپای پاسدارانی ئێران و هاوپەیمانەکانی کردووەتە ئامانج و زیانی پێگەیاندوون
جەوان
- بۆ یەکەمجار لە دڵی ئەوروپاوە دروشمی “مەرگ و نەمان بۆ رژێمی زایونیستی” بەرزکرایەوە
- محەممەد جەواد زەریف، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئێران دەڵێت، لە ئابڕوچوونی رژێمی زایونیستی لە ئاستی جیهانیدا تەنگەتاو بووە
- غەزە بۆتە گۆڕستانی تانکەکانی سوپای ئیسرائیل؛ لە ماوەی پێنج رۆژدا 88 تانک و ئۆتۆمبێلى سەربازی تێکشکێندراون
ئێران
- بەرپرسێکی باڵای حیزبوڵڵای لوبنان دەڵێت، باشترین بژاردە بۆ تێکشکاندنی ئیسرائیل شەڕی درێژخایەن و ماندوکەرە
- کۆشکی سپی لە پەیوەندى لەگەڵ شەڕی غەزەدا هەواڵ و زانیاریی درۆ و ساختە بڵاودەکاتەوە
- بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین داوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی عەرەبی دەکات