33
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لیژنەی دارایی پەرلەمان داوای دانیشتنێکی سەرۆک فراکسیۆنەکان دەکات لەبارەى بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار
- هۆشداری دەدرێت لە بەکارهێنانی پارەی گشتی لە بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا
- دژە تیرۆر بەرپرسێکی باڵای داعشی لە تکریت دەستگیرکرد
شەرقئەوسەت
- ئاسۆی شەڕی غەزە ئاڵۆزە.. ئایا لەناوبردنی حەماس چەند هەفتە یان چەند مانگی دەخایەنێت؟
- سوپای ئیسرائیل لە دوو بەرەی غەزەوە لە پێشڕەویدایە کە دەیگەیەنێتە نەخۆشخانەی شیفا
- سەرۆکئەرکانی سوپای یەمەن لە هەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.. حوسییەکان تۆمەتباردەکرێت
قودسی عەرەبی
- رۆژنامەنوسێکی فەلەستینی خۆی و 42 کەس لە خێزانەکەی بەهۆی بۆردومانی ئیسرائیلەوە کوژرا
- رۆژنامەنوسێکی نیویۆرک تایمز دوای ئەوەی پشتیوانی لە غەزە کرد، لەسەر کارەکەی لابرا
- منداڵانی غەزە لەنێوان ئازاری ئاوارەبوون و کابوسی مردن‌دا گیریانخواردووە
عەرەبی ئەلجەدید
- ئیدارەی بایدن نیگەرانە لە تێوەگلانی لە شەڕێکی گەورەتر
- شەڕی غەزە سێ گورزی کوشندەی لە ئابوریی ئیسرائیل داوە
- غەزە گەڕاوەتەوە بۆ چاخە کۆنەکان.. خواردن بە ئاگری دار دروستدەکرێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- بەڕێوەبەری پۆلیسی لەندەن داوای چەند وەزیرێکی بەریتانیا رەتدەکاتەوە بۆ رێگری لە خۆپیشاندانی لایەنگرانی فەلەستین
- دوای مانگێک لە هێرشەکەی حەماس، کەسوکاری بارمتەکراوەکان یادی خۆشەویستانیان دەکەنەوە و دەڵێن، “هەرگیز ئەوە لەبیر ناکەن”
- حکومەتی بەریتانیا بەنیازە بۆ بەهەمهێنانی نەوەیەکی “جگەرەنەکێش” باجی تازە بخاتە سەر جگەرەی ئەلیکترۆنی (ڤەیپ)
واشنتن پۆست
- پرسی سیناریۆکانی دوای شەڕی ئیسرائیل و حەماس تائێستا بە نادیاریی ماوەتەوە و بۆچوونێکى گشتگیر نییە کێ دوای جەنگەکە حوکمی غەزە دەکات
- بۆ یەکەمجار لەدوای شوێنگرتنەوەی دایکی، شا چارڵزی بەریتانیا دەرگای پەرلەمانی وڵاتەکەی کردەوە
- بەگوێرەی توێژینەوەیەک، توانەوەی بەستەڵەکەکانی گرین‌لاند، کە ئاستی دەریاکانی بە نزمی هێشتووەتەوە، رووی لە زیادبوونە
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل فشارەکانی لەناوەڕاستی شاری غەزە فراوانتر دەکات و وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت، ئاگربەستی مرۆیی راناگەیەنین
- ئەمریکا ئامانجیەتی رێگری بکات شەڕی دووبەرەیی لە غەزە رووبدات
- بەهۆی شەڕی لایەنگرانی ئیسرائیل و فەلەستینەوە لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا هاوڵاتییەکی جولەکە گیانی لەدەستدا
عەرەب نیوز
- زیاتر لە 900 هەزار هاوڵاتی فەڵەستینی روبەڕووی هێرشی سەختی ئیسرائیل دەبنەوە
- حوسییەکانی یەمەن شەڕی غەزە وەک قەڵغانێک بۆ پاراستنی خۆیان بەکاردەهێنن لە رێگەی رێکخستنەوەی هێزەکانیان
- شەڕی ئیسرائیل و حەماس لوبنانی دراوسێیی لە نێوان بژاردەی شەڕ و ئاشتییەکی نیمچە مەحاڵدا هێشتووەتەوە
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو، سه‌رۆكی گه‌وره‌شاره‌وانی ئه‌سته‌نبوڵ: ره‌نگه بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان هاوپه‌یمانیی تازە بێته ئاراوه
- ده‌وله‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په ده‌ڵێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی سڵاوی بۆ ده‌میرتاش ناردووه، سه‌رۆكی تازەى جه‌هه‌په هیچ خێرێكی بۆ گه‌ل نییه
- ئیسرائیل گه‌یشته ناوه‌ندی غه‌زه و وه‌زیری به‌رگرییش ده‌ڵێت، “گه‌ڕانه‌وه نییه”
حوڕییه‌ت
- نه‌تانیاهو ئاشكرایكرد، ئه‌گه‌ر جه‌نگیش ته‌واوبێت، ئیسرائیل له غه‌زه ناكشێته‌وه و ماوه‌یه‌كی درێژ ده‌مێنێته‌وه
- ئه‌مریكا پشتیوانی ناكات و یه‌كێتیی ئه‌وروپا دژی داگیركردنی غه‌زه‌یه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه
- ئیسرائیل له‌رێگه‌ی تانكهكانییهوه كۆچی زۆره‌ملێ له غه‌زه‌وه بۆ باشور ئه‌نجامده‌دات
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ئه‌كادیمیستانی ئاشتی داوای پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازیی، سیاسیی و دیپلۆماتییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌كه‌ن
- سه‌ره‌ڕای بڕیاری دادگای ده‌ستووریی كه پێشێلی مافه‌كانی كراوه، سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی ده‌ڵێت، جان ئاتاڵای په‌رله‌مانتاری به‌ندكراو ناتوانێت له مافی پارێزبه‌ندیی سوودمه‌ند بێت
- نه‌تانیاهو سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ست راناگه‌یه‌ندرێت، سه‌ره‌ڕای كوژرانی زیاتر له 10300 فه‌له‌ستینی
جمهورییه‌ت
- ده‌سه‌ڵات به‌ڵێنه‌كه‌ی بۆ خواردنی به‌خۆڕایی له خوێندنگه‌كان نه‌برده‌سه‌ر، له هه‌ر چوار خوێندكارێک یه‌كێكیان به‌دخۆراكه
- ئۆزگور ئۆزه‌ل، سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په: پارته‌كه‌ی ئه‌تاتورک ده‌گه‌یه‌نینه ده‌سه‌ڵات
- ئیی پارتی: ره‌نگه هاوپه‌یمانیی بێته ئاراوه له گه‌وره‌شاره‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- موشەکبارانی بنکەسەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەن بەرەی مقاومەت لە عێراق، لوبنان و یەمەن لە زیادبووندان
- مسکۆ رەخنە لە بێهەڵوێستیی رێکخراوە نێونەتەوەییەکان بەرامبەر بە هێرشی ئیسرائیل بۆسەر غەزە دەگرێت و دەڵێت، ئیسرائیل نایشارێتەوە بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- کۆماری ئیسلامی ئێران سوورە لە سەر لەناوبردنى ئیسرائیل و وەدەرنانی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق
جەوان
- ئیسرائیل لە دووبارەبوونەوەی 7ـی ئۆکتۆبەر تۆقیوە و رۆژانە لە سووریا و لوبنانەوە دەیان موشەک و درۆن دەیکەنە ئامانج
- بەڵێ! موشەک بۆ ئێمە دەبێتە نان و ئاو؛ 90%ـی بازرگانی ئێران لە رێگەی دەریاوە جێبەجێدەکرێت، ئایا بەبێ ئاسایشی سەقامگیر وەها بازرگانییەک بەڕێوە دەچێت؟!
- سکرتێری رێکخراوی نەتەوەییەکان و حکومەتی چین خوازیاری کۆتاییهێنانی شەڕن و دەڵێن، غەزە بووەتە گۆڕستانی منداڵان
ئەبرار
- ئەمریکا رەتیدەکاتەوە پەیامی راگرتنی شەڕی غەزەی بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران ناردبێت
- ئەمریکا: ئێمە بەدوای شەڕەوە نین و حکومەتی عێراق دەبێت ئەو هێزانەی هێرش دەکەنە سەر بنکە سەربازییەکانمان رابگرێت و ئەگەر پەلامارەکان بەردەوام بن لێیان خۆش نابین
- نەتانیاهۆ: دوای تەواوبوونی شەڕ، بەرپرسیارێتى ئاسایشی تەواوی غەزە بۆ ماوەیەکی نادیار دەگرینەئەستۆ
ئێران
- ئەمریکا و ئا‌ڵمانیا لە تەیارکردنی ئیسرائیل بە بۆمبە زیرەکەکان دژ بە خەڵکی فەلەستین درێغییان نەکردوە!!
- راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانى عێراق رایگەیاند، حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سنوورەکانی ئێران دوورخرانەوە
- رۆژئاواییەکان غەزەیان کاول کرد، 70%ـى دانیشتوانی غەزە ئاوارە بوون