92
دەیلی تەلەگراف
- لەدوای رێکەوتنکی نێوان بەریتانیا و ئەمریکا لە لوتکەی کەشوهەوای COP27دا لە میسر لەبارەی گازی سروشتییەوە، رەنگە قەیرانی گاز لە بەریتانیا کۆتایی پێبێت
- ئیلۆن مەسک، خاوەنی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەکەی دەکات دەنگ بدەن بە کۆمارییەکان لەهەڵبژاردنی نێوان خولی ئەمریکادا
- بەهۆی مانگرتنی پەرستارانی بەریتانیاوە ئەنجامدانی پشکنینی خوێن لە وڵاتەکە روبەڕوی مەترسی بووەتەوە
دەیلی ئێکسپرێس
- لە لوتکەی کەشوهەوای COP27دا لە میسر هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و سەرۆکی فەرەنسا لەبارەی کۆتاییهێنان بە کۆچی نایاسایی لە رێگەی دورگەی ئینگلیزییەوە قسەیان کرد
- کەشتی ژێردەریایی شاهانەی بەریتانیا بەهۆی ئاگرێکەوە لە زەریای باکوری ئەتڵەنتیک لە ئەرکەکەی وەستا
- دیموکراتەکانی ئەمریکا لە سەردەمی جۆ بایدن ترسیان لە لەدەستدانی کۆنترۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران هەیە
مێترۆ
- سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە لوتکەی کەشوهەوای COP27دا چارەسەری قەیرانی کەشوهەوای جیهان دەکات و پەیوەندی بەهێز لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا دروستدەکان
- کۆریای باکور دەیان موشەکی دیکە ‘وەک مەشقێک بۆ هێرشکردنە سەر ئەمریکا و کۆریای باشور’ هەڵدەدات
- بەهۆی هێرشە پێچەوانەکانی ئۆکرایناوە، روسیا خەریکە شاری خێرسۆن لەدەستدەدات
ئای
- بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جیهان، لە لوتکەی کەشوهەوای میسردا، زەنگی سور (مەترسیدار) بۆ هەسارەی زەوی لێدەدرێت
- بەهۆی ناچارکردنی خەڵکی مەدەنی بۆ کۆچکردن بۆ سنورەکانی ئۆکراینا، روسیا بە تاوانی جەنگی تۆمەتباردەکرێت
- دۆناڵد ترەمپ، روبەڕوی ساتەوەختێکی مێژویی دەبێتەوە لە هەڵبژاردنەکانی نێوان خولی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیدا