42
زوومى رۆژنامە ئینگلیزییەکان
سەندەی تایمز
- هێزەکانی ئیسرائیل پێشڕەوی دەکەن بۆ نێو شاری غەزە و دەڵێن هەر تونێڵێک بدۆزینەوە دەیتەقێنینەوە
- لە ئۆکراین چەندین هەڵمەت راگەیەندراوە بۆ ئاساییکردنەوەی باری دەروونی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی جەنگەوە توشی ناخۆشی بوون یان دایک و باوکیان لەدەستداوە
- دوای 11 ساڵ لە مردنی ژنێکی خەڵکى کینیا، پۆلیسی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوە لە سەربازانی بەریتانیا دەکات لەبارەی کوشتنییەوە
واشنتن پۆست
- ئەمریکا دەڵێت نزیکەی 400 هەزار هاوڵاتیی لە باکوری غەزەدا ماونەتەوە و هێشتا لە بەرەکانی جەنگن
- قەیرانی کەشوهەوا لە باشوریی سودان دۆخی ئەو وڵاتە هێندەی دیکە خراپتر دەکات و خەڵکی شتانێک دەخۆن کە بە مێشک‌دا نایەت
- ئەنتۆنی بلینکنی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای وچانێکی مرۆییی دەکات لە غەزە نەک ئاگربەستی تەواوەتیی
ئۆرشەلیم پۆست
- ئیسرائیل و ئەمریکا لە ناکۆکیی دان لەسەر وچانێکی مرۆیی بۆ شەڕی غەزە و بلینکن داوای سەرکردە عەرەبەکان بۆ ئاگربەست رەتدەکاتەوە
- باڵیۆزی ئیسرائیل لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت حەماس چەکدارەکانی بە ئامبوڵانس دەگوازێتەوە
- بنیامین ناتانیاهوی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هۆشداریی دەداتە حەسەن نەسروڵڵای سەرۆکی حزبوڵڵا کە نەوێرێت ئیسرائیل تاقیبکاتەوە
عەرەب نیوز
- ئەنتۆنی بلینکن داوای سەرکردە عەرەبەکان بۆ راگەیاندنی ئاگربەست رەتدەکاتەوە لەکاتێکدا ئیسرائیل قوتابخانە لە غەزە دەکاتە ئامانج
- دۆخی هەرێمی دارفۆری سودان بەهۆی شەڕیی ناوخۆییەوە تا دێت خراپتر دەبێت و ژنان و کچان دەڕفێندرێن و بەکۆیلە دەکرێن
- رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا دەڵێت ناتانیاهو چیتر ئەوکەسە نییە کە بتوانیین قسەی لەگەڵدا بکەینەوە
زوومى رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئەمریکا ئاڵوگۆڕی زانیاریی هەواڵگری لەگەڵ عێراق رادەگرێت
- ئیسرائیل دادگای تایبەتمەند بۆ دادگایی‌کردنی چەکدارانی حەماس دادەمەزرێنێت
- واشنتن و برۆکسل جارێکی دیکە پشتگیریی خۆیان بۆ ئۆکراین دووپاتکردەوە
ئەلعرەب
- عەرەب و ئیسرائیلییەکان لەکاتی شەڕدا دژی حەماسن
- میسر نرخی بەنزین بەرزدەکاتەوە
- کۆبوونەوەی لوتکەی نێودەوڵەتی لەسەر مەترسییەکانی زیرەکیی دەستکرد بەڕێوەدەچێت
ئەلزەمان
- سودانی: ئەوەی لە غەزە روودەدات تاقیکردنەوەیەکی ئەخلاقییە بۆ جیهان
- ئیسرائیل ئارامى مرۆیی رەتدەکاتەوە و ئۆتۆمبێلی فریاگوزاریی بە ئامانج دەگرێت
- عیراق دەچێتە نێو رێککەوتنامەی پاراستنی کەلەپورەوە
قودسی عەرەبی
- شەڕی غەزە لە مانگ نزیکدەبێتەوە و هێرشی زەمینی فراوان دەکرێت
- موشەکەکانى حوسییەکان دژی ئیسرائیل، ئاماژەیەکی مەترسیدارە بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- گروپەکانی نزیک لە ئێران لە سوریا بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی ئەمریکا
-
زوومى رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- دڕنده‌یی سه‌ر غه‌زه مانگێكه به‌رده‌وامه، به‌و وڵاتانه‌شه‌وه كه له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌نگی نه‌خێریان به‌رز كردبوویه‌وه هیچ لایه‌نێك هه‌وڵ بۆ وه‌ستاندنی شه‌ڕ نادات
- ئه‌ردۆغان په‌له‌ی نییه و كۆبوونه‌وه‌ی زۆره؛ ده‌ڵێت: كۆبوونه‌وه‌كانمان رۆژانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بن و لووتكه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی گرنگه
- به‌هۆی به‌تایبه‌تكردنی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه، له هه‌ر سێ نه‌خۆشێك یه‌كێكیان ناتوانن ده‌ستیان به خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی بگات
حوڕییه‌ت
- بۆردومانه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر هه‌ریه‌ك له نه‌خۆشخانه، ئه‌مبوڵانس، خوێندنگه و مزگه‌وته‌كان به بیانی بوونی چه‌كدارانی حه‌ماس، تاوانی جه‌نگن
- ئه‌مڕۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا ده‌كات
- ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت نهتانیاهومان سڕیوه‌ته‌وه به‌ڵام ناتوانین به ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل بپچڕێنین
سۆزجو
- قه‌یرانی شوێنی مانه‌وه‌ی خوێندكاران تا دێت گه‌وره‌تر ده‌بێت به‌ڵام ده‌سه‌ڵات نایبینێت؛ بۆ درووستكردنی به‌شه ناوخۆیی 5.8 ملیار و بۆ درووستكردنی گرتووخانه 13.6 ملیار خه‌رجده‌كرێت
- له‌نێو جه‌هه‌په‌دا قۆناغی 13 ساڵه‌ی كه‌مال كلچدارئۆغڵو كۆتاییهات و ئۆزگور ئۆزه‌ل بووه 8همین سه‌رۆكی گشتیی پارتی گه‌لی كۆماریی
- مه‌همه‌ت شیمشه‌ك نه‌یتوانیوه له ماوه‌ی پێنج مانگدا ده‌ستكه‌وتی هه‌بێت، له‌وه‌تی ده‌ستبه‌كاربووه نرخی دراوی بیانی، باجه‌كان و هه‌ڵاوسان تا دێت زیاد ده‌كه‌ن
جمهورییه‌ت
- له كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌دا، ئێستا ئیتر نۆره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارته
- 30 هه‌زار كه‌س كه 10%یان منداڵن چاوه‌ڕێی چاندنی ئه‌ندامانی جه‌سته و بهخشهرهكانن
- هێرشه‌كان تا دێت توند ده‌بنه‌وه، ئیسرائیل هێرشیكرده سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك كه په‌نابه‌ران وه‌ك په‌ناگه به‌كاریان ده‌هێنا
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: گەردەلوولی ئەقسا لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتیدا هاوسەنگی هێزی گۆڕی
- توندڕەوانی چاکسازیخواز لە نێوخۆی ئێران، گوتەبێژانی نافەرمی رژێمی تاوانکاری ئیسرائیلن
- وەزیری دەرەوەی ئێران داوا لە وەزیری دەرەوەی بەریتانیا دەکات لە روانگەیەکی واقعبینانەوە سەیری ئاڵوگۆڕەکانی ناوچەکە بکەن
ئەبرار
- بەهۆی کەمبوونی مامۆستا لە قوتابخانەکان، قوتابیان دەبنە مامۆستا؛ زیرەکەکان وانە بە هاوڕێیانی پۆلی خۆیان دەڵێنەوە
- ئەمریکا داوای ئاشتبوونەوەی ئۆکراین لەگەڵ رووسیا دەکات و ئۆکراین دژی راگەیاندنی ئاشتییە لەگەڵ کرێملین
- بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکى نەهێنی سوپای عێراق خۆی بۆ ئەگەری شەڕێک لە ناوچەکەدا ئامادەدەکات
رەسالەت
- بایدەن کەسابەت بە شەڕی غەزەوە دەکات و هەڵوێستەکانی کۆشکی سپی دەخاتە ژێر پرسیارەوە
- وەزیری پێشووی دەرەوەی لوبنان: بێدەنگبوونی وڵاتانی عەرەبی بەرامبەر بە شەڕی غەزە هیچ پاساوێک هەڵناگرێت
- هاوحیزبییەکانی ناتانیاهۆ بە مەبەستی لادانی ناوبراو خەریکی خۆڕێکخستنن و ئەگەری کودەتایەک لەئارادایە
جەوان
- دوای 20 کاتژمێر لە هەڕەشەکانی حەسەن نەسروڵڵا، حیزبوڵلا بە بۆمبی نەناسراو هێرشی بۆسەر ئیسرائیل دەستپێکرد
- شەقامەکانی ئێران پڕە لە گەردەلوولی “مەرگ بۆ ئەمریکا” و “مەرگ بۆ ئیسرائیل”
- بۆ پشتیوانی لە خەڵکی غەزە، خۆپێشاندانەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تا رۆژئاوا درێژەی هەیە و داهاتوو بۆ خەڵکی فەڵەستینە