زووم:
محەمەد شەیاع سودانى سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان ژمارەیەک فەرماندەى سەربازى لە پۆستەکانیان لاداو کەسانى تری لە شوێنیان دانان، کە دیارترینیان بەرپرسى دەزگاى دژەتیرۆرى عێراق بوو.
وتەبێژى فەرماندەیی گشتى سوپاى عێراق ئەمڕۆ چوار شەممە رایگەیاند، بە فەرمانى محەمەد شیاع سودانى، لیوا کەریم عەبود محەمەد وەک بەرپرسی دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، لە شوێنی لیوا عەبدولوەهاب عەبدولزەهرا زەبون ئەلساعدی دانراوە.
وتەبیێژى فەرماندەییەکە راشیگەیاند، لیوا ئەحمەد سەلیم بەهجەت لە پۆستی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد بۆ فەرماندەیی وەزارەتی بەرگری گواسترایەوە و لە شوێنی ئەویش لیوا وەلید خەلیفە مەجید دامەزرا.
لیوا کەریم عەبود محەمەد کێیە؟
فەریق روکن کریم عەبود ئەلتەمیمی، فەرماندەی نوێی دژە تیرۆری عێراق لە ساڵی 1963 لە دایک بووە و تا ئێستا ئەم پۆستانەی خوارەوەی بەڕێوەبردووە:
بەڕێوەبەری بەشی جموجۆلی سەربازی (ئۆپراسیۆنی ئێستا)
2004-2006
یاریدەدەری فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکان لە وەزارەتی بەرگری
2006-2007
بەڕێوەبەری بەشی ئۆپراسیۆنەکان لە فەرماندەیی دژە تیرۆر
2007-2009
راوێژکاری دەزگای دژە تیرۆر
2014-2016
بەرپرسی ئاسایشی ناوچەی سەوز بە فەرمانی حەیدەرعەبادی
نیوەی ساڵی 2016
فەرماندەی هێزەکانی دژە تیرۆر
2019-2023