75
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی گۆڕانکاری لە بەرپرسە سەربازییە باڵاکان دا دەکات
- 100 هەزار کامێرای چاودێری بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئامادەکراوە
- هۆشداری لە هاوردەکردنی هەڕەمەکی ئوتومبێل بۆ عێراق دەدرێت
شەرقولئەوسەت
- لە پەراوێزی ناکۆکی نێو ماڵی شیعی، گروپێکی چەکداری عێراق جەنگی دژی ئەمریکا راگەیاند
- بەهۆی بانگەشەکردنیان بۆ حیزبی بەعسی قەدەغەکراو، 55 کەس لە عێراق دەستگیرکران
- هێزێکی تایبەتی ئەمریکیەکان لە ئیسرائیلن بۆ رزگارکردنی بارمتەکان
عەرەب
- جەنگی گروپە چەکدارییەکانی عێراق بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، بەرهەمهێنانی لاوەکی ئێرانە لە جەنگی غەزە
- خۆپیشاندانی سوەیدا بەردەوامە و دروشمەکان گۆڕان بۆ “بەشار ئەسەد لە کوێیە؟”
- دەوڵەتە عەرەبیەکان لە هاوکێشەیەکی سەختدان لەنێوان پشتیوانی فەلەستین و هێشتنەوەی پەیوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل
زەمان
- وەزارەتی پەیوەندییەکان داوای هەڵپەساردنی پەیوەندی سەرجەم تۆڕەکان لەگەڵ کۆڕەک بەهۆی قەرزەکان دەکات
- ساڵی داهاتوو پاڵاوگەی بێجی بە توانای 150 هەزار بەرمیل دەکەوێتە کار
- نێچیرڤان بارزانی و رۆمانۆسکی جەختدەکەنەوە لە گرنگی دیاریکردنی ئەولەویەتی کارکردنی حکومەت
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
دەیلی تەلەگراف
- لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی رەفەح لەسەر سنوری میسر هاوڵاتییە بەریتانییەکان کەرتی غەزە جێدەهێڵن
- ریشی سوناکی سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێت دەبێت ژیریی دەستکرد بۆ نەوەکانمان پارێزراو بکەین
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە لەسەردەمی کۆرۆنا هەموو رۆژێک لەنێو باڵەخانەی حکومەتی بەریتانیادا پێشێلکاریی رێنماییەکان کراوە
واشنتن پۆست
- میسر دەروازەی وڵاتەکەی بەڕووی کەرتی غەزەدا کردەوە، بەڵام هاتوچۆ پیایدا بە سنورداریی ماوەتەوە
- تا دێت ژمارەی مردن بە نەخۆشی مەلاریا لە وڵاتی مۆزەمبیق بەرزدەبێتەوە
- ئەمریکا، چین و دەیان وڵاتی دیکە لەسەر نەخشەرێگایەک رێککەوتوون کۆنترۆڵی زیانەکانی ژیریی دەستکرد بکەن
ئۆرشەلیم پۆست
- ژمارەی قوربانییەکانی سوپای ئیسرائیل تا دێت بەرزتر دەبێتەوە حەماسیش هەڕەشەی کۆمەڵکوژییەکی دیکە دەکات
- بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەک، قۆناغەکانی شەڕی غەزە کە پەیوەستن بەیەکەوە چەندین مانگیان پێویستە تا تەواودەبن
- هێرشی ئیسرائیلییە هاوردەکان بۆسەر فەلەستینییەکان لە کەرتی رۆژئاوە تا دێت زیاتر دەبێت
عەرەب نیوز
- لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی رەفەح یەکەمین قوربانییانی بۆمبارانەکانی غەزە ئاوارەی میسر بوون
- دوای مردنی کارمەندی رێکخراوێکی مرۆیی لە زینداندا چەندین رێكخراوی مرۆیی لە بەریتانیا، ئەوروپا و چەندین وڵاتی دیکە داوای لێکۆڵینەوە لە حوسییەکانی یەمەن دەکەن
- ئوردەن باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەبین کشاندەوە و راگەیاندنی ئاگربەستی بە مەرجی گەڕانەوەی ئیسرائیل داناوە بۆ وڵاتەکەی
رۆژنامە تورکییەکان
سۆزجو
- دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی له‌ده‌ره‌وه پاره‌ی ده‌ستبكه‌وێت، په‌نا بۆ به‌تایبه‌تكردنی پرد و رێگا سه‌ره‌كییه‌كان ده‌بات
- له كاتێكدا منداڵان له غه‌زه ده‌كوژرێن، له سعودیه گه‌وره‌ترین فێستیڤاڵی كه‌یفخۆشی له جیهان سازكرا
- به‌های لیره‌ی توركی هێنده دابه‌زیوه، ده‌سه‌ڵات له هه‌وڵدایه بۆ به‌رهه‌مهێنانی دراوی 2,5 لیره‌یی
حوڕییه‌ت
- ئۆرهان و پاموک و دراوسێكانی یه‌كترییان دا به دادگا
- زنجیره كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی ئیسرائیل.. منداڵی سوتاو له ئه‌نجامی بۆردومانی جاری دووه‌می كه‌مپی جەبەلیە ده‌گه‌یه‌ندرێنه نه‌خۆشخانه
- یه‌كه‌م جێهێشتنی غه‌زه، سنووره‌كان كرانه‌وه و 81 برینداری سه‌ختی فه‌ڵه‌ستینی و 500 كه‌سی هه‌ڵگری پاسپۆرتی بیانی كه‌رته‌كه‌یان جێهێشت
جمهووریه‌ت
- به‌ر له كۆنگره 116 په‌رله‌مانتار كه 21یان په‌رله‌مانتارانی خولی پێشوون، رایانگه‌یاند ده‌نگ به كلچدارئۆغڵو ده‌ده‌ن بۆ سه‌رۆكی گشتیی جه‌هه‌په
- دوو فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هێزی ئاسمانیی ئه‌مریكا له جۆری B-1B كه تایبه‌تن به بۆردومان دوێنێ له بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجیرلیک نیشتنه‌وه
- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده سێ به‌رپرسی پلاتفۆرمی خۆشه‌ویستانی پێغه‌مبه‌ر كه له حزبوڵڵاوه نزیكن، له خوێندنگه‌كانی ئامه‌د و باتمان دامه‌زراندووه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- دوو رۆژنامه‌وانی دیكه كه له T24 و Halktv كارده‌كه‌ن، ده‌ستگیركران
- كه‌مپی په‌نابه‌رانی جەبەلیە بووه‌ته ئامانجی كۆمه‌ڵكوژییه یه‌ک له‌دوای یه‌كه‌كانی ئیسرائیل
- له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی به‌تایبه‌تكردن له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، ره‌نگه گه‌وره‌ترین وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با بفرۆشرێن
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- عەلی خامنەیی: دەبێ رێگای هەناردەکردنی نەوت و خواردەمەنی بۆ ئیسرائیل دابخرێت
- وەزیری دەرەوەی ئێران: ئەگەر دۆخەکە بەوجۆرەی لەغەزە هەیە درێژەی هەبێت، بەرەی مقاومەت دژکردەوەی دیکەی دەبێت
- ئیسرائیل قەت لە شەڕی زەمینییدا سەرکەوتوو نەبووە و ئەمجارەشیان سەرکەوتوو نابێت
شەرق
- وەزیری بەرگریی ئێران رایگەیاند، بەرامبەر بە هەر هەڕەشەیەکی سەربازی، دەتوانین دەستبەجێ دژکردەوە نیشان بدەین
- وەزیری پەروەردەی ئێران: بۆ کردنەوەی قوتابخانەکان و خوێندنی ئەمساڵی قوتابیان، 200 هەزار مامۆستامان کەمە و داوامان لە دەزگای دادوەری کردەوە هەوڵی چارەسەری ئەم گرفتە بدات
- سیناریۆیەک بۆ دابەشکردنی غەزە؛ موشەکبارانکردنی کەمپی پەنابەرانی جەبالیە و پچڕانی دووبارەی خەتی ئینتەرنێت لە غەزە
شەهروەند
- ئاستی خۆشەویستیی بایدن دادەبەزێت و ترەمپ گرنگترین بژاردەی دەنگدەرانی کۆماریخوازە
- رێبەری کۆریای باکوور فەرمانی بە کاربەدەستانی وڵاتەکەی کردووە، کە پشتیوانی لە فەلەستین بکەن
- عەلی خامنەیی: بەمنزیکانە سەرکەوتنی کۆتایی تەنیا بۆخەڵکی فەلەستین دەبێت
ئەبرار
- درۆنەکانی بەرەی “مقاومەت لە عێراق” بنکە سەربازییەکانی ئەمریکایان لە سوریا کردە ئامانج
- پێنتاگۆن رایگەیاند، بەبێ هاوکاری ماڵی ئەمریکا، ئۆکراین بەرامبەر بە روسیا دەشکێت
- سەرۆککۆماری چیچان دەڵێت، بۆ رۆیشتن بۆ فەلەستین و شەڕ لە دژی ئیسرائیل، چاوەڕوانی فەرمانی سەرۆککۆماری روسیایە