40
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- لە چوارچێوەی سەردانێکی هەرێمی سودانی لە تارانە
- توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای تازە لە کوردستان تۆمارکراوە
- سودانی فەرمان دەکات بە باشکردنی جۆری ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە
شەرقولئەوسەت
- پارتی بارەگاکەی رادەستی زانکۆی کەرکوک کرد
- ئێران بەردەوامە لە ناردنی هاوکاری سەربازی زیاتر بۆ نێو سوریا
- نەتەنیاهۆ ئەو وەزیرەی سزادا کە هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی کردبوو لە غەزە
عەرەب
- میلیشیاکانی سەر بە تورکیا، زەیتوونەکانی عەفرین بە تاڵان دەبەن
- ئێران داوای عێراق بۆ سنوردانان بۆ میلیشیاکان رەتدەکاتەوە
- ئاژانسی فرانس پرێس داوای لێکۆڵینەوە دەکات لە هۆکاری بۆمبارانکردنی نوسینگەکەی لە غەزە
زەمان
- عێراق فڕۆکەیەکی پڕ هاوکاری مرۆیی بۆ غەزە دەنێرێت
- شارەوانی بەغداد هەزار یەکەی نیشتەجێبوونی پڕ خزمەتگوزاری بنیات دەنێت
- عێراق ئامادەکاری دەکات بۆ بەشداری لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی کەشوهەوا
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیەن
- هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەزە چڕبوونەتەوە و توندوتیژییەکانی سەرسنوریی لوبنان لەزیادبووندان
- دوای دەربازبوونیان لە کەرتی غەزە، سەرۆکوەزیرانی سکۆتلەندا هەمزە یوسف بە خەسو و خەزوری شادبووەوە
- ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەردانەکەیدا بۆ رۆژەهەڵاتی ناوەڕاست بۆ تاوتوێکردنی دۆخی غەزە گەیشتە تورکیا
واشنتن پۆست
- ئیسرائیل میوانداریی بەڕێوەربەی ئاژانسی هەواڵگریی سی ئای ئەی ئەمریکی کرد وەک هەوڵێک بۆ دووپاتکردنەوەی هەوڵەکانی ئەنتۆنی بلینکن
- دۆناڵد ترەمپ و هاوپەیمانەکانی پلان دادەنێن تۆڵە بکەنەوە و وەزارەتی داد بەکاربهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە رەخنەگرەکانیان ئەگەر هەڵبژاردنەکانی 2024 ببەنەوە
- وێنەی روتی ساختەی دروستکراوی زیرەکی دەستکرد زیادیکردووە و ژیانی راستەقینەی هەرزەکاران لەناودەبات
ئۆرشەلیم پۆست
- سوپای ئیسرائیل بەڵگەی بەکارهێنانی نەخۆشخانەکانی غەزە وەکو قەڵغان لەلایەن حەماسەوە بڵاودەکاتەوە
- بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت هیچ ئاگربەستێک راناگەیەنێت تا بارمەتەکان ئازادنەکرێن
- کەمی بەرچاوڕوونی سوپای ئیسرائیل لەبارەی تونێڵەکانی حەماس کاریگەریی درێژخایەنی دەبێت لەسەر شەڕی غەزە
عەرەب نیوز
- کۆمکاری عەرەبی لەبارەی دەنگۆی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمییەوە دەڵێت ئەوە دەرخەری تێڕوانینە رەگەزپەرستانەکەی ئیسرائیلییەکانە بەرامبەر فەلەستینییەکان
- هێزی چەکداری بەرپەرچدانەوەی خێرای سودان دەڵێن بارەگای سوپای وڵاتەکەیان لە رۆژئاوای دارفور کۆنترۆڵکردووە
- بەپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا داوادەکەن شەڕەکە بوەستێت و ئاگربەست رابگەیەندرێت
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- واشنتن بۆ جاری دووه‌م درۆنى سەربازى له سوریا خسته‌خواره‌وه و بانگه‌شه ده‌كرێت هی توركیا بێت
- دوای سه‌رۆكی گشتیی، جه‌هه‌په ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارت و دامه‌زراوه‌ی باڵای جڵهوگیریشی هه‌ڵبژارد، شاره‌زایان پێیان وایه گۆڕانكارییه‌كه له شه‌قامیشدا ده‌نگدانه‌وه‌ی ده‌بێت
- له زۆرێک له وڵاتانی جیهان و له‌سه‌روویانه‌وه له ئه‌مریكا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا پشتیوانی له فه‌له‌ستین ده‌كرێت و داوای ئاگر به‌ست ده‌كرێت
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- له پارێزگای ئایدن لافاو بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دوو كه‌س، له ئیزمیر ماڵ و شوێنكاره‌كان بوون به ژێر ئاوه‌وه
- له دوای ده‌ستووری كوده‌تاوه له ساڵی 1980، زانكۆكان زانست نا، به‌ڵكو كارمه‌ند به‌رهه‌م ده‌هێنن
- ئاماره فه‌رمییه‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن قه‌رزكردن له بانک له ماوه‌ی ساڵێكدا سێ هێنده زیادی كردووه، كرێكاران به قه‌رزی بانكێک قه‌رزی بانكێكی دیكه ده‌ده‌نه‌وه
حوڕییه‌ت
- ئۆزگور ئۆزه‌ل ده‌ڵێت، رێگه‌نادات دڵشكاوییهكانی نێو هۆڵی كۆنگره بچێته ده‌ره‌وه و ئه‌كره‌م ئیمامۆغڵوش دەڵێت، داوای گه‌ردن ئازادیی له كلچدارئۆغڵو ده‌كه‌ن
- ئه‌ردۆغان: كه‌مال كلچدارئۆغڵو به سه‌رده‌سته‌ی تیرۆر (سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش)ی گوت خوا حافیز و ئه‌وه‌ی كه هاته شوێنی سڵاوی بۆ نارد، ئه‌مانه هه‌موو یه‌ک شتن
- تا دێت له جیهاندا تووڕه‌یی له‌به‌رامبه‌ر ئیسرائیل‌دا فراوانتر ده‌بێت و ته‌نانه‌ت خۆپیشانده‌ران له ته‌ل ئه‌بیب نه‌تانیاهۆ به مرۆڤكوژ ناوده‌به‌ن
جمهووریه‌ت
- وه‌به‌رهێنه‌ران به‌هۆی هه‌ڵكشانی تێچووهكانهوه هه‌ڵدێن و 3.3 ملیاریان له توركیا بردووه بۆ میسر، جه‌زائیر، تونس و ئوردن
- ئیسرائیل سه‌ره‌ڕای به‌رده‌وامی بۆردومان، ئۆپراسیۆنی زه‌مینیش به‌ڕێوه‌ده‌بات و ژماره‌ی كوژراوان له 10 هه‌زار نزیكبووه‌ته‌وه
- ئۆزگور ئۆزه‌ل ده‌ڵێت، بوله‌نت ئه‌جه‌ڤیت ده‌كه‌نه نمونه‌ی باڵای خۆیان كه جه‌هه‌په‌ی گه‌یاندووه‌ته ده‌سه‌ڵات
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانی میلیونان کەس لە پێنج کیشوەری جیهان دژ بە شەڕ، شەڕ لە غەزە بەردەوامە و خەسارەکان قورسن
- سەرۆکی نوسینگەی سیاسیی حەماس (ئیسماعیل هەنییە) چاوی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، عەلی خامنەیی کەوت
- هاوکات لەگەڵ دوایین سەردانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە سوریا لە لایەن بەرەی مقاومەتی عێراقەوە موشەکباران کران
جەوان
- وەزیرێکی حکومەتی ئیسرائیل داوا دەکات غەزە بکرێتە ئامانجی بۆمبی ئەتۆمی و سەرۆکوەزیرانی پێشوویش دەڵێت، جارێ دەست راگرن، دیلەکانی خۆمان لەوێن
- فەلەستین بۆتە پرسی سەرەکی جیهان، بەڵام هێندێک لە رۆژنامەکانی ئێران هەر بۆشیان گرنگ نییە
- سەرۆککۆماری ئێران دەڵێت، شەڕکردن لەگەڵ حەماس، شەڕکردنە لە گەڵ دیموکراسی
شەهروەند
- بەهاوکاری ناوەندە ئەمنییەتییەکانی هەر دوو وڵاتی ئێران و ئەفغانستان، سێ سیخوڕی ئیسرائیل لە کوێستانەکانی نێوان ئەم دوو وڵاتە دەستگیرکران
- وەزیری بەرگریی ئێران داوا لە ئەمریکا و ئیسرائیل دەکات شەڕی غەزە رابگرن و دەڵێت، ئەگەر ئەوە نەکەن، چاوەڕوانی زیانى گەورە بن
- خامنەیی پێویستیی پشتیوانیی هەمەلایەنە و بەکردەوەی وڵاتانی ئیسلامی لە غەزە دووپاتکردوە
ئێران
- ئەمجارەیان زایونیستەکان بە بۆمبی ئەتۆمی هەڕەشە لە غەزە دەکەن
- فەلەستینییەکان لە بێهەڵوێستیی وڵاتانی عەرەبی ناهومێد و نیگەرانن نە لە قسەکانی حەسەن نەسروڵڵا و حیزبوڵڵا
- ژووری شەڕی ئیسرائیل دژ بە غەزە لە ئەمریکایە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشکاوانە رایگەیاند کە کۆتایی شەڕی غەزە بە قازانج نازانێت