پارتی دیموکراتەکان و پارتی کۆمارییەکان دوو سەرەکیترین پارتی سیاسین لە ئەمریکا، هەرچەندە بەم دواییانە دەنگی پارتەکانی دیکەش بە دیار دەکەون بەڵام هێشتا کێبڕکێکان و زۆرترین دەنگەکانی کۆنگرێس لای ئەم دوو پارتە سەرەکیەیە
مێژووی دوو پارتەکە
پارتی دیموکراتەکان لە بنەرەتدا بەشێک بووە لە پارتی دیموکراتی کۆماری
لە ساڵی 1828 بە سەرکردایەتی تۆماس جێفرسۆن و جەیمس مادیسۆن دامەزراوە
پارتەکە پشتگیری فەلسەفەی لیبراڵی کۆمەڵایەتی دەکرد
پارتی کۆمارییەکان
بە “پارتە کۆنە گەورەکە” وەسف دەکرێت
لە ساڵی 1854 لەلایەن بەرهەڵستکارانی یاسای “کانزاس نێبراسکا” دامەزرا، کە ئەو یاسایە رێگەی بە بڵاوبوونەوەی کۆیلایەتی دەدا لە ئەمریکا
پارتەکە پشتگیری فەلسەفەی لیبراڵی کلاسیکی دەکرد لەگەڵ چاکسازی ئابوری، دژایەتی کۆیلایەتیشی دەکرد
گوێدرێژ و فیل بۆ بوون بە هێمای پارتەکان؟
هێمای دیموکراتەکان گوێدرێژە
لە ساڵی 1828 کاتێک “ئەندرۆ جاکسن” کاندیدی سەرۆکایەتی ئەمریکا بوو، لەلایەن رکابەرەکەی گاڵتەجاری زۆری پێدەکرێت و بە “گوێدرێژ” ناودەهێنرێت، ئەندرۆ جاکسنیش، وەک وەڵامێک وێنەی گوێدرێژ دەخاتە سەر جلەکانی و وەک دروشمێک لە هەڵبژاردنەکە بەکاری دەهێنێت.
هێمای کۆمارییەکان فیلە
لە ساڵی 1860 و لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی “ئیبراهام لینکۆلن” هێـمای فیل بەکارهێنرا وەک ئاماژەیەک بۆ پارتی کۆمارییەکان.
لە ساڵی 1870 کاریکاتێریستی ئەمریکی “تۆماس ناست” هەردوو هێماکەی لە وێنە کاریکاتێریەکانی بەکارهێنا، لەو کاتەوە دوو هێماکە زیاتر بڵاوبوونەوە و بوونە هێمای سەرەکی ئەو دوو پارتە.
ململانێکانی نێوان دوو پارتە سەرەکیەکەی ئەمریکا
هەر لە سەرەتای دروستبوونی دوو پارتەکە ململانێیەکی بەردەوام هەبووە، هەر لایەنێک را و سەرنجی جیای هەیە لەسەر سیاسەتکردن و کۆی کایەکانی ژیان.
پارتەکانی دیکە، کە جارجارە دەردەکەون، دەنگی کەم و کاریگەریان لەسەر دیمەنی سیاسی ئەمریکا زۆر نییە.
هەر کامێک لە دوو پارتە سەرەکیەکە جۆرێک لە هەمەچەشنیان تێدایە، هەندێک جار قورسە لە هەڵوێستە راستەقینەکانیان تێبگەیت بەو پێیەی کەسانی میانرەو و توندرەو لە هەردوو لایەن هەیە.
پارتی دیموکراتەکان نوێنەری رەوتە لیبراڵەکانە، لەگەڵ دەستێوەردانی حکومەتە لە دۆخى ئابوری و پشتگیری ئازادی و یەکسانی دەکات.
لیبراڵەکان، رۆشنبیرەکان، کەسە نا ئایینیەکان و سۆسیالیستەکان لە خۆدەگرێت.
پارتی کۆمارییەکان پارتێکی تەقلیدیە، مەیلی بە لای راستڕەوەکانەدایە، پەیوەستە بە دادپەروەری و ئازادی ئابوریەوە.
کەسانی محافزکارى ئابوری، محافزکارى کۆمەڵایەتی و لایەنگرانی ئایینی لەخۆدەگرێت و هەندێکى دیکە لەخۆدەگرێت.
بۆچوونیان لەبارەى بە باج
کۆمارییەکان پێیانوایە، پێویستە هەژاران و دەوڵەمەندان باج بدەن، بەڵام پشتگیری کەمکردنەوەی باج دەکەن تەنانەت، ئەگەر لە داهاتی حکومەتیش کەم بکاتەوە.
دیموکراتەکان پێیانوایە، پێویستە باج لەسەر دەوڵەمەندان زیاتر بێت و لەسەر هەژارەکان کەمتر بێت.
بۆچوونیان لەبارەى بە هەڵگرتنی چەک
کۆمارییەکان دژی یاساکانی چاودێری هەڵگرتنی چەکن، پێیان وایە مرۆڤ دەبێت بتوانێت چەکی دەستبکەوێت و مافی پارێزگاری لە خۆی هەبێت.
دیموکراتەکان لەگەڵ یاساکانی چاودێری هەڵگرتنی چەکن و دژی هەڵگرتنی چەکن لە شوێنە گشتییەکاندا.
بۆچوونیان لەبارەى بە کۆچبەران
کۆمارییەکان پشتگیری لە کۆنترۆڵکردنی توندی سنورەکان دەکەن و پاڵپشتی لە سنوردارکردنی کۆچبەری دەکەن.
دیموکراتەکان بەگشتی لەگەڵ سیاسەتی ئاسانکارین لە پرسی کۆچبەراندا.
بۆچوونیان لەبارەى بە سیستەمکردنى چاودێری تەندروستی و بیمەی پزیشكی
کۆمارییەکان پشتگیری لە سیستەمی چاودێری تەندروستی تایبەت دەکەن، پێیانوایە رێکخستنی سیستەمی چاودێری تەندروستی نیشتمانی نابێت بەتەواوی لە دەستی حکومەتدا بێت.
دیموکراتەکان پشتگیری لە چاودێری تەندروستی گشتی و گشتگیر دەکەن، پێیانوایە پێویستە حکومەت هەنگاو بنێت بۆ یارمەتیدانی ئەو ئەمریکییانەی سەرقاڵن بە دابینکردنی بژێوی ژیانیان.
بۆچوونیان لەبارەى بەرگری و سەربازیی
کۆمارییەکان پێیانباشە خەرجییە سەربازییەکان زیاد بکرێن و هەڵوێستی توندتریان هەبێت بەرامبەر بە ئێران، مەیلیان زیاترە بۆ بەکارهێنانی بژاردەی سەربازیی.
بەڵام دیموکراتەکان داوای سنوردارکردنی خەرجییە سەربازییەکان دەکەن و دوودڵن لە بەکارهێنانی هێزی سەربازیی دژی وڵاتانی وەک ئێران و سوریا.
بۆچوونیان لەبارەى ئابوری
کۆمارییەکان جەخت لە رۆڵی بازاڕە ئازادەکان دەکەنەوە و داوای دەستوەرنەدانی حکومەت لە ئابوریدا دەکەن.
بەڵام دیموکراتەکان پێیانوایە دەبێت حکومەت رۆڵێکی بەهێزی هەبێت لە هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنی ئەمریکییەکان و یاسا بۆ بازاڕ و کۆمپانیاکان دابنرێت.
بۆچوونیان لەبارەى سیاسەتی دەرەوە
کۆمارییەکان سەپاندنی سەروەریی بۆ کۆنترۆڵکردنی کاروباری وڵاتانی دیکە بە گرنگ دەبینن، تەنانەت ئەگەر بەکارهێنانی هێزی سەربازیشی پێویست بێت.
دیموکراتەکان باوەڕیان بە سەپاندنی دەسەڵاتی وڵاتەکەیان هەیە، بەڵام بە رێگەی پڕوپاگەندە و بەکارهێنانی هێزی نەرم.