زووم:
هاوسەری ئیسحاق هیێرتسۆگ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل ڕۆژی دووشەممە ئاشکرایکرد، کە هیچ پەیوەندییەک لەگەڵ کوڕەکەی نەماوە، لەناو کەرتی غەزە شەڕ دەکات.
میشێل هیێرتسۆگ بە کەناڵی فەرمی ئیسرائیل “کان”ی ڕاگەیاندووە، یەکێک لە کوڕەکانی لەنێو ئەو سەربازە ئیسرائیلییانەدا بووە، کە بانگهێشتکراون بۆ شەڕکردن لە غەزەو چەند رۆژێکە لە وێیە.
مشێل راشیگەیاند، ماوەیەکە هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵیدا نەماوە، بەڵام هیوامان هەیە بە گەڕانەوەی.
هاوسەری سەرۆک کۆمار ئیسرائیل باسی لەوە نەکردووە، لە سێ منداڵەکەیان کامیان لە غەزەیەو تەنانەت ئامادەنەبووە روونکردنەوەی زیاتر لەسەر ئەوە بدات، لە چ یەکەیەکی سەربازی شەڕ دەکات
ئەمە لەکاتێکدایە ئیسرائیل کوشتنی زیاتر لە 40 سەربازی خۆی لە ناوخۆی غەزە ڕاگەیاند، ئەوەش لە پاش دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی لە ناو کەرتی غەزە لە چەند هەفتەی رابردوو.