72
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- بەردەوامی هێرشەکانی سەر هێزە ئەمریکییەکان لە هەولێر لە هەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی داعش کەمدەکاتەوە
- ئاگربەستی چوار کاتژمێری لە غەزە رادەگەیندرێت و بایدن هەوڵی زیادکردنی کاتەکەی دەدات
- وەزیری دەرەوەی بەریتانیا: هەوڵێ جدی دەدەین بۆ رێگریکردن لەوەی جەنگی غەزە ببێتە ململانێیەیکی هەرێمی
عەرەب
- ململانێ لەسەر نەوتی عێراق لە نێوان ئێران و تورکیا، ململانێ و جەنگی سەپاندنی هەژموون دەشارێتەوە
- گرووپی چەکداری فەڵەستینی لە باشووری لوبنان خزمەتی حیزبوڵڵا دەکەن
- رەنگە ئیسرائیل واز لە ئامانجەکەی بهێنێت کە سڕینەوەی بزووتنەوەی حەماسە
قودسی عەرەبی
- کۆمەڵکوژییەکانی ئیسرائیل بەردەوامە سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەستی کاتی
- لەگەڵ ئاگربەستە چوار کاتژمێرییەکە حەماسیش ئامادەکاری دەکات بۆ ئازادکردنی دوو بارمتە
- ئەردۆغان رەخنە لە هەڵوێستی دەوڵەتانی عەرەب دەگرێت دەربارەی هێرشەکانی ئیسرائیل
عەرەبی جەدید
- چوار کاتژمێری ئاگربەست بۆ ئاوارەبوونی خەڵکی غەزەیە
- لەسەر سنووری لوبنان جەنگە و فرۆکەکانی ئیسرائیل بەسەر بەیروتدا دەسوڕێنەوە
- سوریا بووە بە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکان
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- فشارەکانی سەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بۆ دوورخستنەوەی وەزیری ناوخۆ زیاد بووە
- نەتەنیاهۆ رەتیدەکاتەوە بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان ئاگربەست رابگەیەنێت لەگەڵ حەماس
- نەتەنیاهۆ دەڵێت سوپای ئیسرائیل نایەوێت غەزە داگیربکات
واشنتن پۆست
- بەهەوڵی ئەمریکا رۆژانە ئیسرائیل جەنگ دەوەستێنێت بۆ ناردنەناوەوەی هاوکاری و جێهێشتنی شوێنەکانی جەنگ لە غەزە لەلایەن هاوڵاتیان
- بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل غەزە لەبەردەم مەترسی سڕینەوەدایە
- بەرێوەبەری مێتا داواکاری بەرێوەبەرەکانی کۆمپانیاکەی رەتدەکاتەوە بۆ گرتنبەری چەند رێکارێک بۆ پاراستنی منداڵان لە تۆرەکۆمەڵایەتیەکان
ئۆرشەلیم پۆست
- بەرپرسانی باڵای ئەمنی ئیسرائیل چوونەتە نێو خاکی غەزە
- ئیسرائیل رازی بووە رۆژانە 4 کاتژمێر جەنگ بوەستێت
- خێزانی بارمتە ئیسرائیلیەکان دەستیانکردووە بە کەمپینێکی جیهانی بۆ ئازادکردنی بارمتەکان
عەرەب نیوز
- ئیمانوێل ماکرۆن داوا لە ئیسرائیل دەکات هاوڵاتیانی سڤیل بپارێزێت
- ئەمریکا هێرش دەکاتە سەر کۆگای تەقەمەنی هێزە چەکدارەکانی سەر بە ئێران لە سوریا
- سعودیە رێککەوتنی لەگەڵ پێنج وڵاتی ئەفریقی واژۆکردووە بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتانە
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون:
- دژی كوده‌تای دادوه‌ریی هه‌سته سه‌رپێ؛ ژووره‌كانی پارێزه‌ران و پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوێستی هاوبه‌شیان دژی كوده‌تای دادوه‌ریی هه‌بووه و له‌نێو ده‌سه‌ڵاتیشه‌وه ده‌نگی جیاواز به‌رز ده‌بنه‌وه
- به‌پێی راپۆرتی دۆخی جیهانیی، دیموكراسیی له سه‌رانسه‌ری جیهاندا 148هه‌مینه له سه‌روه‌ریی یاسادا و له ئه‌رووپاش له كۆتاییه‌وه دووه‌مه
- له‌ماوه‌ی 10 مانگدا قه‌رزداربوون به بانك 119% زیادیكردووه و له هه‌ر 100 كه‌سێك 12 كه‌سیان نه‌یانتوانیوه قه‌رزه‌كان بده‌نه‌وه و رێكاری یاسایی له‌لایه‌ن بانكه‌كانه‌وه له دژیان گیراوه‌ته به‌ر
حوڕییه‌ت:
- له‌پێناو رۆیشتنی سڤیله‌كان له باكووری غه‌ززه‌وه بۆ باشوور، ئیسرائیل رۆژانه 4 كاتژمێر هێرشه‌كانی راده‌گرێت و به‌ر له 3 كاتژمێر رایده‌گه‌یه‌نێت
- رۆژنامه‌ی جێروزهڵیم پۆست باس له فشاره‌كانی جووه نیشته‌جێكراوه‌كان له‌سه‌ر فه‌ڵه‌ستینییه‌كانی كه‌ناری خۆرئاوا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی وه‌ده‌رنانیان له ناوچه‌كه
- شتیوانییهكان بۆ ئیسرائیل روویان له دابه‌زین كردووه، له كۆنفرانسی هاوكارییكردنی غه‌ززه‌دا كه به به‌شداریی 80 وڵات له پاریس به‌ڕێوه‌چوو، به‌لجیكا داوای كرد گه‌مارۆ بخرێته سه‌ر ئیسرائیل
ئه‌ڤره‌نسه‌ل:
- له كاتێكدا پێكدادانه‌كان له‌نێوان چه‌كداره فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ئیسرائیل له باكووری كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه، هێرشه‌كانی ته‌لئه‌بیب له ئاسمان، وشكانی و ده‌ریاوه بووه‌ته مایه‌ی كۆچی زۆره‌ملێ به سڤیله‌كان به‌ره‌و باشوور
- ئه‌و كارانه‌ی ناوه‌نده‌كانی بێكاری له شاره‌وانییه‌كان بۆ بێكاره‌كانی ده‌دۆزنه‌وه، كرێكه‌ی زۆر كه‌م و هه‌لومه‌رجی كاركردنیشی سه‌خته
- رێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئازادیی رۆژنامه‌وانیی كاردانه‌وه‌یان دژی دادگای ده‌ستووری نیشاندا كه ره‌تیكرده‌وه یاسای زانیاریی ناڕاست هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه ده‌سه‌ڵات له رێگه‌یه‌وه رۆژنامه‌وانان دهسگیردهكات
توركیا:
- ئه‌ورووپا كه پشتیوانیی له قڕكردنی مرۆڤ له غه‌ززه ده‌كات، له‌رێگه‌ی راپۆرتێكه‌وه ده‌یه‌وێت وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ به توركیا بڵێته‌وه
- له كۆبوونه‌وه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ره‌ئیسی ئه‌ردۆغان داوایكردووه فشاره‌كان له‌سه‌ر ئیسرائیل زیادبكرێن
- ناكۆكی نێوان دادگای ده‌ستووریی و دادگای باڵا مشتومڕی له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادگاكان هێناوه‌ته ئاراوه و یاساناسان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌ی جیاوازدا دابه‌شبوون و ئاماژه به‌وه ده‌كرێت له‌پێناو دووباره نه‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان قه‌یران ئاماده‌كاریی بۆ گۆڕانكاریی ده‌كرێت