55
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- رێکخراوە مەدەنییەکان پێشێلکارییەکانی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن تۆماردەکەن
- عێراق لە سەرەتای ساڵەوە لانیکەم 7 هەزار رووداوی هاتوچۆی تۆمارکردووە
- ساڵی داهاتوو پاڵاوگەی بێجی بە توانای 150 هەزار بەرمیلی رۆژانە دەستبەکاردەکاتەوە
شەرقولئەوسەت
- حکومەتی ناوەندی لێکۆڵینەوە دەکات لە دۆسیەی بێسەروشوێنان، دەزگا ئەمنیە کوردییەکان تۆمەتبار دەکرێن
- یاسادانەرانی بەریتانیا داوا دەکەن پاسدارانی ئێران بخرێنە لیستی تیرۆرەوە
- ئیسرائیل بۆ جاری 19هەمین ژێرخانی سوریای بەئامانج گرت
قودسی عەرەبی
- ئیسرائیل نەخۆشخانەی شیفای کرد بە گۆڕی بەکۆمەڵ
- ئەمریکا روبەڕوبوونەوەی چەکداری ناوێت لە نەخۆشخانەکانی غەزە
- جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق: راگەیەندراوى ئیدانە بۆ جەنگی غەزە هیچ نرخێکی نییە
زەمان
- بەغداد و هەولێر دانوستانەکانیان دەستپێکردەوە لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم ى کوردستان
- عێراق پابەندبوونی خۆت بە بڕیاری ئۆپیک پڵەس بۆ سنوردارکردنی بڕی نەوتی بەرهەمهێنراو دووپاتکردەوە
- بەغداد و تاران خواستی خۆیان بۆ پەرەپێدان بە هەماهەنگی ئەمنی دەردەبڕن
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینەنشیەڵ تایمز
- واشنتن هۆشداری دەداتە ئیسرائیل کە هێرش نەکاتە سەر نەخۆشخانەکانی غەزە و دۆخی نەخۆشانی ئەو کەرتە لەوپەڕی خراپیدایە
- ئایسلەندا بەهۆی مەترسی بورکانێکەوە باری لەناکاوی راگەیاند
- داڕمانی کەرتی دروستکردنی خانوبەرە لە ئەڵمانیا مەترسی فراوانتری لەسەر زیانی ئابوری وڵاتەکە دروستکردووە
واشنتن پۆست
- بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن، حەماس پلانی هێرشی دووەمی بۆسەر قوڵایی خاکی ئیسرائیل هەیە و دەیەوێت شەڕەکە فراوانتر بکات
- سەرەڕای گەمارۆدانی نەخۆشخانەکان لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە، بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیران بەرگری لە سوپا دەکات
- دایک و باوکانی ئەمریکا قوتابخانەکان بەهۆکاری زیادبوونی خۆکوشتنی منداڵەکانیان دەزانن
ئۆرشەلیم پۆست
- گرژیی و ئاڵۆزییەکان لە باکوری ئیسرائیل لە زیادبووندان و 21 کەس لەلایەن حزبوڵڵاوە بریندارکراون
- بەهۆی گەمارۆی سوپای ئیسرائیل و نەمانی سوتەمەنی نەخۆشخانەی سەرەکی ئیسرائیل کارەکانی راگرت
- ناتانیاهۆ دەڵێت، ئیسرائیل خەریکە مافی “بەرگرییکردن لە خۆی” لەدەستدەدات
عەرەب نیوز
- بەهۆی ئەوەی نەخۆشخانەکان بەهۆی شەڕەوە زیانیان پێگەیشتووە، نەخۆشانی غەزە لەسەر شەقامەکانن و گرنگیان پێ‌نادرێت
- بەرپرسانی یەکێتی ئەوروپا هۆشداریی دەدەن لەوەی جینۆسایدێکی دیکە لە هەرێمی دارفوری سودان رووبدات
- لە دوو هێرشی تازەدا شەوی رابردوو ئەمریکا بنکەی گروپەکانی نزیک ئێرانی لە سوریا کردەئامانج
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- سه‌رۆكی باندێكی تاوانكاری كه له سه‌رانسه‌ری جیهاندا داواكراو بوو، له توركیا ره‌گه‌زنامه‌ی وه‌رگرتووه
- له میان لوتكه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامییدا، بڕیارى گه‌مارۆخستنه‌سه‌ر ئیسرائیل درا، به‌ڵام هه‌ریه‌ک له ئیمارات، سعودیه، مه‌غریب و به‌حرێن گه‌مارۆكانیان ره‌تكرده‌وه
حوڕییه‌ت
- ئه‌مڕۆ توركیا و یۆنان كۆده‌بنه‌وه بۆ تاوتوێكردنی ژماره‌یه‌ک پرسی سه‌ربازی له ئاوه‌كانی ئیجه‌دا
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، له میانی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته دیپلۆماتییه‌ی دهستیپێدهكهن جوان نییه په‌یوه‌ندی به بایدنه‌وه بكات، چونكه بلینكن به‌مدواییانه له توركیا بووه
- نه‌تانیاهۆ رایگه‌یاند، فشاره‌كانی جیهان ناتوانێت بیانوه‌ستێنێت له شه‌ڕی غه‌زه، ئه‌گه‌ر پێویست بێت دژایه‌تی هه‌موو جیهان ده‌كه‌ن
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- له ساڵی 2023دا كه‌سێک كه كه‌مترین مووچه وه‌رده‌گرێت پێویستی به مووچه‌ی 22 ساڵی هه‌یه بۆ كڕینی یه‌كه‌یه‌كی نیشته‌جێبوون له كاتێكدا ژماره‌ی ئه‌و ساڵانه له 2020دا 14 ساڵ بوو
- نه‌خۆشخانه‌كانی غه‌زه ده‌بنه هۆڵی مه‌یتخانه
- هه‌ده‌پ ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییمان ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، پێویسته ئه‌و هاوپه‌یمانییه شه‌فاف و روون بێت
جمهورییه‌ت
- به‌هۆی هێرشی سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس هه‌ڵپه‌سێردرا و دانوستان له‌باره‌ی بارمته‌كان وه‌ستێندرا
- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی توركیا له‌رێگه‌ی مه‌نهه‌جی نوێوه فشاری ئایینیی له‌سه‌ر خوێندكاران زیاد ده‌كات
- له‌نێو جه‌هه‌په‌دا ستراتیژی ده‌ستنیشانكردنی کاندیدەکان بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو روون ده‌بێته‌وه
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- ئەمریکا و رژێمی زایونیستی لە گۆڕەپانی سەربازی و بیروڕای گشتیدا تێدا ماونەتەوە
- ناتانیاهۆ دەڵێت، با سەرۆکان و کاربەدەستانی رۆژئاوایی بێدنگ بن، پێویست بکات بەرانبەر بە تەواوی جیهان رادەوەستین
- ئێران چوارچێوەی جوگرافیایی وڵاتانی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بە فەرمی دەناسێنێت و پێداگری لەسەر پاراستنی مافی ئەرمەنییەکانی قەرەباغ دەکاتەوە
جەوان
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، تەنها رێگەی رزگارکردنی “بیت‌المقدس”، پشتیوانیکردن لە بەرەی مقاومتە
- بەهۆی شەڕی غەزە 250 هەزار بۆ 500 هەزار کەس لە دانیشتوانی شارۆچکەکانی ئیسرائیل لە نزیکی غەزە و باشوری لوبنان هەڵاتوون
- بۆ چوون بۆ غەزە و شەڕ لەگەڵ هێزەکانی ئیسرائیل 5000 کەس لە ئێران ناویان تۆمارکردووە
ئێران
- بە میلیۆنان کەس لە تەواوی ئەرووپا بۆ پشتیوانی لە خەڵکی فەڵەستین خۆپێشاندان دەکەن؛ ئەوە نیشانەی وریایی جیهانە
- گوتەکانی سەرۆککۆماری ئێران باڵى بەسەر کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی‌دا کێشابوو؛ پێشوازییەکی بەربڵاوی لێکراوە
- نوێنەرێکی پەرلەمانی ئێران داوای دەستلەکارکێشانەوەی دەکات و سەرۆکی پەرلەمان داواکەی پەسەندی ناکات
ئەبرار
- هەرا و دەنگەدەنگی کۆبوونەوەی وڵاتانی ئیسلامی زیاتر بوو لە قسەکردنی باش و بە کەڵک
- بۆ ئەوەی کەس بەرامبەر بە کردەوەی دەسەڵاتداران قسە نەکات، رێگە نادرێت رەخنەگران بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران خۆیان کاندید بکەن
- وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، هاوکارییە سەربازییەکانمان لەگەڵ ئێران بەهێزتر دەکەین