37
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- بەغداد و هەولێر هەماهەنگی دەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ئەمریکیەکان
- لوتکەی عەرەبی فشارەکان بۆ وەستاندنی جەنگی غەزە زیاد دەکات
- وەزیری دەرەوەی ئێران: فراوانبوونی جەنگی غەزە بابەتێکە دەرچوون لێی نییە
عەرەب
- هۆزە عەرەبەکان سەرکردایەتی سەربازی پێکدەهێنن بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەسەدە
- جەنگ ئاشتی کۆمەڵایەتیشی لە غەزە تێکداوە
- حەماس لە کێشەدایە، بەڵام لەناوچوونی دوورە
قودسی عەرەبی
- نان لە غەزە بووە بە خەون، منداڵانیش لە برسێتیدا خەویان لێناکەوێت
- سەدر رەخنە لە دووفاقی رۆژئاوا دەگرێت بەرامبەر دۆسیەی فەڵەستین
- بلینکن دان بەوەدا دەنێت ژمارەیەکی زۆر فەڵەستینی کوژراون
زەمان
- درۆن و بۆمبەکان سەردانەکەی سودانیان بۆ هەرێم تێکدا
- بانکی ناوەندی عێراق رێگە بە هاوردەکردنی دراوی بیانی دەدات و پسپۆڕان رەخنە لەم رێکارە دەگرن
- کوەیت راوچی ماسییە عێراقیەکانی ئازاد کرد کە رایگرتبوون
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لەبارەی داهاتووی وەزیری ناوخۆی کابینەکەیەوە روبەڕویی شەڕی ناوخۆیی پارتەکەی دەبێتەوە
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی دەڵێت نەخۆشخانەکانی غەزە لەژێر بۆردومانی ئیسرائیلدان
- ئێمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرنسا دەڵێت هیچ بیانوویەک نییە بۆ بۆمبارانکردنی هاوڵاتییانی مەدەنی
واشنتن پۆست
- ئیسرائیل بۆردومانی نەخۆشخانەکانی غەزە دەکات ئیسرائیلیش دەلێت بوونەتە پەناگەی حەماس
- بۆردومانە بەردەوامەکانی میانمار هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە لەکامپێکەوە بۆ کامپێکی دیکە راودەنێت
- هەفتەی داهاتوو جۆ بایدن لە کالیفۆرنیا چاوی بە شی جینپینگی سەرۆکی چین دەکەوێت
ژاپۆن تایمز
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی تازە، 12 مانگی رابردوو گەرمترین ماوە بووە لە مێژویی مرۆڤایەتیدا
- کۆمپانیای بەرهەمێنانی ئۆتۆمبێلی هۆندا مووچەی کرێکارەکانی بەرێژەی لەسەدا 11 بەرزدەکاتەوە
- بەهۆی یەگرتنەوەی بەرژەوەندییە ستراتیژییەکانیان ئەمریکا هیندستان زیاتر بەلای رۆژئاوادا کێشدەکات
عەرەب نیوز
- سعودیە بەتوندی رەخنە لە “شەڕانگێزیی” ئیسرائیل دەگرێت لە غەزە، لە کاتێکدا ژمارەی کوژراوان بۆ 11 هەزار کەس بەرزبووەوە
- نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات لە زیادبوونی توندوتیژییەکانی سودان بەهۆی شەڕی ناوخۆییەوە
- ئەو هاوڵاتییە فەلەستینییانەی لە نەخۆشخانەی شیفا خۆیان پەناداوە، روبەڕووی دۆخێکێک بوونەوە کە بەرگەی ناگرن
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، گۆڕانكاری له سیاسه‌تی وڵاتانی رۆژئاوادا، كه پشتیوانی ته‌واوه‌تی ئیسرائیل ده‌كه‌ن، له‌باره‌ی غه‌زه رووده‌دات
- زیانبه‌ركه‌وتووانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی مه‌ڕه‌ش، له مۆڵێكدا به‌ڵێنده‌رێكی هه‌ڵاتوو ده‌گرن، كه له باڵه‌خانه‌كه‌یدا 370 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه
- ئه‌مڕۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا و سبه‌ی رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی كۆدهبێنهوه، چاوه‌ڕوانی بڕیاری هه‌ردوو لوتكه‌كه سه‌باره‌ت به غه‌زه ده‌كرێت
توركیا
- ئیسرائیل خۆی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی فێستیڤاڵی میوزیكی ئه‌نجامداوه و گرته ڤیدیۆییه‌كانی هێرشه‌كه بڵاوكرانه‌وه
- له‌باره‌ی ناكۆكی نێوان دادگاكانی وڵاته‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت، یاساكان له ئاستی پێویستدا نین و ئاماژه بۆ ههمواكردنهوه ده‌كات
- گۆڕانكاری له هه‌ڵوێستی ئه‌مریكادا روویدا، كه هاوبه‌شی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌زه‌یه و ده‌ڵێت، شوێنی دانیشتوانی غه‌زه هه‌ر غه‌زه‌یه
جمهورییه‌ت
- ئیسرائیل كه چه‌ند جارێک هێرشی كردووه‌ته سه‌ر نه‌خۆشخانه‌ی شیفا، ئه‌مجاره بۆردومانی هه‌ریه‌ک له نه‌خۆشخانه‌كانی مناڵان و قودسی كرد
- زنجیره‌یه‌ک ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه ئیی پارتی ده‌هه‌ژێنێت له‌نێویاندا په‌رله‌مانتارێک و به‌رپرسانی پارته‌كه له پارێزگای ساكاریا
- ئه‌ردۆغان له‌به‌رامبه‌ر دادگای ده‌ستورییدا پشتیوانی دادگای باڵای كرد و سه‌رۆكی جه‌هه‌په‌ش به توندی وه‌ڵامی دایه‌وه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- بەگوێرەى ئاماره‌كانی حكومه‌ت، له‌ماوه‌ی ساڵێكدا 723 هه‌زار كه‌س بۆ سوپای بێكاران زیادبوون
- پارێزه‌ران له دادگای ده‌ستورییه‌وه به‌ره‌و دادگای باڵا رێپێوانیان ئه‌نجامدا و مانگرتنی په‌رله‌مانتاران له‌نێو باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مان تا سه‌رله‌به‌یانی به‌رده‌وام بوو
- سه‌ره‌ڕای زۆربوونی ژماره‌ی بانگه‌وازه‌كان بۆ ئاگربه‌ست، ئیسرائیل به‌رده‌وامه له كۆمه‌ڵكوژییه‌كان
رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- ناتانیاهۆ لە وەهمی لەناوبردنی حەماس پاشەکشەی کرد؛ نەدرێژەدانی شەڕ هەروا ئاسانە و نەبەڕێوەبردنی غەزەی دوای شەڕ
- قسەی مامۆستایەکی زانکۆ کە دەڵێت، “پشتیوانیی هەندێک لە روناکبیران لە ئیسرائیل و زایونیزم شەرمەزاییە”، کاردانەوەى توندی روناکبیرانی لێدەکەوێتەوە
- فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران: کەس ناتوانێت ترسی مردن لە بیروزەینی ئیسرائیلییەکان دەربهێنێت
کەیهان
- ئەمریکا 7000 تۆن تەقەمەنی بۆ ئیسرائیل دەنێرێت و هێرشی بەرەی مقاومەتیش بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا زیادیانکردووە
- بەرەی مقاومەت لە عێراق: ئێمە هێرشمان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەى حەریری هەرێمی کوردستان
- پێشنوێژی رۆژی هەینی لە تاران دەڵێت، دەبێت وڵاتانی عەرەبی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن
ئێران
- لە دوو رۆژی رابردوودا بۆ قەرەبووی شکستەکانی، ئیسرائیل شەش نەخۆشخانەی لە غەزە کردووەتە ئامانجی موشەکەکانی
- ئێران، شاڕێی ترانزیتی رۆژهەڵات بۆ رۆژئاوا: پەیوەندییە بازرگانییەکانی ئێران لەگەڵ وڵاتانی جیهان لە پەرەسەندن دایە
- ئێران هەموو هەوڵێکی بۆ راگرتنی شەڕ لە غەزەیە و ئەمریکییەکانیش گوتویانە ئێران هیچ بەرنامەیەکی بۆ چوونە نێو شەڕەکە و فراوانکردنى نییە
ئەبرار
- سەرۆکانی وڵاتانی ئیسلامی لە ریازی پێتەختی عەرەبستان کۆدەبنەوە و لەسەر دۆخی ئێستای غەزە و چارەنوسی ئەم بەشە لە فەڵەستین دوای کۆتایی شەڕ، بیروڕا دەگۆڕنەوە
- پنتاگۆن: دەمانەوێت لە پەیوەندییەکی راستەوخۆدا لەگەڵ تاران، قسە بۆ کۆتاییهێنان بە کێشە و ئاڵۆزییەکان بکەین
- پەیامی سەرۆککۆماری ئێران گەیشتە سەرۆککۆماری عێراق؛ پەیوەندییەکانی دوو وڵات جێگیر و پتەوتر دەبن