زووم:
پارتی گه‌لی كۆماریی (جه‌هه‌په)، رۆژی شەممە، 38هه‌مین كۆنگره‌ی ئاسایی خۆی ده‌به‌ستێت و تێیدا سه‌رۆكی گشتی پارته‌كه هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بڕیاره كۆنگره‌ی جه‌هه‌په، كه سبه‌ی كاتژمێر 10:00 له هۆڵی وه‌رزشیی ئه‌نقه‌ره ده‌ستپێده‌كات، ماوه‌ی دوو رۆژ بخایه‌نێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له رۆژی یه‌كه‌می كۆنگره‌دا سه‌رۆكی نوێی گشتیی پارته‌كه هه‌ڵببژێردرێت و له رۆژی دووه‌مدا ئه‌ندامانی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی پارت، كه 60 ئه‌ندام و دامه‌زراوه‌ی باڵای جڵه‌وگیری كه 15 ئه‌ندامن، هه‌ڵببژێردرێن.
جگه له كه‌مال كلچدارئۆغڵوی سه‌رۆكی ئێستای جه‌هه‌په، چوار كه‌سی دیكه ئاشكرایانكردووه ، خۆیان بۆ سه‌رۆكایه‌تی پارته‌كه ده‌پاڵێون.
له‌نێو ئه‌وانه‌شدا ناسراوترینیان ئۆزگور ئۆزه‌ل په‌رله‌مانتاری مانیسای جه‌هه‌په‌یه، كه هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارته‌كه‌یه له په‌رله‌مان و نوێنه‌رایه‌تی به‌ره‌ی “گۆڕانكاری” ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربژێرێك ببێته سه‌رۆكی گشتیی پێویستی به ده‌نگی زۆرینه‌ی ساده‌ی 1368 ئه‌ندامی كۆنگره‌یه.
پارتی گه‌لی كۆماری وه‌ك یه‌كه‌م پارتی سیاسی توركیا له 9ی ئه‌یلوولی 1923دا له‌لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری كۆماری توركیا، مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركه‌وه دامه‌زرێنرا و تا ئێستا 37 كۆنگره‌ی ئاسایی ئه‌نجامداوه.