94
رۆژنامە عەرەبییەکان
عەرەبی جەدید
- ناکۆکی قوڵ لەنێوان گروپە چەکدارییەکانی عێراق هەیە لەسەر تێوەگلان لە شەڕی غەزە
- گومان لە توانای ئیسرائیل بۆ سەرکەوتن دەکرێت
- جیهانی ئیسلامی دەتوانێت فشار بخاتەسەر ئیسرائیل بۆ وەستاندنی شەڕی غەزە
شەرقئەوسەت
- ئەمریکا هۆشداری دەداتە عێراق لە دابڕان بەهۆی هێرشی گروپە چەکدارییەکانەوە
- فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆکوژ شەڕی بەرەی باشوری لوبنان گەرم دەکات
- فەڕەنسا رێگری دەکات لە سەرکۆنەکردنی کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە غەزە
قودسی عەرەبی
- شارەزایانی نێودەوڵەتی: غەزە روبەڕووی کۆمەڵکوژی بووەتەوە.. 15 کۆمەڵکوژی لە 24 کاتژمێردا
- حەماس دەڵێت ئەڵمانیا بەشدارە لە تاوانەکان دژی فەلەستینییەکان
- میدیایەکی ئیسرائیلی ئاشکرایکرد کە سەربازانی ئیسرائیل ماڵی جولەکە هاوردەکانیان لە دەوروبەری غەزە دزیوە
ئەلعەرەب
- کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەستوەستاوە لە دیاریکردنی چارەنوسی غەزە دوای شەڕ
- هێزەکانی وەڵامدانەوەی خێرا دۆخێکی نوێ لە سودان دروستدەکات
- هیچ کەسێک لێپرسینەوە لە بکوژی رۆژنامەنوسان ناکات، نە لەکاتی جەنگ نە لەکاتی ئاشتی
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
زە تایمز
- ئێلۆن مەسک، خاوەنی تویتەر و تێسلا و سپەیس ئێکس: زیرەکیی دەستکرد مانای وایە ئیتر نابێ مرۆڤ کار بکات
- سوپای ئیسرائیل لە پێشڕەویدان لەناو کەرتی غەزە و زیاتر چوونەتەپێشەوە بۆ ناو شارەکە
- کۆمپانیاکانی کۆکردنەوەی پارەی غاز و کارەبا لە بەریتانیا پارە لەو دایکانەش وەردەگرن کە تازە منداڵیان بووە، بۆیە حکومەت بانگهێشتی کردوون
واشنتن پۆست
- مەترسییەکان زیانەکان بەهۆی هێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆناو غەزە چەند هێندە دەبن و مەترسی نوێی بۆ هاوڵاتیانیش دروستکردووە
- غەزە بووە بە گۆڕستانی منداڵان
- لە ئەمریکا خوێندنی ماڵەوە بە شێوەیەکی بەرچاو رووی لەبەرزکردنەوەکردووە بەراورد بە چەند ساڵی پێشتر
ئۆرشەلیم پۆست
- حزبوڵا و سوپای ئیسرائیل لە باکوری ئیسرائیل روبەروی یەکتر بوونەتەوە و شەڕ بەردەوامە
- ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات بۆ رێگری لە فراوانبوونی شەڕەکە
- جوڵانەوەی سەروەری لە ئیسرائیل دروستبووە و داوای داگیرکردنی غەزە و مانەوە تێیدا دەکات بۆ پاراستنی سەروەری ئیسرائیل
عەرەب نیوز
- تانکەکانی ئیسرائیل لە دەروازەکانی غەزەدان و حەماس لە تونێلەکانەوە شەڕیان لەگەڵدا دەکەن
- پادشا و شازادەی جێنشینی سعودیە هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ هاوڵاتیانی غەزە
- حوسییەکانی یەمەن چەند هێرشێکی موشەکییان کردووەتە سەر ناوچەیەکی نزیک کەمپێکی ئاوارەکان لە ماریف کردووە
رۆژنامە تورکییەکان
جمهورییه‌ت
- وانه‌ی ئاین بۆ پۆله‌كانی یه‌ك و دوو و سێیش داده‌نرێت، خه‌نجه‌رێكی دیكه له په‌روه‌رده‌ی عه‌لمانی ده‌درێت
- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆردومانكردنی جەبالیا به تاوانی جه‌نگ ناوده‌بات و داوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست ده‌كات
- یاسای قەدەغەکردنی بڵاوکردنەوەی زانیارییکە ئۆپۆزسیۆن بە یاسای سانسۆر ناوی دەبات بووە بناغە بۆ لێکۆڵینەوە لە شەش رۆژنامەنوس
حوڕییه‌ت
- بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت جیاوازی له‌نێوان ده‌نگه‌كانی كه‌مال كلچدارئۆغڵو و ئۆزگور ئۆزه‌لدا نه‌ماوه له كۆنگره‌كه‌ی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا
- سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا: به‌رپرسانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئۆشویتز و سرێبرێنیتسا باجه‌كه‌یان دا و به‌رپرسانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی غه‌زه‌ش به دڵنیاییه‌وه باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن
- له‌كاتێكدا ئیسرائیل خه‌ریكه غه‌زه ته‌ختی زه‌وی ده‌كات، جوله‌كه نیشته‌جێكراوه‌كانی كه‌ناری خۆرئاواش كه چه‌كداركراون سه‌رگه‌رمی كوشتنی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان و ده‌ستگرتنن به‌سه‌ر ماڵ و موڵكیاندا
سۆزجو
- دوێنێ پۆلیس باندی تاوانكاریی كۆمارچێنۆی ده‌ستگیركرد، بێ ئه‌وه‌ی ئاگامان لێبووبێت هه‌موو شوێنێكی وڵاته‌كه‌مان پڕبووه له باند
- بانكی ناوه‌ندی پێشبینی هه‌ڵاوسانی له 58%ه‌وه بۆ 65% به‌رزكرده‌وه و ره‌نگه له ئایاری داهاتوودا ببێته 75%
- وه‌ستان و مامه‌ڵه‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی و قایمقامی هه‌ڵبژێردراوی شارۆچكه‌یه‌كی قایسه‌ری له‌به‌رده‌م شێخێكدا، كاردانه‌وه و مشتومڕی لێكهوتهوه
بیرگون
- بۆردومانی غه‌زه له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه، هاوسه‌نگی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تێكداوه، وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان كاردانه‌وه‌یان هه‌یه به‌رامبه‌ر ته‌لئه‌بیب
- ناڕه‌زایه‌تی سه‌ندیكا و رێكخراوه‌كانی رۆژنامه‌وانان دژی ده‌ستگیركردنی رۆژنامه‌وانان له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی توركیا درێژه‌ی هه‌یه
- كۆمپانیایه‌ك كه په‌رله‌مانتارێكی ئاك پارتی یه‌كێكه له خاوه‌نه‌كانی نزیكه‌ی 300 ملیۆن دۆلاری له خه‌ڵك وه‌رگرتووه و یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی راده‌ست نه‌كردوون، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكه داخرا