زووم:
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێم راگەیەنراوێکی لەبارەی ئەو شەپۆلە بارانە بڵاوکردەوە، کە ئەمڕۆ زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی گرتەوەو بە گوێرەی راگەیەنراوەکەش، زۆرترین رێژەی باران لە هەولێر باریوە، کە زیاتر لە 28 ملیم بووە.
هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، ئەو شەپۆلە بارین بارینەی، کە ئەمرۆ هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە لە ناوچەکانی باکور و ناوەراستی هەرێم کۆتایی هات و لە ئێستادا لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵات و ناوچەکانی باکوری رۆژهەڵات و هەندێک ناوچە گەرمیان کاریگەری بە لاوازی ماوەتەوە.
وەزارەتەکە پێشبینی کردووە، کە شەپۆلەکە تا دوای نیوە شەو لە ناوچانەش کۆتایی پێ بێت لە گەڵ دروست بوونی تەمێکی کەم لە هەندێک ناوچەی شاخاوی، هەروەها سبەی ئاسمان پەڵەهەور و نیمچە هەور دەبێت پلەکانی گەرما یەک پلە نزمتر دەبێتەوە
رێژەی بارانبانرینی 12 کاتژمێری هەندێک لە ناوچەکانی هەرێم:
هەولێر 28.2 ملم
شەمامک 27.5 ملم
پیرمام 22.7 ملم
سلێمانی 19.0 ملم
چەمچەماڵ 5.8 ملم
دهۆک 12.4 ملم
زاخۆ 15.2 ملم
ئاکرێ 1.2 ملم
ئامێدی 17.6 ملم
بامەرنێ 20.2 ملم
بازیان 5.6 ملم
دەبەدیخان 0.2 ملم
دوکان 11.2 ملم
هەڵەبجە 4.8 ملم
هەڵشۆ 2.2 ملم
کەلار 3.6 ملم
کانی ماسی 16.4 ملم
مانگیش 17.4 ملم
مەیدان 9.8 ملم
پێنجوێن 14.8 ملم
قەڵادزێ 7.6 ملم
باتوفە 15.0 ملم
کەرکووک 1.0 ملم
دووز 0.4 ملم
خانەقین 4.6 ملم