83
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لە سەرەتاى ساڵى داهاتووەوە سێ هەزار حەوزى ماسى نایاسایی لە سەرتاسەرى عێراق تێکدەدرێن
- حیزبە کوردییەکان دان بەوەدا دەنێن کە پەیوەندى سودانى لەگەڵ حکومەتى هەرێم باشە
- سبەى بەغداد میواندارى کۆبوونەوەیەکى نێودەوڵەتى دەکات کە زۆربەى وڵاتانى ئاسیا تێیدا بەشدارن و دۆخى فەڵەستین یەکێک دەبێت لە تەوەرەکانى گفتوگۆ
شەرقولئەوسەت
- جەنگى غەزە دابەشبوونەکانى نێو ماڵى شیعە لە عێراق قوڵتر دەکاتەوە
- ئایا ئیسرائیل هەڵەکانى ئەمریکا لە عێراق دووبارە دەکاتەوە؟
- ئیسرائیل دەڵێت، نایەوێت “بۆ ماوەیەکى درێژ” حوکمى کەرتى غەزە بکات
عەرەب
- بەهۆى سوتانى نەوت و غازەوە وشکەساڵییەکى توند رووبەڕووى عێراق و سوریا و ئێران بووەتەوە
- پاش مانگێک لە دەستپێکردنى جەنگ، ئیسرائیل بەرەو سەنتەرى غەزە لە پێشڕەوییدایە
- هەڵمەتێک لە عێراق دەستیپێکردووە بۆ دوورخستنەوەى پارێزگارى بانکى ناوەندی لە پۆستەکەى
عەرەبى جەدید
- ئۆکراین نزیکبووەتەوە لە ئەندامبوونى یەکێتى ئەوروپا
- ئێران خۆى لە هێرشەکانى سەر ئەمریکا لە ناوچەکە بێبەرى دەکات
- ئیسرائیل ملیارێک دۆلار لە بازاڕەکانى ئەمریکا قەرز دەکات
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
تایمز
- سوێلا برافەرمان، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا پۆلیسی لەندەن بەلایەنگیریی بۆ خۆپیشاندانەکانی غەزە تۆمەتباردەکات
- لە پێنج ساڵی داهاتوودا وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا پشکنینی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشی زەهایمەر بەردەستدەخات
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک، ئەو کارمەندانەی بەڕێوەبەرکانیان دەستوەردەداتە کاروبارەکانیان مەترسی جەڵتەی دڵ و مێشکییان زیاترە لە کەسانی دیکە
واشنتن پۆست
- سەربازانی ئیسرائیل لەناو “دڵی” غەزەن و دانیشتووانەکەشی شارەکە چۆڵدەکەن
- دیموکراتەکانی ئەمریکا بەهۆی سەرکەوتنیان لە هەڵبژاردنی ویلایەتەکاندا گەشبینن کە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی داهاتودا سەربکەون، بەڵام چەندین کێشە چاوەڕێی بایدن دەکەن
- دوێنی سێ ورچی پاندا لە ئەمریکاوە گەڕێندراونەوە بۆ چین ئەمەش وەک کۆتا سەردەمی پاندا سەیردەکرێت لەو وڵاتەدا
ئۆرشەلیم پۆست
- هەزاران کەس لەرێگەی سەلامەتی سوپای ئیسرائیلەوە غەزە بەرەو باشور جێدەهێڵن و سوپاش چارەسەری تونێڵەکانی حەماس دەکات
- ئەمریکا دەڵێت پێدەچێت سوپای ئیسرائیل لەدوای شەڕەکەوە لەسەرەتادا لە غەزە بمێنێتەوە
- سکرتێریی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، ژمارەی گیانلەدەستداوانی غەزە دەرخەری ئەوەیە کە “شتێکی هەڵە” هەیە لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە
عەرەب نیوز
- هاوڵاتیانی مەدەنی غەزە بۆ دۆزینەوەی پەناگەیەک لەترسی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ باشوری کەرتەکە رێدەکەن
- سەرۆکی سوپای یەمەن لە هەوڵێکی کوشتن لەرێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبرێژکراو لەلاین حوسییەکانەوە، رزگاریبوو
- لەدایکبوونی نۆ بێچووە پڵنگی عەرەبی لە سعودیە ئاماژەیەکە بۆ پاراستنی وەچەکەیان کە لە جیهاندا مەترسیی لەناوچوونی لەسەرە
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- “رسوایی دادوه‌ریی” سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی دادگای باڵا به پێویستی ده‌زانێت دژی بڕیارێكی دادگای ده‌ستووریی به‌ره‌نگاری نیشانبدرێت سه‌باره‌ت به ئازادكردنی په‌رله‌مانتارێكی پارتی كرێكارانی توركیا
- دوای زنجیره‌یه‌ک هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر و ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانیان له دوو پارێزگای توركیا، پارتی چه‌پ ده‌ڵێت مل بۆ خواستی ده‌سه‌ڵات كه‌چ ناكه‌ین
- ده‌سه‌ڵات هه‌مواری یاسای گۆڕانی شارسازیی سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له په‌رله‌مان تێپه‌ڕاند و زۆرینه‌ی په‌رله‌مانتارانی ئۆپۆزسیۆن دژی بوون
حوڕییه‌ت
- بەگوێرەى یاسای گۆڕانی شارسازی، ئه‌گه‌ر خاوه‌نماڵیش قایل نه‌بێت حكومه‌ت ده‌توانێت ماڵه‌كه‌ی بپشكنێت له‌باره‌ی سه‌لامه‌تی بومه‌له‌رزه
- ئه‌ردۆغان له تاشكهنتی پایته‌ختی ئۆزبه‌كستانه و بڕیاره ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كانی غه‌زه بێت
- شه‌ڕی كۆڵان به كۆڵان له غه‌زه ده‌ستیپێكرد، ئیسرائیل له‌نێو جه‌رگه‌ی شاره‌كه‌دایه
سۆزجو
- بڕیارێكی مێژوویی؛ سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی دادگای باڵا سكاڵای له دژی ئه‌ندامانی دادگای ده‌ستووریی تۆماركرد و ده‌ڵێت، نابێت بڕیاره‌كه‌ی جێبه‌جێبكرێت
- سه‌رۆكی ئیی پارتی: له كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌دا سڵاو بۆ هه‌مووان نێردرا بۆ ئێمه نه‌بێت، ئه‌مه مانای سه‌ختی پێكه‌وه كاركردنمانه
- جه‌هه‌په داوای له دادگای ده‌ستووریی كرد یاسای بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی ناڕاست، كه رۆژنامه‌نووسانى پێ ده‌ستگیركران، هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، به‌ڵام دادگا داواكارییه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه
جمهوریه‌ت
- بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌ژاند؛ دادگای باڵا دان به بڕیاره‌كه‌ی دادگای ده‌ستوورییدا نانێت بۆ ئازادكردنی په‌رله‌مانتار جان ئاتالای
- دوای كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی جه‌هه‌په، ده‌ست به ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان كرا
- وڵاتانی G7 پشتیوانی ئیسرائیل ده‌كه‌ن و داوای ئاگربه‌ستیان نه‌كرد
زوومى رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- لەشەڕی غەزەدا خەباتکارانی فەلەستینی سەربازانی ئیسرائیلی قڕ دەکەن، تائێستا 221 تانک و ئۆتۆمبێلى ئیسرائیلی تێکشکێندراون
- سەبارەت بە درێژەی یارمەتیییەکانی ئەمریکا بە ئۆکراین، کۆنگرەی نوێنەرانی ئەمریکا ناکۆکی تێدەکەوێت
- سعودیە رایگەیاندوە هەروەک پێشتریش رایانگەیاندبوو، خوازیاری ئاساییکردنەوەی پەیوەندى لە گەڵ ئیسرائیلە
شەهروەند
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، خەڵکی ئێران بڕیاریان داوە گەمارۆکان دەگۆڕن بۆ فەرفەت
- حکومەتی ئەڵمانیا بە بەهاى 303 ملیون یۆرۆ، کەلوپەلی سەربازی هەناردەی ئیسرائیل دەکات
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بۆچوونی حکومەتەکەی سەبارەت بە چۆنیەتی ئیدارەکردنی غەزە راگەیاند، ئیسرائیل و حەماس ناتوانن غەزە ئیدارە بکەن
ئەبرار
- کۆماری ئیسلامی ئێران: دەستمان لەهیچ هێرشێکدا بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی عێراق و سوریا نەبووە
- گروپی 7 لە راگەیەندراوێکدا گەردەلولی ئەقسای ئیدانەکرد و پشتگیرى لە هێرشەکانى رژێمی زایونیستیی ئیسرائیلی کرد
- کۆشکی سپی: حەماس ناتوانێت ببێت بە بەشێک لە داهاتووی غەزە و ئیسرائیلیش بۆی نیە غەزە داگیر بکات
رەسالەت
- سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاند، پەیوەندییەکانی ئێران و تاجیکستان لە هەموو بوارەکان لە پەرەسەندندایە
- حیزبوڵڵای لوبنان: درێژەی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بۆسەر غەزە، ئاڵۆزی و تێکهەڵچوونی هەمەلایەنەی لێدەکەوێتەوە
- پێنتاگۆن دەڵێت، هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانیان لە عێراق و سوریا لە پەرەسەندندایە