79
رۆژنامە عەرەبییەکان
سەباح
-
- چوارەم کۆمپانیای پەیوەندیی مۆبایل کە حکومییە چاوەڕێی مۆڵەتەکەی دەکات دەستەی راگەیاندن
- هەوڵی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای کارەبا و وزەی نوێبووەوە دەدرێت
- ساڵی داهاتوو سێ نەخۆشخانەی گەورە لە بەغداد دەکرێتەوە
شەرقئەوسەت
- پارچەی شەڕی غەزە لە عێراق و سوریا دەکەوێتەخوار
- سعودیە جەخت لە رێگریکردن لە ئاوارەبوونی خەڵکی غەزە دەکاتەوە
- ئەمریکا بە کەشتی فڕۆکەهەڵگر و هەزاران سەربازەوە دەگەڕێتەوە بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ئەلعەرەب
- شۆک لەناو حەماس هەیە بەهۆی دەستبەرداربوونی حزبوڵا و ئێران لە پشتیوانیکردنیان
- سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری لوبنان: ناتوانم گەرەنتی تێوەنەگلان لە شەڕی غەزە بدەم
- ئێران زۆر بە وردی هەنگاو دەنێت بۆئەوەی نەچێتە ناو شەڕی راستەوخۆ لەگەڵ ئیسرائیل
عەرەبی ئەلجەدید
- ئابوری عێراق لەناو جەرگەی شەڕدایە
- دابەشکردن و دابڕاندنی رۆژهەڵات و رۆژئاوای غەزە کاری لەپێشینەی ئیسرائیلە
- کۆمەڵگەی جنینی گۆڕەپانی نوێی روبەڕوبوونەوەیە لەگەڵ ئیسرائیل
ڕۆژنامە ئینگلیزییەکان
گاردیان
- سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاگربەست رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت “ئێستا کاتی جەنگه”
- سوپای ئیسرائیل سەربازێکی کچی ئازادکرد کە لەلایەن حەماسەوە دەستبەسەرکرابوو
- ئەنجومەنی ئاسایش دەڵێت پلانی ناردنی هاوکارییەکان بۆ غەزە بەبێ هەبوونی خواستێکی سیاسیی شکستدەهێنێت
واشنتن پۆست
- تانک و سەربازانی ئیسرائیل بە قوڵیی دەچنە ناو کەرتی غەزە
- بەهۆی ئەوەی سێ کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێل گەیشتوونەتە رێککەوتن لەگەڵ کارمەندەکانیان، خەریکە بایکۆتی ئەو پیشەسازییە لەلایەن کارمەندەکانەوە کۆتایی دێت
- سەرۆکی ئۆپۆزسیۆنی روسیا ئەلێکسی ناڤالنی پەیوەندییەکی ئاڵۆزیی لەگەڵ ئۆکرایندا هەیە لەکاتێکدا هەردوو وڵات لە جەنگدان
ئۆرشەلیم پۆست
- تانکەکانی ئیسرائیل لەناو خاکی غەزە و لە دەوروبەریی ئەوشارە جێگیرکراون
- چەند دیلێکی دەستی حەماس لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا داوای ئازادکردنیان دەکەن و تۆمەت ئاراستەی ناتانیاهو دەکەن
- ناتانیاهو دەڵێت داواکاریی بۆ ئاگربەست بەواتای خۆبەدەستەوەدانی ئیسرائیل دێت
عەرەب نیوز
- تانکەکانی ئیسرائیل لە باکور و رۆژهەڵاتەوە دەچنە ناو غەزە و هەر ئۆتۆمبێلێک ببین بۆردومانی دەکەن
- لەگەڵ روبەڕووبوونەوەی زریانی سایکلۆن لە یەمەن چەند بارهەڵگرێک هاوکاریی مرۆیی بەرەو ئەو وڵاتە بەڕێکەوتن
- وەزیری بەرگریی سعودیە لە واشنتنەوە داوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماسدا دەکات
رۆژنامە تورکییەکان
حوڕییه‌ت
- دادگای نێوده‌وڵه‌تیی تاوانه‌كان هۆشداری دایه ناتانیاهۆ: ده‌روازه‌كان بكه‌ره‌وه، ئه‌وه تاوانی جه‌نگه
- له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی شیفادا له غه‌زه كه ئیسرائیل وه‌ك ئامانج بۆ هێرشه‌كانی رایگه‌یاند، 55 هه‌زار كه‌س هه‌ن
- له نمایشه‌كانی ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماردا له ئه‌سته‌نبوڵ 2023 درۆن به‌كارهێنران، 144 كه‌س بۆ ماوه‌ی پێنج مانگ مه‌شقیان له‌سه‌ر كردبوون
سۆزجو
- زوهتو ئارسڵان، سه‌رۆكی دادگای ده‌ستووریی توركیا: بڕیاره‌كانی دادگاكه‌مان ئیلزامییه بۆ سه‌رجه‌م ده‌زگاكان و هه‌موو كه‌سێك
- یەک ملیۆن و 200 هەزار كه‌س له 29ی تشرینی یه‌كه‌مدا سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌تاتوركیان كردووه
- له ساڵیادی دامه‌زراندنی كۆماردا كه گه‌لی یه‌كخستووه، په‌رله‌مانتارێكی ئاكپارتی پۆستێكی قێزه‌ونی جیاكاریی له سۆشیاڵ‌میدیا ده‌كات
جمهورییه‌ت
- دیمه‌نێكی مایه‌ی شه‌رمه‌زاری؛ 100 هه‌زار منداڵی نێوان 6-15 ساڵان و یەک ملیۆن و 500 هەزار منداڵی كچ و ژن خوێنه‌وارییان نییه
- نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: هه‌ڵهاتنی نه‌خۆشه‌كان له بۆردومانەکان مه‌حاڵه
- مشتومڕی گۆڕانكاری له جه‌هه‌په‌دا: ئۆزگور ئۆزه‌ل ده‌ڵێت سه‌رده‌كه‌وین و كه‌مال كلچدارئۆغڵو ئاماژه بۆ گۆڕینی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كات
ئه‌ڤره‌نسه‌ل
- ژووری پزیشكانی ئه‌نقه‌ره: گرتووخانه‌كان ته‌ندروستی ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كان تێكده‌ده‌ن
- فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ده‌كوژرێن و كۆمپانیاكانی چه‌ك له ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و ئه‌ڵمانیا قازانجه‌كانیان زیاد ده‌كات
- رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كاربه‌ده‌ستانی حه‌ماس خاوه‌نی 700 ملیۆن دۆلار و 30 بۆ 40 كۆمپانیای بیناسازین له توركیا، قه‌ته‌ر، جه‌زائیر، ئیمارات و سودان
رۆژنامە فارسییەکان
جەوان
- فەرماندەی سوپای پاسداران: شەڕ بە پیاوانی ئیماندار دەچێتە پێش نەک بە چەک و دڵی پڕ لە نیگەرانی
- لە سیستان و بەلوچستانی ئێران 19 کەسی سەر بە مجاهدینی خەڵق دەستگیرکرد
- یەهوودییەکانی ئێران وێڕای مەحکومکردنی تاوانەکانی ئیسرائیل لە غەزە، داوای دادگایی‌کردنی ناتانیاهۆ دەکەن
شەهروەند
- بە مەبەستی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ “بێ‌حیجابی”، سەرۆکی دەزگای داوەریی ئێران بڕیار و فەرمانی تازەی ڕاگەیاند و دەستی دادگاکان و هێزە ئەمنیەتییەکانی ئاوەڵا کردووە
- گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران: گوتوێژەکانی تایبەت بە ڕێککەوتنی ناو‌کی لە چوارچێوەی دیاریکراوی خۆیدا هەروا لە ئارادایە
- وەزیری دەرەوەی ئێران بانگەشەی ئەوە دەکات شەڕی ئێسرائیل و حەماس لەلایەن ئەمریکاییەکانەوە بەڕێوەدەبرێت
ئیران
- ڕژیمی زایونیستی هێڵە سورەکانی تێپەڕاندووە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی نابێ بەرانبەر بە تاوانەکان بێدەنگ بێت
- ئیسرائیلییەکان لە ترس و دڵەڕاوکێدا دەژین و تەنانەت ناتوانن تەرمی سەربازە کوژراوەکانیشیان بەئاسانی بنێژن
- وەزیری دەرەوەی ئێران: گەردەلوولی ئەقسا بڕیارێکی تەواو فەلەستینییە
جمهووری ئیسلامی
- پلانی سوپای ڕژیمی زایونیستی لە چوونەناو غەزە شکستی هێناوە، بەرەی بەرخۆدان بەرگری دەکات
- سەرۆککۆماری ئێران: ئیرادەی موجاهیدینی بەرخۆدان لە پووچەڵکردنەوەی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ غەزە، حەماسەتێکی گەورەی ناوەتەوە
- ئەوروپییەکان پێیان وایە بۆ گوتوێژکردن لەسەر بەگەڕخستنەوەی ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران، کاتەکە ڕووی لە تەواوبوونە