18
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
- سودانی دەڵێت، حکومەت هەموو پێویستییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردنی تەواوکردووە
- لیژنەی سەرچاوە مرۆییەکانی پەرلەمان بەدووری دەزانێت لەم خولەی پەرلەمان یاسای نەوت و گاز پەسەند بکرێت
- بانکی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بۆ سەروو 150 دۆلار
شەرقولئەوسەت
- سەردانی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ سنوورەکانی کوەیت، قەیران “خور عەبدوڵڵا” دەتەقێنێتەوە
- ناکۆکیەکی توند لەنێوان سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی سەریهەڵداوە، بەهۆی داواکاری داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
- ئیسرائیل گەڕەکێکی کەمپی جەبەلیە بەتەواوی دەسڕێتەوە
عەرەب
- بەغداد سەرکردەکانی یەکێتی راسپاردووە بۆ چارەسەرکردنی دۆسیەی پارتی کرێکارانى کوردستان بەشێوازی ئاشتییانە
- چین تینووی نەوتی کەنداوە و بەنیگەرانیەوە چاودێری جەنگ دەکات
- فەرەنسا هێشتا گرەو لەسەر هەژموونی خۆی لە لیبیا دەکات
زەمان
- بەغداد و تاران بیر لە بەکارهێنانی دراوی خۆیان دەکەنەوە لە مامەڵە بازرگانییەکاندا
- نەخۆشخانە و ناوەندی تەندروستی تازە لە کەرکوک دەکرێنەوە
- داوای ئەنجامدانی لوتکەیەکی بەپەلە دەکرێت لە ریاز سەبارەت بە دۆخی غەزە
رۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- لە هێرشە ئاسمانییەکان ئیسرائیل بۆسەر کەمپی جەبالیا دەیان فەلستینی کوژران و ناوچەکە بووە بە گۆڕستانی منداڵان
- مانگی داهاتوو جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکا و شی جینپینگی سەرۆکی چین بۆ “گفتوگۆی بنیادنەرانە” یەکتریی دەبینن
- بەگوێرەی لێکۆڵینەوەیەک، لەناوچوونی دارستانەکان لە بەرازیل کاریگەرییەکی گەورەی هەیە لەسەر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای ناوچەکە
واشنتن پۆست
- هێرشەکانی ئیسرائیل کامپێکی ئاوارەکان لە غەزە خاپوردەکات و ئیسرائیل دەڵێت فەرماندەیەکی حەماسیان کوشتووە
- دوای سێ هەفتە لە هێرشەکەی حەماس، هێشتا ناسنامەی بەشێک لەوانەی بە موشەکەکانی حەماس سوتاون، ناناسرێنەوە
- شەڕ لەناو شاری ئاڤدیڤکای خاپورکراوی ئۆکراین لەنێوان سوپای روسیا و ئۆکراین لە دۆخێکی سەختدایە
ئۆرشەلیم پۆست
- لەگەڵ بەردەوامیی هێرشی زەمینی بۆ سەر غەزە، دوو سەربازی ئیسرائیلی کوژران
- ئەمریکا نیگەرانە لەوەی تەکنەلۆژیای سەربازیی روسیا کە وەک هاوکاری بۆ ئێران دەنێردرێت، ئیسرائیل بکاتە ئامانج
- هێزی بەرگریی ئیسرائیل مەترسییەکانی سەر شاری ئیلات پوچەڵدەکاتەوە و هێرشەکانی بۆسەر کامپی جێنین دەستپێکردووە
عەرەب نیوز
- شەڕی تونێڵەکان دەستیپێکردووە و ئیسرائیل و حەماس لەژێر زەویدا شەڕدەکەن
- گفتوگۆکانی ئیمارات بەر لە ئەنجامدانی لوتکەی COP28ی مانگی داهاتوو بۆ چارەسەری گۆڕانکاریی کەشوهەوا لە جیهاندا، بەڕێوەدەچن
- سعودیە وەک تەنها وڵات بۆ ویستی میوانداریکردنی جامی جیهانیی تۆپی پێی ساڵی 2034 مایەوە
رۆژنامە تورکییەکان
بیرگون
- سه‌ده‌ی كۆشک: قۆناغی نوێ كه ده‌سه‌ڵاتی ئاك پارتی كه دوژمنی كۆماره به “سه‌ده‌ی توركیا” ناوی ده‌بات به فشاری زیاتر، سانسۆر و نادادی ده‌ستیپێكرد
- گوڵتان كشاناک حه‌وت ساڵی ته‌واوكردووه له زینداندا و ئازاد نه‌كراوه، داواكاری پێشكه‌شی دادگای ده‌ستووریی كراوه و هێشتا وه‌ڵام نه‌دراوه‌ته‌وه
- له 40هه‌مین پێشانگای كتێبی ئه‌سته‌نبوڵدا كتێب زۆره به‌ڵام له‌به‌ر قه‌یرانی دارایی كڕیاری نییه
سۆزجو
- مامۆستایه‌ک له ئه‌نتاڵیا دوای ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی له “سه‌ده‌ی توركیا” گرت به‌تۆمه‌تی هاندانی رق و كینه ده‌ستگیركرا
- له‌كۆی ئه‌و 3542 منداڵه‌ی ئیسرائیل له‌ماوه‌ی 25 رۆژدا كوشتوویه‌تی 133یان، ساوان
- په‌رله‌مانتارێكی سه‌عاده‌ت بۆ ده‌سه‌ڵات: 21 ساڵه له ده‌سه‌ڵاتدان و هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك له رێگه‌ی به‌كارهێنانی غه‌ززه‌وه داوای ده‌نگتان كردووه. ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی ئاسایشی ئیسرائیلی پاراستووه ناوی پرژه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گه‌وره‌یه
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- پارێزه‌ره‌كه‌ی پێی وایه، پێویسته سه‌رجه‌م پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆن كاردانه‌وه دژی ئازادنه‌كردنی كشاناک نیشانبده‌ن و هه‌مووان له‌وباره‌یه‌وه هاوڕا بن
- دوای ئه‌وه‌ی ده‌وله‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی گشتی مه‌هه‌په كه هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاته داوایكرد دادگای ده‌ستووریی دابخرێت، له ئێستادا بڕیاره‌كانی دادگاكه جێبه‌جێ ناكرێن و سفر ده‌كرێنه‌وه
- چه‌ند هێرۆشیمای دیكه؟ ده‌سه‌ڵاتدارانی غه‌ززه ئاشكرایانكرد ئیسرائیل له ماوه‌ی جه‌نگدا 18 هه‌زار بۆمبی به‌سه‌ر كه‌رته‌كه‌دا باراندووه كه ده‌كاته ئه‌وه‌نده و نیوێكی ئه‌و بۆمبه‌ی له هێرۆشیما درا
جمهورییه‌ت
- ده‌سه‌ڵاتی ئاک پارتی له‌رێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه كه پێشكه‌شی په‌رله‌مانی كردووه، به‌بیانووی بوومه‌له‌رزه چاوی بڕیوه‌ته موڵكی هاووڵاتییان و به‌نیازه ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرێت
- ئیسرائیل پلانی هه‌یه زۆرینه‌ی دانیشتوانی كه‌رتی غه‌ززه كه ژماره‌یان 2,3 ملیۆنه، بۆ بیابانی نیوه‌دوورگه‌ی سینا بگوازێته‌وه له میسر
- كلچدارئۆغڵو له دوایین كۆبوونه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌ی ناوه‌ندیی جێبه‌جێكردنی جه‌هه‌په‌دا داوایكردووه له كۆنگره‌دا دیمه‌نی شه‌ڕ درووست نه‌بێت و دڵنیا بووه له‌وه‌ی ده‌بێته‌وه به سه‌رۆكی پارته‌كه
رۆژنامە فارسییەکان
کەیهان
- بەرەی مقاومەت یەکگرتووانە دژ بە ئیسرائیل دەجەنگن؛ حووسییەکانی یەمەن شەڕیان دژبە ئیسرائیل راگەیاند و “انصاراللە” چووە ریزی حیزبوڵڵاوە
- حیزبوڵلای لوبنان بە 100 هەزار موشەکەوە هێرش دەکاتە سەر ئیسرائیل
- وەزیری دەرەوەی ئێران: گرووپەکانی سەر بە بەرەی مقاومەت بەرانبەر بە جینایەتەکانی رژیمی زایونیستی چاوەڕوانی ئامۆژگاری کەس ناکەن
ئەبرار
- غەززە پێی گوتین چ وڵاتێک مەترسیدارە، لەوانەیە ئیسرائیل دژ بە خەڵکی غەزە چەکی کیمیایی بەکاربێنێ
- لە کۆچکردن بەرەوهەندەران و بەجێهێشتنی وڵات‌دا، ئێران پلەی جیهانیی دەستەبەرکرد. لە ماوەی یەکساڵدا 115 هەزار ئێرانی وڵاتەکەیان بەجێهێشتووە
- ڤلادمیر زلینسیکی باوەڕی بە خیانەتی رۆژاوا بە ئۆکراین هێنا
جمهووری ئیسلامی
- هەوڵەکان بۆ راگرتنی شەڕی ئیسرائیل و غەزە بەدەوامە و هەر لایەنێک بۆ مەرامی خۆی خوازیاری راگرتنی شەڕەکەیە
- سەرۆککۆماری پێشووی ئێران: قسە و لێدوانی بەشێک لە بەرپرسانی حکومەت ئەسڵ و ئەساسی نیە و نالێهاتوویی خۆیان دەخەنە ئەستووی حکومەتی پێشوو
- وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ سی ئێن ئێن: کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ گروپ و جەنگێکی نیابەتی نەبووە و نیە
ئێران
- ئیسرائیل بە بۆمبی ئەمریکایی هێرشی کردە سەر کەمپی پەنابەرانی جەبالیە و بە سەدان پەنابەر کوژراو و بریندار هەیە
- گەردەلوولی ئەقسا، ئابووریی ئیسرائیلی خلۆر کردەوە؛ هێرشی رژیمی زایونیستی بۆ غەزە تێچوویەکی 7 میلیار دۆلاری بەسەر کابینەی حکومەتەکەی ناتانیاهۆدا سەپاند
- فەرماندەکانی ئەمریکا لە ژووری عەمەلیاتی ئیسرائیل بەدژی غەزە ئامادەییان هەیە و سەرپەرشتى دەکەن