زووم:
وەزارەتی تەندروستی ئیسرائیل بریاریداوە، کە سپێرمی ئەو سەرباز و هاووڵاتییە سڤیلانە هەڵبگرێتەوە، کە بەهۆی شەڕی حەماسەوە کوژراون.
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی “هائارتس”ی ئیسرائیلی، لە مانگی ئۆکتۆبەردا سپێرمی 33 پیاو لە کوژراوانی ئیسرائیل هەڵگیراوەتەوە، کە 4 کەسیان هاوڵاتی سڤیل بوون و ئەوانی دیکەش سەربازی سوپا بوون، بۆ ئەوەی بپارێزرێن و دواتر بۆ وەچە خستنەوە سودیان لێوەربگیرێت.
پێشتر لە ئیسرائیل ئەوانەی بە مەبەستی وەچە خستنەوە، داوای هەڵگرتنی سپێرمیان دەکرد، پێویست بوو رەزامەندی دادگا وەربگرن، بەڵام ئێستا ئەو مەرجە بەهۆی جەنگەوە بەشێوەیەکی کاتی راگیراوە.
رۆژنامە ئیسرائیلییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە وەزارەتی تەندروستی یەکەی تایبەتی بۆ ئەو مەبەستە دروستکردووە، ئەویش بانکی سپێرمیشی تێدایە و بەردەوام لەگەڵ سوپای ئیسرائیل و نەخۆشخانەکان لەسەر هێڵە بۆ ئەو مەبەستە.
بە گوێرەی رۆژنامە ئیسرائیلییەکە، ئەو یەکەیە لە ماوەیەکی کورتدا و بەخێرایی بژاردەی هەڵگرتنی سپێرم دەخەتە بەردەم خێزانی کوژراوەکان، چونکە پێویستە سپێرمەکان لە ماوەی 24 کاتژمێری دوای مردن هەڵبگیرێتەوە، بۆ ئەوەی چانسی ژیانی بۆ بمێنێتەوە، هەروەها دواتر بۆ پیتاندنی هێلکە بەکاربهێنرێتەوە.
بەڵام پسپۆڕانی ئیسرائیلی ئاشکرایانکردووە، سپێرم دوای چەندین رۆژ بە زیندوویەتی دەمێنێتەوە، تەنانەت ئەو کاتەشی، کە توانای جوڵەیان نامێنیت.
یوفال ئۆر سەرۆکی یەکەی ڤاکسینی دەستکردی منداڵ بوون لە سەنتەری کابلانی پزیشکی لە شاری روحوفوتی ئیسرائیل دەڵێت: ئێمە بەدوای ڤاکسینی جوڵاودا دەگەڕێین و بەلامانەوە گرنگن، بەڵام نەجوڵانیشیان واتای ئەوە نییە، کە مردوون.