59
رۆژنامە عەرەبییەکان
شەرقولئەوسەت
- ئیسرائیل ئاگربەست دەبەستێتەوە بە رزگارکردنی بارمتەکانەوە
- حەسەن نەسروڵڵا ستایشی بەئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا دەکات لە سوریا و عێراق
- سەدر داوا لە چوار وڵاتی عەرەبی دەکات رێگا بدەن لایەنگرانی بەرەو سنووری فەڵەستین بڕۆن
عەرەب
- بوونی ئەمریکا لە یەمەن لە رووی سەربازیەوە و بە سنورداری، ئامانجێکی دیکە میلیشیاکان زیاد دەکات
- هۆکارەکانی شکست دیارە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی عێراق
- ئوردن ئامادەکاری دەکات بۆ رووبەرووبونەوەی لێکەوتەکانی جەنگی غەزە
زەمان
- نەسروڵڵا جەختدەکاتەوە لە چوونە ناو جەنگ و چارەنووسی ناوچەکە بە سەرکەوتنی غەزەوە دەبەستێتەوە
- عێراق رێکاری زیاتر دەگرێتەبەر بۆ روبەڕوبوونەوەی هەر لێکەوتەیەکی جەنگی غەزە و فراوانبوونی جەنگەکە
- نێچیرڤان بارزانی و ماکرۆن باسیان لە چاکسازییەکانی پێشمەرگە کرد
قودسی عەرەبی
- نەسروڵڵا هەموو ئەگەرەکان لەگەڵ ئیسرائیل بە کراوەیی بەجێدەهێڵێت
- درۆنی ئەمریکی بەسەر غەزەوە دەفڕێت بۆ هاوکاری لە گەڕاندنەوەی بارمتەکان
- ئەڵمانیا سوتاندنی ئاڵای ئیسرائیل بە تاوان دادەنێت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
فاینانشیەڵ تایمز
- چەند هیوایەک بۆ زیاتر گەشەسەندنەوەی ئابوری ئەمریکا لە ئێستادا بەدی دەکرێت و تەنها مانگی رابردوو 150 هەزار هەلی کار دابینکراوە
- دوێنی پشتیوانانی حزبوڵڵا بەر لە گوتارەکەی حەسەن نەسروڵڵا پشتیوانی خۆیان بۆ حەماس لە شەڕی غەزەدا دوپاتکردەوە
- سوێلا براڤەرمان وەزیری ناوخۆی بەریتانیا چەند رێکارێک دەگرێتەبەر بۆ کەمکردنەوەی خێوەتی ئەو کەسانەی کە لەسەر شەقامەکان لە بێماڵیدا دەخەون
واشنتن پۆست
- تونێڵەکانی غەزە شەڕی سێ دوورییان 3D هێناوەتەکایەوە و چەکدارانی حەماس لە سەرەوە، شەقامەکان و لە ژێرەوەش تەقەدەکەن
- دوای روداوی تەقەکردنەکەی ویلایەتی مەینی ئەمریکا کە 18 کوژران، خەڵکی توڕە و خەمبارن و داوای گۆڕانکاریی دەکەن بۆ ئەوەی روداوی هاوشێوە دەبارە نەبێتەوە
- شەڕی دووری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەریکە هاوڕێ و خێزانەکان لە ئەمریکا لەیەکتریی جیادەکاتەوە (بەهۆی بیروڕای جیاوازەوە)
ژاپۆن تایمز
- شارەزایانی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێن بۆ رێگەگرتن لە روودانی جینۆساید لە غەزە خەریکە کات تەواو دەبێت
- لاوازبوونی بەهای دراوی یەنی ژاپۆنی کاریکردووەتەسەر پلانی خەرجییەکانی کەرتی سەربازیی وڵاتەکە
- خوێندکارێکی هەرێمی هۆنگ کۆنگی چین بەهۆی ئەوەی لە ژاپۆن پۆستێکی بۆ هاندانی خەڵکی دژی حکومەتی چین کردووە بە دوو مانگ زیندانیکردن سزادرا
عەرەب نیوز
- ئیسرائیل بەرهەڵستیی داوایەکی ئەمریکا دەکاتەوە بۆ راگرتنی بۆمبارانی غەزە بەمەبەستی گەیاندنی هاوکارییەکان
- حزبوڵلا هەڕەشەی فراوانبوونی شەڕی غەزە و ئیسرائیل دەکات ئەگەر ئیسرائیل شەڕی سەر غەزە رانەگرێت
- نەیمار، ئەستێرەی بەرازیلی و یاریزانی یانەی هیلالی سعودیی بەهۆی نەشتەرگەرییەوە بۆماوەی ساڵێک لە یاریکردن دادەبڕێت
رۆژنامە تورکییەکان
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ئازادی رۆژنامه‌وانی داوا ده‌كه‌ن كۆتایی به گێچه‌ڵه‌كان دژی رۆژنامەنووسانى له توركیا بهێنرێت
- ئه‌گه‌ر بێت و پێشبینییه‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی بۆ هه‌ڵاوسان له كۆتایی ساڵدا راست ده‌ربچێت، كه 65%ه، ئه‌وا مووچه‌ی خانه‌نشینان 37% و مووچه‌ی كارمه‌ندانی حكومه‌ت 49% و باج 58% زیادده‌كات
- كۆنگره‌ی جه‌هه‌په؛ ململانێی راسته‌قینه له دیاریكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پارته كه به‌ربژێره‌كانی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان دیاری ده‌كه‌ن
حوڕییه‌ت
- راگه‌یه‌ندراوی كۆتایی لوتكه‌ی ده‌وڵه‌ته توركه‌كان: سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی سه‌ر سڤیله‌كان ده‌كه‌ین و داوای ئاگربه‌ستی ده‌ستبه‌جێ له غه‌زه ده‌كه‌ین
- ئیسرائیل جارێكی دیكه سڤیله‌كانی به ئامانج گرت؛ 14 كه‌سی له‌و سڤیلانه كوشت كه به‌ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌یه‌وه چووبوون و به‌ره‌و باشوری كه‌رتی غه‌زه به‌ڕێكه‌وتبوون
- رۆژی بڕیاردان له‌نێو جه‌هه‌په؛ ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی گشتیی هه‌ڵده‌بژێردرێت
سۆزجو
- له كۆنگره‌ی جه‌هه‌په‌دا روونده‌بێته‌وه؛ سه‌رۆک ده‌كه‌وێته لای كێ؟ ناوه‌ندی گشتیی یان به‌ره‌ی گۆڕانكاری؟
- ئیسرائیل له غه‌زه له هه‌ر كاتژمێرێكدا شه‌ش منداڵ ده‌كوژێت
- له 2024 نرخی هه‌موو شتێک به‌رز ده‌كرێته‌وه
جمهورییه‌ت
- رۆژه گه‌وره‌كه له نێو جه‌هه‌په‌دا؛ چوار كاندید بۆ بردنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆک هه‌یه
- هیچ كه‌سێک نییه كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌زه رابگرێت؛ باكووری كه‌رته‌كه به ته‌واوه‌تی گه‌مارۆ دراوه
- رۆژنامه‌نووسە ده‌ستگیركراوه‌كان دوای ئازادكردنیان؛ به‌رده‌وام ده‌بین له كاری رۆژنامه‌وانی
رۆژنامە فارسییەکان
شەهروەند
- ئەگەر رەشەکوژیی خەڵکی غەزە کۆتایی پێنەهێنن، بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەکرێتە ئامانجی هێزەکانی مقاومەت
- لەسەردانەکەی سەرۆککۆماری ئێران بۆ شاری سنە 150 زیندانی ئازاد کران و چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاریش پەردەیان لەسەر لادرا
- ژمارەی کوژراوانی خەڵکی فەلەستین بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل، سنوری 9000 کەسی تێپەڕاند
جەوان
- فەرماندەی سوپای پاسداران دەڵێت، غەزە بەشی 10 ساڵی دیکەی تۆڵە لەدڵی موسڵمانەکاندا چاندووە
- فمینسیتەکانی جیهان لە کوێن، ئایا ژنانی فەلەستین مافی ژیانیان نییە، کە بەرامبەر بە چارەنووسیان بێدەنگ و بێهەڵوێستن؟!
- ساڵانە لە ئێران 4000 کەس بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە گیانلەدەستدەدەن
ئێران
- تاران و دەوحە و ئەنقەرە پێکەوە کار لەسەر کۆتاییهێنان بە شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەکەن
- لە سەردانەکەیدا بۆ سنە، رەئیسی بەڵێنییەکانی حکومەتی جێبەجێ کرد و چەندین پڕۆژەی نیوەکارە وەکارکەوتن
- ئەمریکا درێژە بە پشتیوانیکردنی لە جینایەتەکانی ئیسرائیل دەدات؛ پەرلەمانی نوێنەرانی ئەمریکا بڕی 140.3 میلیار دۆلاری بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل پەسەند کرد
شەرق
- حەسەن نەسروڵلا بانگەشەى رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەپەیوەندى لەگەڵ فەلەستینیبوونی گەردەلوولی ئەقسا دووپاتکردوە
- راوەستانی کۆشکی سپی و کۆنگرەی ئەمریک بەرامبەر بە یەکتر؛ حکومەتی بایدن دەڵێت، گەڵاڵەی دیاریکردنی یارمەتیی 14.3 دۆلاری بە ئیسرائیل ڤێتۆ دەکات
- لەسەردانەکەی رەئیسی بۆ شاری سنە: جێبەجێکردن و وەکارخستنی دوو گەورە پڕۆژەی رێگای ئاسن و کردنەوەی فڕۆکەخانە لەشاری سەقز
ئەبرار
- جیهان هێز و دەسەڵاتی راوەستان و روبەڕووبوونەوەی لەگەڵ جینایەتەکانی ئیسرائیل بەرانبەر بە خەڵکی فەلەستین لەدەستداوە
- سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا رایگەیاند، لە شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین ماندوو بوون
- روسیا دەڵێت، رێژیمی ئیسرائیل داگیرکەرە و مافی ئەوەی نییە بەرگرى لە خۆی بکات