26
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ناردنی ئەنجامی بنکەکان بە شێوەیەکی ئەلیکترۆنی تاقیدەکاتەوە
- یەک ملیۆن و 250 هەزار کەس دوورخراونەتەوە لە لیستی وەرگرتنی بەشەخۆراکی مانگانە
- کارەبای عێراق دەستیکرد بە جێبەجێکردنی سێ پڕۆژە بۆ بەرهەمهێنانی دوو هەزار و 500 مێگاوات کارەبا لە وزەی نوێبووەوە
شەرقئەوسەت
- خامنەیی پاڵ بە عێراقەوە دەنێت رۆڵی تایبەتی بگێڕێت بۆ فشارخستنەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل
- بەرپرسێکی فەلەستینی لە کەرتی رۆژئاوا: دەسەڵاتی فەلەستینی لەسەر پشتی تانکی ئیسرائیلی غەزە وەرناگرێتەوە
- لوبنان دەیەوێت لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی سکاڵا دژی ئیسرائیل تۆماربکات
عەرەبی جەدید
- هەوڵێک هەیە بۆ دووبارەکردنەوەی نمونەی کەرتی رۆژئاوا لە غەزە
- زێلینسکی دانوستان رەتدەکاتەوە: سیستەمی بەرگریی موشەکیمان پێ بدەن
- هاوپەیمانیی هەڵبژاردنی بایدن بچووکتر دەبێتەوە
قودسی عەرەبی
- بلینکن بەژێر وێنەی ئەبوعوبەیدەدا چووە تورکیا و لە عێراقیش پشتێنی زرێپۆشی لەبەرکرد
- فشاری ئەمریکا پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای “بەتاوانناساندنی ئاساییکردنەوەی پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل” پەکخست
- هەڵسەنگاندنی ئیسرائیل بۆ یەحیا سینوار: فریوداین و نەماندەتوانی لێی تێبگەین
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- غەزە لە نائومێدی دایە و بیری خەڵکی تەنها لای ئەوەیە لەژیاندا بمێننەوە
- وەزارەتی تەندروستی بەریتانیا حەبێک دەدات بە ژنانی وڵاتەکەی کە مەترسی شێرپەنجەی مەمک بۆ نیوە کەمدەکاتەوە
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی جێهێشت و هیچ بەرەپێشچوونێک لە ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەستی مرۆیی بەدی ناکرێت
واشنتن پۆست
- لەکاتی وەرگرتنی گوتەکانی لە دادگایەکی نیویۆرک، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا بەتوڕەیی وەڵامدەداتەوە
- شەڕ و پێکدادان لە باکوری غەزە چڕبووەتەوە و ئەمریکا ناتوانێت ئاگربەست لەلایەن ئیسرائیلەوە مسۆگەربکات
- شارەزایان دەڵێن، زیرەکی دەستکرد ناتوانێت رێنمونی دروستی داواکارییەکانی هاککەران بکات
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل ئۆپراسیۆنەکانی بۆ رووخاندنی تونێڵەکانی حەماس فراوانتردەکات
- ناتانیاهو دەڵێت، ئەگەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکەوێتە دەستی ئێران و بریکارەکانی، دواتر سەرەی ئەوروپا دێت
- سەربازێکی ئیسرائیلی-ئەمریکی 20 ساڵ، بە چەقۆ لەلایەن هێرشبەرێکی 16 ساڵیی لە قودس کوژرا
عەرەب نیوز
- سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت، غەزە بووە بە “گۆڕستانی منداڵان”
- نێرگز محەمەدی، خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە زیندانێکی تاراندا لە خواردن مانیگرتووە
- کەرتی تایبەت لە سعودیە لە مانگی رابردوودا 10 ملیۆن و 700 هەزار کارمەندی هەبووە و تەنها 2 ملیۆن و 300 هەزاری هاوڵاتی وڵاتەکەبوون
رۆژنامە فارسییەکان
شەرق
- خامنەیی لە دیدارى لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق گوتی، “پێویستە لە گوشارخستنەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل بەردەوام بین”
- دەبێ دیموکراتەکان لە چارەنووسی خۆیان بترسن؛ دۆناڵد ترەمپ لە وەدەستهێنانی بیروڕای گشتیدا پێش دەکەوێت و پێشبینیەکان لە قازانجی کۆماریخوازەکانە
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە سەردانەکەیدا بۆ عێراق گوتی، ئەمریکا خوازیاری شەڕ و تێکهەڵچوونی سەربازی لەگەڵ ئێران نییە
ئەبرار
- لەسەردانەکەیدا بۆ تورکیا، بلینکن پێشوازی فەرمی لێنەکراو و ئەردۆغان ئامادەنەبوو بیبینێت
- زێلێنیسکی دەڵیت، لە ماوەی 24 کاتژمێردا دۆناڵد ترەمپ بە قەناعەت دێنێت کە ناتوانێت کۆتایی بە شەڕ لە ئۆکراین بهێنێت
- خامنەیی لە دیداری لەگەڵ سودانیدا گوتی، دۆڕاوی سەرەکی شەڕی غەزە، رژێمی زایونیستی ئیسرائیلە
رەسالەت
- لە دیداریدا لە گەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، عەلی خامنەیی ئەمریکا بە هاوبەشى جینایەتەکانی ئیسرائیل لە غەزە دەزانێت
- ئاوارەکانی غەزە بەهۆی کەمئاوی و برسێتییەوە لە دۆخێکی مەترسیداردان؛ منداڵان دەمرن، نەخۆشی جۆراوجۆر تێیاندا بڵاوبووەتەوە و هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو، شوێنەواری لەسەر باری دروونییان داناوە
- 30%ـی خەڵکی ئێران پێویستیان بە پێڕاگەیشتنی دەروونناسی هەیە
کەیهان
- بۆ روبەڕوبوونەوە لەگەڵ خەڵکی فەلەستین، رژێمی ئیسرائیل بە پێدانى موچەى زۆر خەڵک دادەمەزرێنێت
- بەرەی مقاومەت بە هێرشی تێکەڵاو و بەردەوام هێرش بۆ سەر بنکە سەربازییەکانی عێراق و سوریا درێژە پێدەدات
- چەندین کەرەستەی پێوەندیکگرتن کە لە ئەمریکاوە بۆ مەولانا عەبدولحەمید نێردرابوون، لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ئێرانەوە دەستیان بەسەردا گیرا
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییهت
- دوای كۆنگرهی جهههپه پهیڕهوێكی گشتگیری ناوخۆ دهنووسرێتهوه
- نهتهوهیهكگرتووهكان دوای لهدهستدانی 88 كارمهندی له غهزە بانگهوازی بۆ ئاگربهست تازەکردەوە
- بانگهشه دهكرێت بلینكن داوای له فیدان كردووه لهپێناو ئازادكردنی بارمتهكانی لای حهماس نێوهندگیری بكات
حوڕییهت
- دوای دووجار دواخستنی، بلینكن سهردانی توركیای كرد، به ساردی پێشوازیی لێكراو و ئهوهی دهستنهكهوت كه بۆی هاتبوو
- سكرتێری گشتی نهتهوهیهكگرتووهكان: غهززه بووه گۆڕستانی منداڵان
- فیدان بۆ بلینكن: ئهمریكا وهک پارێزگاریكارێک له تاوانهكانی ئیسرائیل تهماشا دهكرێت
ئهڤرهنسهل
- له ماوهی مانگێكدا له هێرشهكانی ئیسرائیلدا 36 رۆژنامهوان كوژراون
- كورتهێنانی بازرگانی دهرهكی له ماوهی 10 مانگدا گهیشته 94 ملیار دۆلار
- ئۆزگور ئۆزهل ئهنجوومهنی پارتیشی گۆڕی و لهكۆی 60 ئهندام 51یان له لیستهكهی ئهو بوون
بیرگون
- ئهگهر هێزی كڕینی نهبێت، زیادكردنی موچه تهنها مانگێک بهرگه دهگرێت
- رووداوهكانی پهیوهست به بهرزكهرهوهكان له بهشه ناوخۆییهكانی توركیا له حاڵهتهوه خهریكه دهبنه دیارده، له 11 رۆژدا 9 رووداو
- توركیا بووهته وڵاتی تاوان: له ماوهی 48 كاتژمێردا 7 هێرشی چهكداریی و 6 ئۆپراسیۆنی پهیوهست به ماددهی هۆشبهر ئهنجامدران